هونەرمەند سەعید گاباری كۆچی دوای كرد

0
351

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعید گاباری، ھونەرمەندی بەناوبانگی كورد لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری ھەولێر به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ھونەرمەندی گەورەی كورد سەعید گاباری، لە نەخۆشخانەیەكی شاری ھەولێر كۆچی دوایی كرد.

سه‌عید گاباری، لەسەر وەسێتی خۆی تەرمه‌كه‌ی لە گۆڕستانی مەلا ئۆمەر بە خاكدەسپێردرێت.

سەعید گاباری، یەكێكە لە ھونەرمەندە بەناوبانگەكانی كورد، چەندین ساڵ خزمەتی بە گەل و نەتەوەكەی كردووە، چەندین جاریش بەھۆی ھەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی لەلایەن دوژمنانی كوردەوە تووشی ئازار و ئەشكەنجە بووەتەوە.

سەعید گاباری لە ساڵی 1956 لەدایكبووە و خەڵكی شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بوو، لە قۆناغە جیاوازەكانی شۆڕشەكانی كورد رۆڵی بەرچاوی ھەبووە و گۆرانییەكانی كاریگەری گەورەیان لەسەر ورەی پێشمەرگە و ھاووڵاتییانی كورد ھەبووە بەرامبەر دوژمنانی كورد.

سەعید گاباری خاوەن چەندین گۆرانی جیاوازە لە بوارەكانی گەلەری و شۆڕشگێڕی و ئەڤینداری. بەم دواییانە باری تەندروستی سەعید گاباری بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجە تێكچوو.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وه‌زاره‌تی ناوخۆ: رۆژی 7-6-2020 ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دەوامی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم…