سه‌ره‌تا عێراق 4 كه‌سى تر له‌ مووسل تووشى كۆرۆنا بوون

4 كه‌سى تر له‌ مووسل تووشى كۆرۆنا بوون

0 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
59

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار حاڵەتی نوێی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا  لە پارێزگاکەیاندا تۆمارکراوە.

ئاشكراشیكرد، ئەو 4 حاڵەتەی ئەمڕۆ تۆماركراون، سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن و لە دایك و باوك و دوو برای تووشبووەکەی پێشووی ئەو شارە پێكهاتوون.

تێزانین پێش چه‌ند رۆژ حاله‌تێكى تووشبوون به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ شارى مووسل تۆماركرا، كه‌ ناوى “موهه‌نه‌د” بوو، ته‌مه‌نى 40 سال بوو، كه‌ وێنه‌گرى كه‌نالى عێراقییه‌ بوو، بۆ ئه‌نجامدانى عه‌مره‌ سه‌ردانى سعوودیه‌ى كردبوو، كه‌ پێده‌چێت له‌و میانه‌دا تووشى ڤایرۆسه‌كه‌ بووبێت، كه‌ سه‌ره‌نجام به‌ هۆى ناوبراوه‌وه‌ كه‌سوكاره‌كه‌شى تووشى ئه‌و ڤایرۆسه‌ بوون.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دا و دەستکاری ناکرێت

ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ بڕیاریدا کە بەرنامەی ئەنجومەنی وەزیران دابینکردنی مووچەی فەر…