ئەکادیمییەکی چینی: کیم جۆنگ ئون کۆچی دوایی کردووە

0
141

ئەکادیمییەکی چینی رایدەگەیەنێت، کە سەرۆکی کۆریای باکوور کۆچی دوایی کردووە.

فرانشیسکۆ سیسکی، مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی پەککینی پایتەختی چین بە رۆژنامەی ( ilmessaggero)ی ئیتاڵی راگەیاندووە، بە هۆی چەند هۆکارێکەوە گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور کۆچی دوایی کردووە.

فرانشیسکۆ سیسکی پێی وایە بێدەنگیی زۆری کیم جۆنگ ئون و رەتنەکردنەوەی کۆچی دواییەکەی لەلایەن حکوومەتی کۆریای باکوورەوە، وای لێدەکات دڵنیابێ لە کۆچی دوایی کیم جۆنگ ئون.

ئەو ئەکادیمییە چینییە پێی وایە کۆریای باکوور تا ئەو کاتەی ململانێکانی دیاریکردنی جێگرەوەیەک بۆ کیم جۆنگ ئون یەکلا نەکاتەوە، بە فەرمی کۆچی دوایی کیم جۆنگ ئون راناگەیەنێت.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە بڵاوی کردووەتەوە، کە دوو کەس خۆیان بۆ جێگرتنەوەی کیم جۆنگ ئون داناوە، کە بریتین لە؛

– کیم یو یونگ، خوشکی بچوکی کیم جۆنگ ئون.

– کیم بیونگ ئیل، زڕمامی کیم جۆنگ ئون، کە ماوەی 40 ساڵە لە دەرەوەی وڵاتەکەیەتی.

بەرپرسانی کۆریای باشوور بەردەوام باس لەوە دەکەن، کە هیچ ئاماژەیەکی نائاسایی لە کۆریای باکوورەوە نەگەیشتووەتە باشووری نیمچە دوورگەی کۆریا و ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ، کە ”کیم جۆنگ ئون کۆچی دوایی نەکردووە“.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تووشبوانی کۆرۆنای لەهەرێم راگەیاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (98)ی تایبه‌ت به‌ ر…