عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮: به‌ سەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك‮ بارزانی،‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئەوەدرا ‬كە پلانێكی‮ هاوبەش بۆ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دابندرێت

0
839

خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی:-
راپەڕینی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 وەچەرخانێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بووە و وەڵامدانەوەیەكی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬ئەو زوڵم و ستەمە بووە،‮ ‬لە راپەرینی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 سەرجەم هێزەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەشداریان كردووە و رۆڵی‮ ‬پێشمەرگە و جەماوەر رۆڵێكی‮ ‬یەكجار زۆر مەزن بووە بۆ راپەڕین،‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستان واتە ئاشتی‮ ‬و‮ ‬یەك بوون لە نێوان هێزەكانی‮ ‬كوردستان فاكتەرێكی‮ ‬ئاشتبوونەوە بووە و‮ ‬یەك بوونیان و‮ ‬یەك رەنگ بوون بۆ ئەوەی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان لەدوژمن پاك بكەنەوە و كوردستان بەماڵی‮ ‬خۆیان بزانن ئەمڕۆ‮ ‬یادی‮ ‬28 ساڵەی‮ ‬راپەڕینی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 كە لە‮ ‬3-5-1991 دەستی‮ ‬پێكرد و لە رانیە‮ ‬تاكو گوند و شارو شارۆچكە و پارێزگایەكانی‮ ‬كوردستان ئازاد كران و راپەڕین ئامانجی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بووە و توانیان‮ ‬بۆیەكمجار لەو راپەڕیندا نیشتمانەكەیان رزگار بكەن و سەركەوتن و لە‮ ‬28 ساڵیادی‮ ‬راپەرینی‮ ‬مەزنی‮ ‬كوردستان كە پێنگاوەكی‮ ‬تر بوو لە خەبات و مێژووی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەم‮ ‬یادەدا بە پێویستمان زانی‮ ‬بۆ‮ ‬یادی‮ ‬راپەڕین و چۆنیەتی‮ ‬دەستپێكردنی‮ ‬راپەڕین لە‮ ‬یادوەرییەكانی‮ ‬فەرماندەیەكی‮ ‬بەشدار بووی‮ ‬راپەڕین‮ ‬ئەوەیش‮ ‬عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كە ئەو سات وەك فەرماندەیەكی‮ ‬مەیدانی‮ ‬و بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬2ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬بۆمان‮ ‬باسی‮ ‬ئەو‮ ‬یادە شكودارە بكات‮.‬

