سه‌ره‌تا كوردستانی ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران

0 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
33

دوێنێ شەو سێ هاوڵاتی دۆڵی باڵەیان سەر بە ناحیەی قەسرێ بە هۆی شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و هەروەها گواستنەوەی خەڵک بە قاچاخ لە لایەن ئاساێشەوە دەستگیر کران. جیا لەم سەرپێچییە هیچ هۆکارێکی دیکە بۆ دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتیانە نەبووە و خودی دانیشتوانی ئەو ناوچەیەش ئاگادری ئەم چەندەن و دەزانن ئەمانە بۆ دەستگیر کران، بەڵام بەداخەوە کەسانێک ئەم بابەتانە یەکسەر دەخەنە قاڵبێکی سیاسییەوە و ڕێگری لە جێبەجێ کردنی یاسا دەکەن.
بە هۆی ئەو کەشەی خوڵقێندرا ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر فەرمانی بەرێز سەرۆکی حكومەت ئەو سێ کەسە ئازاد کران، ئەوەش دوای ئەوەی بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت ئەم داوایەی ئاراستەی بەڕێزیان کردبوو. هێزەکانی ئاسایش یاسا و ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکەن و هیچ جیاکارییەک لەم بوارەدا ناکەن. هیوادارین لەم دۆخە سەختەدا هەموو لایەنە سیاسییەکان هاوکارمان بن تاکو یاسا و رێنماییەکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران
٢٦/٣/٢٠٢٠

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی حكومه‌ت جەخت لەسه‌ر دابینکردنی پێدوایستییەکانی رۆژانەی خەڵك ده‌كاته‌وه‌

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری …