به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر كاری چاككردنه‌وه‌ بۆ‌ سه‌ر تۆڕ و بیره‌كانی ئاو ده‌كات

0
355

خه‌بات: رانیار دڵشاد:-
سه‌ره‌ڕای پشووی فه‌رمانبه‌ران و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌شه‌ جیاجیاكانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر له‌و ماوه‌یه‌ توانیان كاری چاككردنه‌وه‌ بۆ به‌شێك له‌ تۆڕه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیره‌كانی ئاو ئه‌نجام بده‌ن، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ئاو بۆ ماڵان.

چاككردنه‌وه و به‌ستانه‌ی ماتۆڕی تڕۆمپاكانی ئاو
سەرەڕای پشووی فەرمی و قەدەغەی هاتوچۆ، تیمەکانی چاککردنەوەی وێستگەکان و بیری ئاو هه‌ستان بەستانەوە و تەواوکردنی دوو ماتۆڕی تڕۆمپاکانی back wash لە وەرشەی چاککردنەوەی وێستگەکانی ئاوی هەولێر، گواستنەوە و دانانەوە و ئەلایمێنت کردن و بەستانەوه‌ی کارەباییەکان و ئیشپێکردنەوەیان لە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز 1 و چاکردنەوەی سستەمی کۆنتڕۆڵی کارەبایی سێت پەمپی ژمارە 2 لە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفرازی 2، دوای چه‌ندین رۆژ له‌كاركه‌وتن به‌شی چاككردنه‌وه‌ی بیره‌كان هه‌ستان به‌چاككردنه‌وه‌ی تاخم پەمپ و ماتۆڕ و بۆرییەکانی بیری ژماره‌ 17 له‌ شاوێس، كه‌ ئاو بۆ زیاتر لە 450 ماڵ دابین دەکات.

گه‌یشتنی كه‌لوپه‌ل و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌مپه‌كانی ئاو
رۆژی 4ی نیسان له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه‌لوپه‌لی یه‌ده‌گی ئۆرجیناڵ تایبه‌ت به‌چاككردنه‌وه‌ی په‌مپه‌كانی ئاو له‌ پڕۆژه‌ی ئاوی قه‌ندیل، پیرمام – شه‌قڵاوه‌ گه‌یشت به‌مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان.

دابینكردنی گاز و به‌نزین
به‌شی ئامێره‌كانی ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر رۆژانه‌ گاز و بەنزین و رون بۆ گشت ئۆتۆمبیل و ئامێر و موەلیدەکان دابین ده‌كات، تیایدا چەندین کاری جۆراو ئەنجام دەده‌ن وەک گواستنەوەی کەلو پەل و دەرهێنانی پەمپی غەتاس لە بیرەکان و کاری چاککردنەوە لە وێستگەکان ده‌گرێته‌خۆ، گۆڕینی گێڕ و كلاج بۆ یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كانی به‌شی ئامێر به‌مه‌به‌ستی كاركردنه‌وه، گواستنه‌وه‌ی بۆردی كاره‌بایی و دابینكردنی گاز بۆ بیری گوندی بیابان.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

خشته‌ی یارییه‌كانی خولی ئیسپانیا (لالیگا) دیاریکرا

خەبات: نەبەز روستایی:- ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خولی ئیسپانیا واده‌و خشته‌ی یارییه‌كانی دیاریكردووه…