شیعەکان لەسەر كابینەكەی كازمی رێككەوتن

0
123

شەوی رابردوو لایەنە شیعەکان لە ماڵی هادی عامری کۆبوونەوە و بە گوێرەی میدیاکانی عێراقی لایەنە شیعەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستە وزارییەکانی کابینەکەی مستەفا کازمی رێککەوتوون.

بە گوێرەی رێککەوتنەکە هاوپەیمانی سائیرون وەزارەتەکانی کارەبا و تەندروستی و سەرچاوە ئاوییەکانی بەردەکەوێت، هاوپەیمانی فەتحیش وەزارەتەکانی ناوخۆ و پەیوەندییەکان و گواستنەوەی بەردەکەوێت، رەوتی حیکمەش وەزارەتی نەوت و دەوڵەتی یاسا وەزارەتی دەرەوە و هاوپەیمانی نەسر وەزارەتی خوێندنی باڵا و هاوپەیمانی فەزیلە وەزارەتی داد و هاوپەیمانی عەقد جدید بە سەرۆکایەتی فالح فەیازیش وەزارەتی کشتوکاڵی بەردەکەوێت.

چاوەڕوانیش دەکرێت رۆژی پێنجشەممە مستەفا کازمی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومەتی عێراق، ناوی ئەندامانی کابینەکەی دەنێرێتە پەرلەمان.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تووشبوانی کۆرۆنای لەهەرێم راگەیاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (98)ی تایبه‌ت به‌ ر…