بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌درۆ خسته‌وه‌

0
132

بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی بڕێك پاره‌ بۆ سه‌ر حسابی بانكی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ره‌تیكرده‌وه‌، خاوه‌ندارێتی ئه‌و پاره‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند، پاره‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌ و سه‌ر به‌ حكومه‌تی فیدراڵه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: ” ئەو پارەیەی لە بانکەکەشە پارەی بانکی ناوەندی عێراقیە کە سەر بە حکومەتی فیدراڵییە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە”.

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌، دوای ئه‌وه‌ دێت، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، داواكارییه‌كی به‌رز كرده‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردبوو، كه‌ 900 ملیار دینار له‌ بانكی هه‌رێم هه‌یه‌ و به‌شی مووچه‌ی مانگێك ده‌كات.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی/ لقی هه‌رێمی كوردستان

دەربارەی ئەو هەواڵانەی کە گوایا چەند بڕە پارەیەک هاتووەتە سەر حیسابی بانکی هەرێم ، بە پێویستمان زانی ئەو چەند خاڵە روون بکەینەوە:

یەکەم: لە ساڵی 2017 ەوە بانکی هەرێم نەماوە و بووەتە بانکی ناوەندی عێراقی / لقی هەرێمی کوردستان.

دووەم: بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان سەر بە بانکی ناوندی عیراقە نەک حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەو پارەیەی لە بانکەکەشە پارەی بانکی ناوەندی عێراقیە کە سەر بە حکومەتی فیدراڵییە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە. هەروەها  ئێمە سەرپەرشتی تەمویلکردنی پارەی  بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی موسڵیش دەکەین .

سێیەم: هەر کاتێک وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا فەرمان بدات بە بانقی ناوەندی عێراقی ئەوکات دەتوانین ئە و بڕە پارەیە رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بکەین.

کازم نامق ئه‌حمه‌د

بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان

2020/5/3

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تووشبوانی کۆرۆنای لەهەرێم راگەیاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (98)ی تایبه‌ت به‌ ر…