ئەستێرەیەکى سینەماى هیندى کۆچى دوایى کرد

0
374

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ریشى کاپور ئەستێرەى دیارى سینەماى هیندى لە تەمەنى 67 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد، گیانلەدەستدانى کاپور هاوکات بوو لەگەڵ کۆچى دوایى ئەکتەرى ناودارى سینەماى ئەو وڵاتە عرفان خان.

ریشى کاپور بە یەکێک لە ئەستێرە بەناوبانگەکانى سینەماى هیندى دادەنرێت و خاوەن چەند فیلمێکى بەناوبانگە لەوانە (بوبى) و (شاندانى).

ئەمیتاب باچان ئەکتەرى دیارى سینەماى هیندى لەبارەى کۆچى دوایى کاپورەوە وتى “ریشى کاپور بەجێیهێشتین.. خەمبارم و ئەو هەواڵە تێکیشکاندم”.

کاپور لە ساڵى 1952 لەشارى مۆمباى لەدایک بووە و یەکەمین رۆڵى سەرەکى لە سینەمادا لە ساڵى 1973 بوو لە فیلمى (بۆبى) کە لەگەڵ دیمبل کابادیا رۆڵى سەرەکى بەرجەستە دەکرد و لە دواى ئەوە و هەتا ساڵى 2000 لە زیاتر لە 90 فیلمى ڕۆمانسیدا بەشدارى کرد. دواى ئەو ساڵەش زیاتر وەک ئەکتەرى یاریدەدەر کارى دەکرد.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وه‌زاره‌تی ناوخۆ: رۆژی 7-6-2020 ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دەوامی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم…