سه‌ره‌تا ده‌ره‌وه‌ ئاماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران 24 هەزار کەسی تێپەڕاند

ئاماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران 24 هەزار کەسی تێپەڕاند

1 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
75

ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ ئێران به‌رز بووه‌وه‌ بۆ 24 هەزار و 811 کەس و تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ هەزار و 934 كه‌س به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ  سێشە‌ممه‌ 24-3-2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردووەوە، لە سەرانسەری ئێران هەزار و 762 حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆرنا تۆمار کراوە.

هەتا ئێستا لە سەرانسەری ئێران، كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، گەیشتووەتە هەزار و 934 كه‌س‌ و كۆى گشتیی تووشبووانى ڤایرۆسه‌كه‌ گەیشتە‌ 24 هەزار و 811 کەس.

بەپێی ڕاگەیەندراوەی فەرمەیی وەزارەتی تەندروستیی ئێران و میدیا فەرمیەکانی ئەو وڵاتە بە بیانووی ئەوەی ڕاگەیاندنی ئاماری حاڵەتەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان لە پارێزگا و شارەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵک ڕوو بکەنە شارە تەندروستەکان، ماوەی دوو ڕۆژە تەنیا ئاماری گشتی ڕادەگەیەنن و ئاماری پارێزگا و شارەکان بڵاو ناکرێتەوە.

تا ئێستا هەشت هه‌زار و 931 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران چاک بوونەتەوە.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ژمارەیەک حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راگەیاندرا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوازدە حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی…