تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

0
347

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 3 حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا هەبووە دوویان لەپارێزگای هەولێر و یەكێكیش لەپارێزگای دهۆك.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٦٢)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٩٠١٧) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٦٠١) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٣) شوێنی جیاواز (٤٨٥) لە هەولێر، (٢٥٩) لە سلێمانی، (٨٠٨) لە دهۆك، (٤٩) لە ڕاپەرین، وە (٧٤١٦) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتین كراو لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو (٧٢) هاووڵاتی.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٨١٤) پشكنین ئەنجام دراوە، (٣١٣) هەولێر، (٢٤٥) سلێمانی، (٢٥٤) دهۆك، (٢) هەڵەبجە. دەرەنجام (٣) تووشبووی نوێ تۆماركراو بەم شێووەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (٢) پۆزەتیڤ، پیاوێكی تەمەن (٤٦) ساڵ، دانیشتووی ناحیەی كەسنەزانە و پێشەكەی نەجارە و لەلایەن پزیشكانەوە گومانی لێكراوە و پشكنینی بۆ كراوە و ئەوەی دیكەیان پیاوێكی تەمەن (٣٢) ساڵە و دانیشتووی كەمپی دارەشەكرانە وە كارمەندە لە كۆمپانیایەك كار دەكات لە پارێزگای هەولێر.
• پارێزگای دهۆك (١) پۆزەتیڤ، پیاوێكی تەمەن (٧٥) ساڵ، دانیشتووی شاری دهۆكە و بەركەوتەی تووشبووێكی پێشووە.

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە (٣٤٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣٢٠) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٦ی نیسانی٢٠٢٠

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای عێراق: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتووین

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتو…