سه‌ره‌تا وه‌رزش نیان وەلی‮: ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا تیپەكەمانی‮ ‬لەمەشق و ڕاهێنان نەوەستاندووە

نیان وەلی‮: ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا تیپەكەمانی‮ ‬لەمەشق و ڕاهێنان نەوەستاندووە

0 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
460

خه‌بات: سەرهەنگ نەجمەدین:-
ماوەی‮ ‬چەند سالێكە‮ ‬یانە وەرزشییەكانی‮ ‬كوردستان خاوەنی‮ ‬چەندین تیپی‮ ‬بەهێزی‮ ‬كچانن لەیارییە جۆراوجۆرەكان،‮ ‬یاری‮ ‬فوتساڵیش‮ ‬یەكێكە لەو‮ ‬یارییانەی‮ ‬كەهەمیشە ئافرەتان حەز بەو‮ ‬یارییە دەكەن‮،‮ خاتوو نیان وەلی‮ ‬رەسول‮ ‬یەكێكە لەو‮ ‬یاریزانانەی‮ ‬كە هەمیشە هەموو كات‮ ‬ڕاهێنەر لەكاتی‮ ‬یارییەكاندا پشتی‮ ‬پێ دەبەستێت و جێی‮ ‬متمانەیە،‮ ‬بۆتیشك خستە سەر ئەم‮ ‬یاریزانە ئاست بەرزەی‮ ‬یانەی‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬شەهید لەیاری‮ ‬فوتساڵدا‮ ‬لەنزیكەوە بەباشمانزانی‮ ‬ئەم‮ ‬كچە وەرزشوانە بەچەند پرسیارێك بەسەر بكەینەوە و سەرەتا سەبارەت بەچۆنیەتی‮ ‬هاتنی‮ ‬بۆ نێو دونیای‮ ‬وەرزش خاتوو نیان‮ ‬بۆ خەبات‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬بێگومان هەر لەمناڵییەوە خولیایەكی‮ ‬زۆرم بۆ بواری‮ ‬وەرزش و وەرزش كردن هەبوو بەتایبەتی‮ ‬لەقوتابخانەكان هەموو كات بەشداری‮ ‬چالاكییە وەرزشییەكانم دەكرد،‮ ‬لەساڵی‮ ‬1202 وە بەشێوەیەكی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬لەقوتابخانەی‮ ‬ئاسۆ وەرزشی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێم دەستپێكرد،‮ ‬بە ماوەیەكی‮ ‬كورت توانیم بوونی‮ ‬خۆم بسەڵمێنم و ئێستا وەك‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لەیانەی‮ ‬هەڵەبجە‮ ‬یاری‮ ‬دەكەم‮.‬

سەبارەت بەئامادەكاری‮ ‬تیپەكەیان بۆ خولی‮ ‬فوتساڵی‮ ‬نایابی‮ ‬كوردستان ئەو بۆ ئەم پرسەیش قسەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو لەوەڵامدا گوتی‮: ‬بێگومان رۆژانە بەبێ وەستان بەپێی‮ ‬پلان و بەرنامە مەشقەكانمان ئەنجام دەدەین،‮ ‬خۆشبەخاتە ئەم وەرزە چەندین‮ ‬یاریزانی‮ ‬ئاست بەرز وبەتوانامان هێناوەتە رێزی‮ ‬تیپەكە بۆ بەشداری‮ ‬كردنیان لەخولی‮ ‬فوتساڵی‮ ‬كوردستان‮.‬

گوتیشی‮: ‬زۆربەی‮ ‬زۆری‮ ‬یانەكان بەهۆی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬كۆرۆنا چالاكییەكانیان‮ ‬ڕاگرتووە،‮ ‬بەڵام‮ ‬یانەكەی‮ ‬ئێمە بەبەردەوامی‮ ‬ئێستاش مەشق وڕاهێنان ئەنجام دەدات‮.‬
لەبارەی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬خول لەماوەی‮ ‬یەك ساڵدا لەلایەن‮ ‬یەكێتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬كوردستان خاتوو نیان بۆ ئەمەیش گوتی‮: ‬بێگومان كردنەوەی‮ ‬خول لەماوەی‮ ‬یەك ساڵدا بۆ‮ ‬یانەكان خۆی‮ ‬لەخۆیدا كارێكی‮ ‬باش نییە و سستی‮ ‬و لاوازی‮ ‬دەكەوێتە نێو‮ ‬یاریزانەكان بەهۆی‮ ‬چاوەڕوانی‮ ‬كردنیان بۆ ماوەیەكی‮ ‬یەكجار درێژ،‮ ‬بۆیە حەقوایە لەماوەی‮ ‬سالێكدا‮ ‬2 خول بۆ‮ ‬یانەكان ئەنجام بدرێت،‮ ‬چونكە ژمارەی‮ ‬یانەكانی‮ ‬خولی‮ ‬فوتساڵ ژمارەیەكی‮ ‬زۆر نییە تاخەرجی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ تەرخانبكرێ‮.‬

هەر لەبارەی‮ ‬ئاستی‮ ‬وەرزشی‮ ‬ئافرەتان لەكوردستان بەگشتی‮ ‬و لەشاری‮ ‬هەڵەبجە بەتایبەتی‮ ‬نیان بەڕاشكاوانە بۆ ئەم پرسیارەیش بەمشێوەیە وەڵامی‮ ‬داینەوە‮: ‬بێگومان وەرزشی‮ ‬ئافرەتان لەهەڵەبجەی‮ ‬شەهید تارادەیەكی‮ ‬زۆر پێكشەتووە،‮ ‬بەڵام لەكوردستان من شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەپێشكەوتووترین شار دەزانم كەزۆر بایەخ و گرینگی‮ ‬بەوەرزشی‮ ‬ئافرەتان دەدرێت و زۆربەی‮ ‬زۆری‮ ‬یاریزانەكان خاوەن دەستكەوتی‮ ‬گەورەن لەیارییە جیاجیاكاندا‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

گۆرانی كۆرۆنای سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی بڵاوكرایه‌وه‌

خه‌بات: رانیار دڵشاد:- موزیكژه‌ن مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی نوێترین كاریان بۆ رووبه‌رو…