دەسكەوتێكی‮ ‬زۆر مەزن بوو
‮- ‬سەرەتایی‮ ‬راپەڕین چۆن دەستتان پێ كرد؟‮ ‬بەرێز‮ ‬عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬گوتی‮: ‬لە‮ ‬ڕاستیدا له‌ سەرەتایی‮ ‬راپەرین لە شاخەكان دەستی‮ ‬پێكرد و بەدرێژایی‮ ‬مێژوو كەموێنە بوو،‮ ‬كەلە ئاكامدا راپەڕینی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 لێكەوتووە‮. ‬راپەڕین لە خۆیەوە نەبوو و بەرێكەوتنیش نەبوو،‮ ‬بەڵكو لە ئەنجامی‮ ‬خەباتێكی‮ ‬دەیان ساڵەی‮ ‬گەلەمان و لە ئەنجامی‮ ‬چەوسانەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بوو كە لە لایەن داگیركەران دەرحەقی‮ ‬كرا و مافی‮ ‬پێشێل دەكرا،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬راپەڕین توانی‮ ‬بە شكۆدارییەوە دەنگی‮ ‬خۆی‮ ‬بە گەلانی‮ ‬جیهان بگەیەنێت،‮ ‬هەروەها توانی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬خەباتی‮ ‬دەیان ساڵەی‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬ئەیلوول و گوڵان بە ئەنجام بگەیەنێت و بووە مایەی‮ ‬رزگاربوونی‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬كوردستانی‮ ‬باشوور‮. ‬هەرلە ئەنجامی‮ ‬راپەڕینیشدا بوو كە پەرلەمان و حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬هاتە كایەوە و دەستكەوتێكی‮ ‬زۆر مەزن بەدەست هات،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬شایانی‮ ‬باسە بگوترێت لەسەر راپەڕین و هۆكارەكانی‮ ‬و خۆئامادەكردن و ئامادەكاری‮ ‬بۆ راپەڕین ئەوە بوو‮: ‬گەلی‮ ‬كورد هەمیشە دەچەوسایەوە بە تایبەتی‮ ‬كە سیاسەتی‮ ‬جینوساید كردن و نزیكەی‮ ‬4 هەزار گوندیان راگوست و‮ ‬182 هەزار كوردی‮ ‬لێ ئەنفال كرا و هەڵەبجەیان كیمیاباران كرد و بادینان و شێخ وەسان و زۆر شوێنی‮ ‬دیكەشیان لە كوردستان كیمیاباران كرد‮. ‬بۆیە ئەم وەزعە فاكتەرەك بوو بۆ زەمینە خۆشكردنی‮ ‬راپەڕین و لە هەر كات و ساتێك دا ئامادەی‮ ‬تەقینەوە بوو،‮ ‬بە رێكەوت نەبوو وەك تەقینەوەی‮ ‬بوركانی‮ ‬بوو كە دوژمنی‮ ‬داگیركەر هەراسان كرد،‮ ‬ئەم وەزعی‮ ‬وای‮ ‬كرد كە كورد بە گشتی‮ ‬چ لە ناو وڵات و چ لە دەرەوەی‮ ‬وڵات لە پێشمەرگەیاتییەوە تەنانەت پیاوی‮ ‬رژێمیش خوازیاری‮ ‬لە ناوچوونی‮ ‬رژێمەكە بن‮. ‬رژێم زۆر لە خۆبایی‮ ‬و‮ ‬غروور بوو،‮ ‬هەر لە دوای‮ ‬راوەستانی‮ ‬شەڕی‮ ‬ئێران و عێراق هێڕشیان كردە سەر كوێت و كوێتیان داگیر كرد هەر وەك چاوەڕان دەكرا لە ئەنجامی‮ ‬شەڕی‮ ‬عێراق و ئێران،‮ ‬رژێمی‮ ‬عێراق تووشی‮ ‬گیروگرفتێكی‮ ‬زۆر بووە لەوانە تووشی‮ ‬قەزرداری‮ ‬و هەندێك ئیلتیزامات بووە،‮ ‬كە نەیتوانی‮ ‬بە هیچ‮ ‬شێوەیەك خۆی‮ ‬رزگار بكاتەوە،‮ ‬هێزە سیاسیەكانی‮ ‬عێراق بەردەوام بەهێزتر بوون و هێزەكانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬عێراقی‮ ‬یەكیان گرتەوە و،‮ ‬بەهەوڵ و تێكۆشانی‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئەندازیاری‮ ‬تەبایی‮ ‬و برایەتی‮ ‬وئیدریس بارزانی‮ ‬جوانەمەرگ،‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستان دروست بوو،‮ ‬ئەو بەرەیەی‮ ‬لە گۆڕەپانی‮ ‬خەباتدا بوو،‮ ‬پاش شەڕی‮ ‬خواكوڕك‮‬یش‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬سەلماندی‮ ‬كە دەتوانێت لە هەموو بارودۆخەكە بەرگری‮ ‬بكات و توانی‮ ‬50 رۆژ بەتەنیا شەڕ‮ ‬لە گەڵ جاش و سوپای‮ ‬عێراقدا بكات،‮ ‬توانی‮ ‬زەبرەكی‮ ‬كوشندە لە جەستەی‮ ‬رژێم بدات،‮ ‬ئەو داستانە مەزنە دوا داستان بوو كە بە سەرۆكایەتی‮ ‬بەرێز جەنابی‮ ‬سەرۆك‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬تۆمار كرا،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارازانی‮ ‬لە چەندین چاوپێكەوتن لەگەڵ پێشمەرگەكانی‮ ‬كوردستان كردی‮ ‬چەندین جار تەئكیدی‮ ‬كردەوە كە ئەو بارودۆخەی‮ ‬عێراق وا بەئاسانی‮ ‬دەرباز نابێت و قەرزەكەی‮ ‬زۆر كەوتە سەر كەوا بەئاسانی‮ ‬ناتوانێت بیداتەوە تووشی‮ ‬شكست بووە و هەڵەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬كرد كە لە داهاتوو باجی‮ ‬ئەو هەڵەیەی‮ ‬داوە و بە پەستی‮ ‬و شكست كۆتایی‮ ‬پێهات و،‮ ‬بووە عیبرەت بۆ رژێمە داگیركەرو ستەمكارەكان‮.‬

