مانگی‮ ‬ئازار بۆ كورد هەم ئازارە و هەم ئازارشكێن

0
518

سوورە مەرگەیی
1ی‮ ‬ئازار بۆ كورد و بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان رۆژێكی‮ ‬پڕ‮ ‬ئازارە،‮ ‬چونكە لەو رۆژەدا رابەر و كاریزما و پێشوایەك كوچی‮ ‬دوایی‮ ‬كرد كە رێڕەوی‮ ‬مێژووی‮ ‬بۆ گۆڕین،‮ ‬كە بارزانی‮ ‬نەمر بوو‮.‬
‮ ‬5ی‮ ‬ئازار رۆژێكی‮ ‬ئازارشكێنە،‮ ‬چونكە لەو رۆژەدا گەل خرۆشا و شاخ و شار باوەشیان بەیەكدا كرد و دەرگا داخراوەكانی‮ ‬بە رووی‮ ‬كورددا كردنەوەی‮ ‬ئەو ئازادیەی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬بۆ دەستەبەر كردین و خستووینە سەر راستە رێی‮ ‬بەرەو سەربەخۆیی‮.‬
‮ ‬6ی‮ ‬ئازار بۆ كورد رۆژێكی‮ ‬بە ئازارە،‮ ‬لەو رۆژەشدا گەورەترین شۆڕشی‮ ‬كورد كەوتە ناو پیلانێكی‮ ‬هەمەلایەن و فرەجەمسەری‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮.‬
‮ ‬11ی‮ ‬ئازار رۆژێكی‮ ‬ئازارشكێنە،‮ ‬چونكە لەو رۆژەدا بە هێزی‮ ‬گەل و گیانبازی‮ ‬پێشمەرگە و بەرخودانی‮ ‬شۆڕشگێڕان،‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەمجار لە مێژوودا دڕندەترین و لە خۆبایی‮ ‬ترین داگیركار و كوردستان و دوژمنی‮ ‬كورد بە چۆكدا هێنرا و لە باشووری‮ ‬كوردستان ژهراوی‮ ‬نكولی‮ ‬كردنی‮ ‬لە بوونی‮ ‬كورد بە گەروودا كرا‮.‬
‮ ‬14ی‮ ‬ئازار رۆژێكی‮ ‬ئازارشكێنە،‮ ‬چونكە لەو رۆژەدا بڕیاری‮ ‬كوردستان‮ ‬یان نەمان و گیانی‮ ‬بەرەنگاری‮ ‬و خۆڕاگری‮ ‬و،‮ ‬هزر و بیری‮ ‬كوردبوون و كوردایەتی‮ ‬و لە دایك بوو‮.‬
‮ ‬16ی‮ ‬ئازاری‮ ‬بۆ كورد رۆژێكی‮ ‬بە ئازارە،‮ ‬چونكە لەو رۆژەشدا شارێك بە چەكی‮ ‬كیمیایی‮ ‬و قەدەغە كراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬خنكێنرا‮.‬
‮ ‬21ی‮ ‬ئازار بۆ كورد رۆژێكی‮ ‬ئازارشكێنە چونكە ئەو رۆژە هەم جەژنی‮ ‬نەتەوەییە و هەمیش بۆ‮ ‬یەكەمجار كەركوكی‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستان ئازاد كرا‮.‬
‮ ‬31ی‮ ‬ئازار بۆ كورد رۆژێكی‮ ‬بە ئازارە،‮ ‬لەو رۆژەشدا‮ ‬یەكەم سەرۆك كۆماری‮ ‬كورد لە سێدارە درا‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوله‌كه‌ی راگه‌یاند

خەبات:‌ نەبەز روستایی:- بڕیاره‌ ركابه‌رییه‌كانی خولی ئیتاڵیا له‌ 20ی حوزه‌یران ده‌ست پێ بك…