مه‌هاباد ئیبراهیم: له‌سه‌ر داوای هه‌وادارانم گۆرانییه‌ كۆنه‌كانم نوێ كردووه‌ته‌وه‌

0
354

مه‌هاباد ئیبراهیم، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، باسی هۆكاری نوێكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌ كۆنه‌كانی خۆی ده‌كات و ئاشكراشی ده‌كات،‌ له‌سه‌ر داوای هه‌وادارانی گۆرانییه‌ كۆنه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه‌.

مه‌هاباد ئیبراهیم به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاندوه‌ : “گۆرانییه‌كم له‌ ساڵی 1991 بڵاو كرده‌وه‌، له‌سه‌ر داوای هه‌وادارانم كه‌ گۆرانییه‌كه‌ بۆ ئه‌وكات زۆر باشبوو و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو، نوێم كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ هه‌مان ئاوازی كۆن، پلانم داناوه‌ گۆرانییه‌ كۆنه‌كانی خۆم میوزیكێكی نوێ و به‌ كوالێتییه‌كی باش تۆمار بكه‌م و دووباره‌ بڵاویان بكه‌مه‌وه‌”.

له‌باره‌ی كاری نوێی هونه‌رییه‌وه‌، ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ گوتی: “چه‌ند كارێكی نوێی هونه‌ریم له‌به‌ر ده‌سته‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا ناتوانم بڵاوی بكه‌مه‌وه‌”.

مه‌هاباد ئیبراهیم له‌ گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر له‌دایك بووه‌، له‌ ساڵی 1981ه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، له‌ ساڵانی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، چه‌ندین گۆرانی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌مریكا ژیاوه‌، نزیكه‌ی پێنج ساڵه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وه‌زاره‌تی ناوخۆ: رۆژی 7-6-2020 ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دەوامی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم…