سه‌ره‌تا كوردستانی هه‌نارده‌كردنى هێلكه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه‌ كرا

هه‌نارده‌كردنى هێلكه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه‌ كرا

0 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
27

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارگێڕیی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌نارده‌كردنى هێلكه‌ى بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه‌ كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26/3/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارگێڕیی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ نووسراوێكى ده‌ركردووه‌  ئاراسته‌ى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گومرك و ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: “له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زاره‌تى پیشه‌سازی و بازرگانیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زیرى ناوخۆ، تكایه‌ كارى پێویست ئه‌نجام بده‌ن به‌ قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌نارده‌كردنى هێلكه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان”.

ده‌قى نووسراوه‌كه‌:

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی حكومه‌ت جەخت لەسه‌ر دابینکردنی پێدوایستییەکانی رۆژانەی خەڵك ده‌كاته‌وه‌

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری …