یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ئەنجامی راپرسی (کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا) بڵاوکردەوە

0
631

ئەم راپرسیە کە تایبەتە بە لێکەوتە جیاوازەکان لەڕووی دەروونی وكۆمەڵایەتییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بەمەبه‌ستی لێی ئاشنابوونە بە كاریگەری كۆرۆنا لەسەر دۆخی دەروونی تاكەكانی خێزان و پەیوەندی و كارلێكی نێوان هاوسەران و ئەندامانی خێزان.
لەماوەی کەرەنتینەدا، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لەرێگەی سۆشیال میدیاوە راپرسیەکی بۆماوەی ٤ رۆز ئەنجامدا کە (٤٤٧)کەس بەشداریان تێداکرد .
بەپێی دەرەنجامەکان ئەوە دەردەکەویت کە مانەوەی ئەندامانی خێزان ئەگەرچی لەرووی ئابوورییەوە بۆ هەندێکیان بارگرانی بووە بەڵام لەرووی کۆمەڵایەتیەوە گونجانێکی باش لەنێوانیاندا بوونیان هەیە، گرنگیدراوە بەو کاتەی لەماڵەوە بوون لەروی هاوکاریکردنی ئەندامانی خێزان بەتایبەت لەنێوان هاوسەران، تەرخانکردنی کات بۆ وەرزش و فێربوون و هەرچەندە رێژەی بێزاربوون بەرزە چونکە ئەمە یەکەمجارە کۆمەڵگەکەمان رووبەرووی حالەتێکی لەو جۆرە بێتەوە بۆیە بۆتە هۆکاری بێزاربوون بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گرنگیدراوە بە لایەنی خواردن و پاک راگرتنی ناوماڵ لەلایەن پیاوانەوە.
ئەوەی گرنگە بوترێت دەرخستنی ئەم ئەنجامە دەبێتە هەگبەیەک بۆ بەرچاو روونی رێکخراوە مەدەنی، لایەنی پەیوەندیدار، کۆمەڵناس، دەرووناس و توێژەران کاردەکەن بۆئەوەی بزانرێت مانەوەی زۆری ئەندامانی خێزان لە چ بارودۆخێکی دەروونی وخۆشەویستیدا دەبن و تاچەند گرنگە خێزانەکان گرنگی بە بەردەوامی پێکەوەیی بوونی خۆیان بدەن.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

وه‌زاره‌تی ناوخۆ: رۆژی 7-6-2020 ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دەوامی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم…