سه‌ره‌تا ده‌ره‌وه‌ ئەڵمانیا.. ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا 22 هەزاری تێپەڕاند

ئەڵمانیا.. ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا 22 هەزاری تێپەڕاند

0 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
71
بە پێی راگەیەندراوی پەیمانگای رۆبەرت كۆخی ئەڵمانی، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتۆتە 22672 كەس.
پەیمانگای رۆبەرت كۆخی ئەڵمانی ئاشكرایكرد، تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئەڵمانیا بە شێوەیەكی خێرا تووشبوون بڵاو دەبێتەوە و بازدانێكی گەورە بەدی دەكرێت، هۆشداریشیدا لە وەی كە ژمارەی راستەقینەی زیاترە لەوە چونكە هێشتا بەشێك لە هەرێمە ناوخۆییەكان ئامارەكانیان رادەستنەكردووە.
بە پێی راگەیەندراوی پەیمانگاكە تا یەكشەممە 18610 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتۆتە 22672 حاڵەت، لەگەڵ 86 حاڵەتی گیان لەدەسدان تا ئێستا بە گشتی كە پێشتر 55 حاڵەت بووە.

ئەڵمانیا بە سێهەم زۆرترین بەركەوتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دادەنرێت لە ئەوروپا لە دوای ئیتاڵیا و ئیسپانیا.
زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ژمارەیەک حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راگەیاندرا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوازدە حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی…