پاكيزه برايمه ئه‌فه‌ندى وه‌ك باڵيۆزى نيازپاكى ده‌ستنيشانكرا

0
546

خه‌بات: یونس حه‌مه‌د – ئۆسلۆ:-

به‌مه‌به‌ستى زياتر بايه‌خدان به ئاستى چالاكييه‌كانى كه له زۆربه‌ى بواره‌كاندا ڕۆڵى به‌رچاوى هه‌يه، ڕێكخراوى ئاشتى ئه‌ڵمانى سه‌ر به‌ڕێكخراوه‌كانى ئه‌وروپی خاتوو (پاكيزه برايمه ئه‌فه‌ندى) وه‌ك باڵيۆزى نياز پاكى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنيشان كرد.

خاتوو پاكيزه كچى شه‌هيدى ناودارى كوردستان (برايمه ئه‌فندى) پێشمه‌رگه‌ و ئامير هێزى ده‌شتى هه‌ولێر له سه‌رده‌مى شۆڕشى ئه‌يلول و چالاكوانێكى به توانايه به تايبه‌ت له بوارى په‌ره‌پێدانى ئاستى ئافره‌تان.

له لێدوانێكيدا بۆ خه‌بات گووتى: به‌هيوام بتوانم زياتر خزمه‌ت به كێشه‌ى گه‌له‌كه‌م و وزياتريش چالاكييه‌كانم به‌رفراوان بكه‌م، شيانى ئاماژه‌ پێكردنه ڕێكخراوى ئاشتى ئه‌ڵمانى په‌يوه‌سته به ڕێكخراوه‌كانى ئه‌وروپاى سه‌ر به يوئێن و باره‌گاى سه‌ره‌كى له شارى ماكدبۆڕگى ئه‌ڵمانيايه.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆنده‌ شكست خواردووه‌كانی سه‌رده‌می پیرێز له‌ ریال مه‌درید

خەبات: نەبەز روستایی:- یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی فلۆرینتینۆ پێرێز…