ده‌رهێنه‌ری تۆم و جێری كۆچی دواییكرد

0
303

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌پراگ-ی پایته‌ختی چیك، جین دایچ ده‌رهێنه‌ری ئه‌فلام كارتۆنی تۆم و جێری له‌ ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی جیهان، ئه‌مڕۆ جین دایچ-ی ئه‌مریكی، ده‌رهێنه‌ری ئه‌فلام كارتۆنی تۆم و جێری له‌ شاری پراگ-ی چیك كۆچی دواییكردوه‌.

جین دایچ له‌ساڵی 1961 دا دوای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌فلام كارتۆنی تۆم و جێری خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرت، جگه‌ له‌وه‌ش پێشتر كاری ده‌رهێنانی فیلمێكی به‌ناوی مۆنرۆ كردبو، له‌ساڵی 2003شدا خه‌ڵاتی “وینسۆر ماكای” له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م كاره‌كانی بۆ وێنه‌ی جوڵاو وه‌رگرت.

جین دایچ له‌ساڵی 1925 له‌ ئه‌مریكا له‌دایك بوه‌، له‌ساڵی 1959 سه‌ردانی چیكی كرد و له‌گه‌ڵ زیدینكا ناجمانۆڤا هاوسه‌رگیری كرد و هه‌ر له‌و وڵاته‌ش مایه‌وه‌.

رێبوار هه‌ورامی _ خه‌بات

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای عێراق: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتووین

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتو…