سه‌ره‌تا ده‌ره‌وه‌ ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌ هۆڵەندا حه‌وت هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌ هۆڵەندا حه‌وت هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

0 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
29

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆڵەندا رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 79 حاڵه‌تی نوێی گیانله‌ده‌ستدان و هه‌زار و 19 حاڵه‌تی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و کۆی گشتی توشبوانیش گەیشتە حه‌وت هه‌زار و 431 کەس.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆڵەندا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا  رایگه‌یاند : هه‌زار و 19 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری ئەو وڵاتەدا گه‌یشتوه‌ته‌ حه‌وت هه‌زار و 431 حاڵه‌ت.

كۆی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 434 حاڵه‌ت

ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌ر له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 78 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 434 حاڵه‌ت.

له‌چه‌ند رۆژی رابردوشدا، حكومه‌تی هۆڵەندا بڕیاریدا به‌ داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ئاری سلوت، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و كلتور و زانستی وڵاته‌كه‌ش رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانییه‌كانی ئه‌مساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ راده‌گیرێن و ئه‌نجام نادرێن.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی حكومه‌ت جەخت لەسه‌ر دابینکردنی پێدوایستییەکانی رۆژانەی خەڵك ده‌كاته‌وه‌

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری …