سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز پەیامێكی بڵاوكرده‌وه‌

0
88

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ په‌یامێی بڵوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند:  هیوادارم مانگی خێر و بەرەکەت و رەحمەت بێت و خوای مەزن و دلۆڤان ، رۆژوو و نزا و عیبادەتی هەمووان قبوڵ بکات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز ، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم مانگی خێر و بەرەکەت و رەحمەت بێت و خوای مەزن و دلۆڤان ، رۆژوو و نزا و عیبادەتی هەمووان قبوڵ بکات.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی مامۆستایانی ئاینی هەرێمی کوردستان بکەم کە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبوو لە هاوکاریکردنی جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێنماییە تەندروستییەکان . داواشیان لێدەکەم کە بەردەوام بن لە رێنماییکردنی هاووڵاتییان بۆ پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگە لەم پەتایە.
ئومێدەوارین هاتنی مانگی رەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2020/4/23

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

هەولێر؛ دەوامی گشت دامودەزگا تەندروستییەکان ڕاگیرا

له‌ئاگادارییه‌كدا  به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، دەوامی فەرمی…