ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە دنیادا گەیشتە سێ ملیۆن و 500 هەزار كەس

0
86
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە دنیادا بە خێرایی لە بەرزبوونەوەدایە و سێ ملیۆن و 500 هەزار كەسی تووشی كردووە و نزیكەی چارەگە ملیۆنێك كەسیش بە ڤایرۆسەكە مردوون.
لەو ژمارەیە ملیۆنێك و 126 هەزار كەس چاك بوونەتەوە و هێشتا دوو ملیۆن و 125 هەزار كەیسی ئەكتیڤ هەن كە پێویستیان بە چارەسەرە.
لە تووشبووانی كۆرۆنا ئەمەریكا بە ملیۆنێك و 160 هەزار كەس لە پلەی یەكەمدایە، دوای ئەویش ئیسپانیا بە 245 هەزار تووشبوو، ئیتالیا بە 209 هەزار تووشبوو، بەریتانیا بە 182 هەزار تووشبوو، فڕەنسا بە 168 هەزار تووشبوو لە پلەكانی دووەم تا پێنجەم دێن.
لە ئەمەریكا سەرووی 67 هەزار كەس بە نەخۆشییەكە مردوون و 27%ی كۆی قوربانیان لەو وڵاتەن. ئیتالیا و بەریتانیا هەر كامێكیان 11%ی پشكی قوربانیان و ئیسپانیا و فڕەنساش 10% پشكی قوربانیانیان بەردەكەویت. لە ئیتالیا 28 هەزار  و 710 كەس و لە بەریتانیا 28 هەزار و 131 كەس، لە ئیسپانیا 25 هەزار كەس و لە فڕەنساش سەرووی 24 هەزار كەس بە كۆرۆنا مردوون.
هەریەك لە ئەڵمانیا، رووسیا، توركیا، بەرازیل و ئێران لە پلەكانی دواتردا هەڵكەوتوون.
لە هەرێمی كوردستاندا 380 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون، پێنج كەس گیانیان لە دەست داوە و 330 كەسیش چاك بوونەتەوە، بەگشتی 52 نەخۆش لە ژێر چاودێریدان.
زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تووشبوانی کۆرۆنای لەهەرێم راگەیاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (98)ی تایبه‌ت به‌ ر…