سه‌ره‌تا ده‌ره‌وه‌ ئەڵمانیا ئامارێکى نوێى لەسەر کۆرۆنا بڵاوکردەوە

ئەڵمانیا ئامارێکى نوێى لەسەر کۆرۆنا بڵاوکردەوە

0 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
70

حکومەتى ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە ژمارەى توشبووان لە وڵاتەکەیدا بەرەو هەڵکشانى زیاتر دەڕوات.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 28 توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و تێکڕاى ئەوانەیشى لە ئەڵمانیا بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 114 کەس.

هەروەها باسى لەوەکردووە، تائێستا 27436 توشى کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیش 4764 تەنها لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا توشى ڤایرۆسەکە بوون.

ئەڵمانیا دواى ئیتالیا و ئیسپانیا لە پلەى سێهەمدایە و زۆرترین هاووڵاتى توشى ڤایرۆسەکە بووە.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ژمارەیەک حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راگەیاندرا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوازدە حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی…