له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر 3 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كاره‌با به‌نۆره‌ ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌ن

0
505

خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- كاره‌با یه‌ك له‌و سێكته‌ره‌ گرنگانه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانه‌، له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان شان به‌شانی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆ و ته‌ندروستی له‌ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و پشووی فه‌رمانگه‌كاندا، به‌رده‌وام ده‌وامیان كردووه‌ و نه‌یانویستووه‌ له‌م بارودۆخه‌دا هاوڵاتیان بێ كاره‌با بن، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندازیار حوسین حه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات گووتی: له‌وكاته‌وه‌ی پشووی فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا ئێمه‌ پلانێكمان بۆ ده‌وامی هه‌ندی قه‌رمانگه‌كانمان رێكخست چوونكه‌ ناكرێ فه‌رمانبه‌رانمان هه‌موو له‌پشووبن، پێویست ده‌كات ژماره‌یه‌ك به‌پێی پێویستی ئه‌ركه‌كانمان ده‌وام بكه‌ین، زیاتر له‌ 2600 فه‌رمانبه‌رانمان له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌شێوازی نۆبه‌ ئێشكگری و ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر لەبارەی ئیشپێکردنی وێستگە و هەماهەنگی کۆنتڕۆڵی کارەبا گووتی: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌مان به‌به‌رده‌وام ده‌وامی ده‌كه‌ن له‌ ئیشپێكردنی 91 وێستگه‌ و 50 فه‌رمانگه‌ی چاكردنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆلی كاره‌با، ده‌توانین بڵێین %50ی فه‌رمانبه‌رانمان له‌م كاته‌ی ئێستادا له‌ده‌وامن و وه‌ك رۆژانی ئاسایی دیكه‌ ئه‌ركی خۆیانیان راپه‌راندووه‌ و لێره‌وه‌ جیی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشیان لێ بكه‌ین و ستایشی ماندووبوونیان بكه‌ین.

جێی باسه‌ رۆژانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌شوێنه‌كانی خۆیان لەنزیکەوە به‌سه‌ركردۆته‌وه‌ و له‌كێشه‌و گرفته‌كانیان دەكۆڵیته‌وه‌ بە مەبەستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خۆپاراستن له‌كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆنده‌ شكست خواردووه‌كانی سه‌رده‌می پیرێز له‌ ریال مه‌درید

خەبات: نەبەز روستایی:- یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی فلۆرینتینۆ پێرێز…