فوئاد حوسێن: بڕینی مووچه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میندارێتی ئەنجوومەنی وەزیران نییه‌

0
252

فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق بڕی ئەو پارەیە ئاشكرا دەكات كە لەبودجەی 2019ی بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە و دەشڵێت،”راگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سیاسییە”

د.فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی شەرقییە رایدەگەیەنێت، لەراستیدا بڕیارەكەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێكی سیاسییە، ئەوە پێشێلكاریی یاساییە، به‌ هه‌ڵه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ نوسراوه‌كه‌ كراوه‌. ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی بڕینی موچەیان نییە.

 وه‌زیری دارایی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ پێشتریش هیچ كات سه‌رۆك وه‌زیران كێشه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ گوێره‌ی یاسای بودجه‌ نه‌بووه‌.

فوئاد حوسێن گوتی: “بڕیاره‌كه‌ی ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ بڕینی مووچه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نییه‌، به‌ڵكو ئه‌مه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌، به‌ڵام ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ نووسراوه‌كه‌یدا پشت به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌به‌ستێت، كاتێك نووسراوه‌كه‌ش پشت به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌به‌ستێت، ‌ ئه‌مه‌ شتێكی دیكه‌یه‌ و جیاوازه‌، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیر زیاتره‌. من له‌ باره‌ی نووسراوه‌كه‌ قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كرد، به‌ ده‌ق پێم گوت، كاتێك ره‌شنووسی نووسراوه‌كه‌م به‌ده‌ست گه‌یشت له‌سه‌رم نووسیوه‌ پابه‌ندبوون به‌ یاسای بودجه‌ و یاسای ئیداره‌ی دارایی. به‌ڵام برایان له‌ شرۆڤه‌كارانی یاسا له‌ ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌ن وه‌زیران، به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ خوێندنه‌وه‌ و ته‌فسیریان بۆ نووسراوه‌كه‌ كردووه‌، ده‌بێت بگه‌ین به‌ رێككه‌وتنێك ئه‌مه‌ ناكرێت، چونكه‌ من وه‌زیری داراییم ده‌بێت روون بكرێته‌وه‌، و بزانم هه‌مووان پابه‌ندن به‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019‌، سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و كه‌سانی دیكه‌ش هیچ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا نه‌بووه‌.

بەبڕوای وەزیری دارایی بڕیاری راگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بڕیارێكی سیاسییە و دەڵێت،”لەئێستادا حاڵەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق هەیە، هەروەها قەیرانی كۆرۆنا لە ناوخۆ و دەرەوە كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی داهاتی نێودەوڵەتی و ناوخۆی عێراقیش هەبوە. بڕیاری راگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی سیاسییە و پەیوەندی هەیە بە پشتیوانیكردنی كورد لە كابینەكەی مستەفا كازمی.”

وەزیری دارایی عێراق راشیگەیاند،”وەزارەتی دارایی پشكی كوردە، هەرچەندە وەزیری دارایی دواجار پەیوەستە بە یاساوە، لەدەرەوەی یاسا و رێنماییە داراییەكان جموجۆڵ ناكات، پابەندە بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران، پابەندە بە چاودێریكردنی لەلایەن پەرلەمانەوە، هەندێك وابیردەكەنەوە كە وەزارەتی دارایی یاخود نەوت ئەگەر بەدەست كوردەوە بێت مەترسی لەسەرە”

فوئاد حوسێن وتیشی،”بەپێی ماددەی 10ی بڕگەی ج لە یاسای بودجەی عێراق، مافی هەرێمی كوردستان و ئەركەكانی دیارییكراوە كە دەبێت هەرێمی كوردستان 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حكومەتی ئیتیحادی بكات، ئەگەر پابەند نەبو ئەوا پشكی هەرێم و شایستە داراییەكانی نادرێت، بەڵام ئاماژە بەوەنەكراوە كە سزای گەلەكەی بدرێت”

پشكی هەرێم لە بودجەی 2019 دیارییكراوە كە بۆ خەرجی تەرخانكراو و وەبەرهێنان 10 ترلیۆن و 599 ملیار دینارە، ئەمە جگە لە شایستەی دیكەی هەرێم كە بەهەموی سەرو 12 ترلیۆن دینارە

راشیگەیاندوە، پشكی هەرێم لە بودجەی 2019 دیارییكراوە كە بۆ خەرجی تەرخانكراو و وەبەرهێنان 10 ترلیۆن و 599 ملیار دینارە، ئەمە جگە لە شایستەی دیكەی هەرێم كە بەهەموی سەرو 12 ترلیۆن دینارە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئێمە لە 2019 دا بڕی پێنج ترلیۆن و 448 ملیار دینارمان بۆ هەرێمی كوردستان ناردوە، كە بۆ موچەی فەرمانبەران ناردومانە.

فوئاد حوسێن وتیشی،”ئەو نوسراوەی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پشت ئەستورە به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران، كاتێك نوسراوه‌كه‌ش پشت به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌به‌ستێت، ‌ ئه‌مه‌ شتێكی دیكه‌یه‌ و جیاوازه‌، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیر زیاتره‌. من له‌ باره‌ی نوسراوه‌كه‌ قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كرد، به‌ ده‌ق پێم وت، كاتێك ره‌شنوسی نوسراوه‌كه‌م به‌ده‌ست گه‌یشت له‌سه‌رم نوسیوه‌ پابه‌ندبون به‌ یاسای بودجه‌ و یاسای ئیداره‌ی دارایی. به‌ڵام برایان له‌ شرۆڤه‌كارانی یاسا له‌ ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ خوێندنه‌وه‌ و ته‌فسیریان بۆ نوسراوه‌كه‌ كردوه”

وەزیری دارایی عێراق  دەشڵێت،”ده‌بێت بگه‌ین به‌ رێككه‌وتنێك ئه‌مه‌ ناكرێت، چونكه‌ من وه‌زیری داراییم ده‌بێت رونبكرێته‌وه‌ و بزانم هه‌موان پابه‌ندن به‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019‌، سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و كه‌سانی دیكه‌ش هیچ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا نه‌بوه‌.”

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وه‌زاره‌تی ناوخۆ: رۆژی 7-6-2020 ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دەوامی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم…