وه‌زیری ته‌ندروستی: ئێمه‌ له‌ قۆناغی چاره‌سه‌ر و كۆنترۆڵكردنداین

0
50

وه‌زیری ته‌ندروستی، رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووانی ده‌ربه‌ندیخان به‌راورد به‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ زیاتره‌.

ئەمڕۆ چوارشەممه‌ لە سه‌ر ڕاسپاردەی بەڕێز مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرنگیدان و بەدواداچوونی رێکارەکان  د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، گەیشتە قەزای دەربەندیخان لەگەڵ بەرپرسانی قەزاکە كۆبووه‌وه‌.

د. سامان بەرزنجی له‌ لێدوانێكی رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ قۆناغی چاره‌سه‌ر و كۆنترۆڵكردنداین بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ده‌ست ده‌رنه‌چێت و ته‌شه‌نه‌ نه‌كات.

وەزیری تەندروستی گوتی: هیوادارین هاووڵاتیان پابه‌ندی رێكاره‌كان بن و نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.

گوتیشی، قەزاكە كەرەنتینە كراوەو لەقۆناغی كۆنتڕۆڵ و چارەسەرداین تاوەكو ڤایرۆسەكە لەكۆنتڕۆڵ دەرنەچێ.

ئەوەشی خستەڕوو: ژمارەی توشبووان لە دەربەندیخان بەڤایرۆسەكە بەبەراورد بەشوێنەكانی تر دەخوازێ بەو جل و بەرگە وە بێین، زیاتر لە 100 پشكنین كراوە بۆ هاوڵاتیانی قەزاكە ،ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسەكە بوون كە ڕەوشی تەندروستیان باشە.

سەردانی وەزیری تەندروستی بۆ دەربەندیخان لەكاتێكدایە كە شەوی رابردوو گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بودجەیەكی تایبەتی بۆ دەربەندیخان تەرخان كردوو.

دەربەندیخان یەكێكە لەو ناوچانە ئێستا رێژەیەكی زۆری توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ‌ تۆمار كراوە، له‌ ئێستاش ره‌وشه‌كه‌ له‌ كۆنترۆڵدایه‌.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

48 كه‌سی دیكه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 48 كه‌سی د…