كچه‌ هونه‌رمه‌ند ( فایا یونان )

0
309

  خه‌بات : رێبوار هه‌ورامی
خاتونی هونه‌رمه‌ند ( فایا یونان ) یه‌كێكه‌ له‌ ده‌نگه‌ دیاره‌كانی هونه‌ری گۆرانی له‌ وڵاتی سوریا ، ساڵی ( 1992 ) له‌ شاری مالكیه‌ له‌ خێزانێكی كلدانی له‌دایك بووه‌ ، ساڵی ( 2003 ) خێزانه‌كه‌ی‌ كۆچیان كردوه‌ بۆ وڵاتی سوید ، سه‌ره‌رای بواره‌ هونه‌ریه‌كه‌ی چالاكوانێكی دیاری بواری مافی مرۆڤه‌ له‌ رۆژهه‌ڵات و سوریادا و نوێنه‌ی سوریایه‌ له‌ خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له‌ پێناو به‌هاناوه‌ چوونی قوربانیانی جه‌نگدا ، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ئیداره‌و ئابوریه‌ له‌ زانكۆیه‌كی سویدی ، خاتوو فایا ساڵی ( 2014 ) له‌گه‌ڵ ( رێحان یونان ) ی خوشكی گۆرانی ( لبلادي ) تۆمار كرد ، كه‌ باس له‌ نه‌هامه‌تیه‌كانی جه‌نگی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات ، ئه‌م گۆرانیه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا وه‌رگێردراو په‌خش كرا ، له‌ چه‌ند وڵاتێكیش وه‌ك وانه‌ی موزیك درایه‌ قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ، خاتوو فایا ئه‌ندامی یانه‌ی ئۆركسترای سوریی و میسری و ئه‌مریكیه‌ ، ئێستا له‌ شاری به‌یروتی لوبنان ده‌ژی ..

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای عێراق: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتووین

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتو…