سه‌ره‌تا هزرو هونه‌ر كوردێك دەبێتە نوێنەری‮ ‬سینەمای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬(نور)‮‬ ی‮ ‬مەغریب

كوردێك دەبێتە نوێنەری‮ ‬سینەمای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬(نور)‮‬ ی‮ ‬مەغریب

6 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
217

خەبات‮: ‬خاڵدار قەواڵی‮:- ‬
بەڕێوەبەری‮ ‬فیستیڤاڵی‮ ‬سینەمای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬نورلە وڵاتی‮ ‬مەغریب‮ ‬حەنان سككی‮ ‬تایبەت بە‮ ‬ڕۆژنامەی‮‬خەبات‮‬ی‮ ‬ڕاگەیاند هەرچەند سەردانی‮ ‬كوردستانم نەكردووە،‮ ‬بەڵام زانیاریم هەیە دەربارەی‮ ‬كورد و ئەو ستەمەی‮ ‬كە لە گەلی‮ ‬كورد كراوە و دوژمنان دابەشی‮ ‬چوارپارچەیان كردووە‮ . ‬هەروەها پێشمەرگە تێكشێكنەری‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش بووە،‮ ‬بەهیوام دەرفەتێك‮ ‬ڕێكەوێت تاكو هەرێمی‮ ‬كوردستان ببینم لەگەڵ ئەوەشدا كۆنتاكی‮ ‬باشمان هەیە لەگەڵ ئەكتەر و دەرهێنەرە كوردەكان‮. ‬كارە هونەرییەكانیان لە ئاستێكی‮ ‬زۆر باش دەبینم،‮ ‬من وەك سەرۆكی‮ ‬فیستیڤاڵ دەرهێنەری‮ ‬كوردكامەران مەنسور كەركووكی‮‬م دەسنیشان كردووە،‮ ‬ببێت بە نوێنەر و‮ ‬ڕێكخەری‮ ‬فستیڤاڵمان كە لە شاری‮ ‬كازا پلانكائەنجام دەدرێت و نوێنەرمان دەبێت لە عێراق و كوردستان بۆ دەست نیشان كردنی‮ ‬كورتە فیلمە سینەماییەكان و بەشداریكردنیان لە فستیڤاڵ و پێشبڕكێ بۆ بەدەست هێنانی‮ ‬خەڵات‮. ‬سەبارەت بە هەڵبژاردنی‮ ‬وەك نوێنەری‮ ‬فستیڤاڵ لە خولی‮ ‬چوارەم كە لە مانگی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەمی‮ ‬ئەمساڵ‮ ‬بەڕێوەدەچێت‮ ‬كامەران‮‬ڕۆژنامەی‮ ‬بە‮ ‬خەبات‮‬ی‮ ‬گوت‮: ‬بەهیوام لە ئاستی‮ ‬متمانەی‮ ‬فستیڤاڵ بم و فیلمە سینەماییەكانی‮ ‬كوردستان بناسرێن لە جیهان و تاكو ئێستاش چەندین كورتە فیلمی‮ ‬سینەمایی‮ ‬لە عێراق و كوردستان بە دەستم گەیشتووە و ئومێدەوارم خەڵات بەدەست بهێنن كە خەڵاتەكان بریتین لە شەش‮ ‬خەڵات وەك خەڵاتی‮ ‬نور الكبیر‮ ‬و باشترین ئەكتەری‮ ‬كچ و كوڕ‮ ‬و باشترین دەرهێنەر و باشترین سیناریۆ لەگەڵ خەڵاتی‮ ‬تایبەتی‮ ‬لیژنەی‮ ‬دادوەری‮. ‬پەیامم بۆ سەرجەم سینەماكاران و دەرهێنەرانی‮ ‬كوردستان و عێراق ئەوەیە‮: ‬هەر كورتە فیلمێكی‮ ‬سینەمایی‮ ‬چ درامای‮ ‬بێت،‮ ‬یاخود دیكۆمێنتاری‮ ‬لینكەكەی‮ ‬بنێردرێت بۆ بەشداریكرن لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئیمەیل‮ ‬[email protected]‮‬ یاخود فیس بووك‮ ‬kamaram Mansur kerkuki‮‬ لە كۆتاییدا ناوبراو گوتی‮: ‬زۆر سوپاس بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮‬خەباتو گرنگی‮ ‬دانی‮ ‬بەم بابەتە‮. ‬

پەڕەگرافێك لە كارە هونەرییەكانی‮ ‬كامەران مەنسور فەتاح‮ ‬كەركووكی‮ ‬فیلمی‮ ‬ماڵ ئاوا‮ ‬نووسین و سیناریۆ و بەشداری‮ ‬لە ڤیستیڤاڵی‮ ‬ئیتاڵیای‮ ‬كردووە‮ . ‬فیلمی‮ ‬خۆزگەنووسەر و سینارست و دەرهێنەر‮. ‬فیلمی‮ ‬ماجی‮ ‬ئیسكەكان‮ ‬نووسەر و سینارست و‮ ‬یاریدەدەری‮ ‬دەرهێنەر و نواندن‮. ‬فیلمی‮ ‬دالیاوخۆزگەنووسەر و سینارست و دەرهێنەر‮. ‬فیلمی‮ ‬جەنگەڵستان‮ ‬نووسەر و سینارست و دەرهینەر‮. ‬فیلمی‮ ‬دوا چارەنووسدەرهێنەر و ئەكتەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬و سیناریو‮. ‬شانۆگەری‮‬ڕەش و سپی‮‬نووسین ودەرهێنەر كە بشداری‮ ‬ڤیستیڤاڵی‮ ‬شانۆی‮ ‬شەقام كردووە خولی‮‬حسین مسری‮ ‬لە كەركووك‮ . ‬درامای‮ ‬لاپەڕكای‮ ‬كەركووكنووسەر و سینارست بەڕێوەبەری‮ ‬بەرهەم و ئەكتەری‮ ‬سەرەكی‮. ‬ئەكتەری‮ ‬درامای‮ ‬گەردەلول لە بەشی‮ ‬دوو و سێ و ئەكتەری‮ ‬هەریەك لە فیلمی‮ ‬باخەكەی‮ ‬باوكمودەلال و دنیا‮ ‬و‮ ‬جەلادی‮ ‬خواوەندەكان‮ ‬the black‮‬ نوسینی‮ ‬تێكست و دەرهێنانی‮ ‬گۆرانی‮ ‬منداڵان‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬باوكان‮ ‬و سرودی‮ ‬نەوەی‮ ‬دوارۆژ‮. ‬شایەنی‮ ‬باسە ئێستاش نووسینی‮ ‬بەشی‮ ‬دووەمی‮ ‬درامای‮ ‬لاپەڕەكانی‮ ‬كەركووك‮‬ی‮ ‬ئامادەكردووە‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

گۆرانی كۆرۆنای سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی بڵاوكرایه‌وه‌

خه‌بات: رانیار دڵشاد:- موزیكژه‌ن مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی نوێترین كاریان بۆ رووبه‌رو…