سه‌ره‌تا كوردستانی سێ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر ڕاگه‌یاندرا

سێ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر ڕاگه‌یاندرا

0 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
25

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، سێ حاڵه‌تى دیكه‌ى تووشبوون به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆمار كرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26/3/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: “لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان کرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 32 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن 30 و 32 ساڵن”.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، ئه‌و سێ كه‌سه‌ى تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، هەموویان کەسوکاری تووشبوویه‌کی دوێنێی شاری هەولێرن.

به‌پێى زانیارییه‌كان، کۆی گشتی تووشبوانى ڤایرۆسى لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 103 حاڵەت، دوو كه‌سیش به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی حكومه‌ت جەخت لەسه‌ر دابینکردنی پێدوایستییەکانی رۆژانەی خەڵك ده‌كاته‌وه‌

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری …