ژمارەیەک حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راگەیاندرا

0
62

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوازدە حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، نۆ لە تووشبووەکان ئافرەت و سێیان پیاون کە ١١ کەسیان بەرکەوتووی تووشبووەکانی پێشوون، بەڵام یەکێک لە تووشبووەکان کە لە قەزای سەیدسادقە، پێشینەی گەشتی ئێرانی هەبووە.

ئەمەش دەقی راگەیاندراوەکەیە:

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوانزە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران کە نۆ ئافرەت و سێ پیاون بەم شێوەیەی خوارەوە:

پێنج لە پارێزگا هەڵەبجە بەرکەوتووی توشبووی پێشوون.
پێنج لە قەزای چەمچەماڵ بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەک لە سیتەک بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەک لە قەزای سیدسادق کە پێشینە گەشتی ئێرانی هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی
1 نیسان 2020

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

48 كه‌سی دیكه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 48 كه‌سی د…