لە عیراق 30 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

0
75

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، كە 30 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كۆی ئاماری تووشبووان و مردووان بەكۆرۆنای لەتەواوی وڵات بڵاوكردەوە لەگەڵ ئەو حاڵەتانەی چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاندووە، كە بەپێی ئەنجامی پشكنینەكان 30 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و بەوەش كۆی ڕێژەی تووشبووان گەیشتۆتە 346 كەس.

ڕاشیگەیاندووە، كە تووشبووەكان بەسەر پارێزگاكان بەم جۆرە دابەش بوون (بەغدا 6 حاڵەت (ڕوسافە) و لە شاری پزیشكی 3 حاڵەت و یەك حاڵەت لەبەسرە و لە موسەنا 2 كەس و لە كەربەلا 4 كەس و كەركوك كەسێك و نەجەف 4 كەس و سلێمانی 6 كەس و هەولێر 2 كەس و دیوانیە كەسێك).

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە دوو كەس بەكۆرۆنا مردوون لە كەركوك و بابل و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 27 كەس و ژمارەی ئەوانەش چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 89 كەس، كە 5 كەسیان لە سلێمانی بوون.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

لیژنه‌ی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عێراق كۆبوونه‌وه

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێک بڵاویکردەوە، شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داوا…