‮- ‬هەر لە دریژە قسەكانیدا‮ ‬بەرێزعومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬دەربارەی‮ ‬رەوشی‮ ‬ئەوسای‮ ‬عێراق‮ ‬گوتی‮: ‬چەندین بیروبۆچوون هەبوون،‮ ‬بەڵام بیروبۆچوونەكانی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كورد زۆر راست دەرچوون كە بەرێز جەنابی‮ ‬سەرۆكمسعود بارزانی‮ ‬لە شەڕی‮ ‬خواكوڕك پێشبینی‮ ‬دەكرد،‮ ‬بۆیە ئامادەكارییەكانی‮ ‬گۆنجاو كرا و،‮ ‬بیر لەوە كراوە كە عێراق خۆی‮ ‬تووشی‮ ‬گیروگرفتێكی‮ ‬زۆر هاتووە،‮ ‬كورد گوتەنی‮ ‬بزن كە هەجەلی‮ ‬هات نانی‮ ‬شوان دەخوات‮ ‬بۆیە دەبێ تەمبێ بكرێت و رژێم عێراق بگۆڕدرێت بۆ رژێمێكی‮ ‬دیموكراتخواز‮. ‬بەڕاستی‮ ‬ئەمانە هۆكارێك بوون بۆ ئەوەی‮ ‬كە‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەسەرۆكایەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬كە ئەو كاتە سەرۆكی‮ ‬بەرە بوو بیر لە راپەڕینێك بكاتەوە‮.‬
‮ ‬بۆ خۆئامادەكردنی‮ ‬ئەو كاتە ئێمە خۆمان ئامادە كردبوو،‮ ‬بۆ ئەو كاتەی‮ ‬من بەرپرسی‮ ‬لقی‮‬2‮‬ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووم،‮ ‬مەفارزی‮ ‬زۆرمان ناردە ناو شارەكان،‮ ‬پەیوەندییەكی‮ ‬زۆرمان بە جەماوەر و رێكخستنەكانی‮ ‬لقی‮‬2‮‬ كرد‮. ‬ئامادەكارییەكانی‮ ‬باشمان دەكرد و نەخشەو پلانی‮ ‬تازەمان بۆ داڕشت،‮ ‬مژدەمان بە گەلی‮ ‬كورد داو پەیوەندییەكی‮ ‬باشمان دروست كرد بۆ ئەوەی‮ ‬دەست بە شۆڕش و بزاڤێكی‮ ‬تری‮ ‬گەورە بكەین واتە راپەڕینێك دروست بكەین‮. ‬

‮- ‬سەبارەت بە رۆڵی‮ ‬پێشمەرگە قارەمان لە راپەرینە شكۆدارەكەی‮ ‬ئاداری‮ ‬1991 بەرێز‮ ‬عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬گوتی‮: ‬هەر وەكو پێشتر باسم كرد كۆمەڵێك مەفرەزەمان لە پێشمەرگە و كادیر ناردە خوارەوە بۆ ئەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە جەماوەری‮ ‬كوردستانەوە بكەن و ئامادەسازی‮ ‬بۆ‮ ‬راپەڕین بكرێت،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بە سەرۆكایەتی‮ ‬بەرێز سەرۆك‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئەوەیاندا‮ ‬كە ئامادەكاری‮ ‬و پڵانێك رێك و پێك بوو و چەندین میحوەری‮ ‬لە خۆی‮ ‬گۆتبوو،‮ ‬بۆ هەر میحوەرێك بەرپرسیان دانا،‮ ‬ئینجا لەو میحوەرانەدا‮ ‬فەرماندە و پێشمەرگە بۆ دەستنیشان كرد،‮ ‬لە هەر شارۆچكە و شارێكی‮ ‬گەورە و ئوردوگا و میحوەری‮ ‬گەورەكان بە پێی‮ ‬پێویست بەرپرس و هەئیەی‮ ‬هاوبەشیان لە بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دانا‮. ‬بەتایبەتی‮ ‬هەر دوو حزبی‮ ‬سەرەكی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬راپەڕینیان كرد،‮ ‬ئێمە وەكو لقی‮ ‬2ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەگەڵ مەڵبەندی‮ ‬3ی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان پێكەوە لەگەڵ حزبەكانی‮ ‬كوردستان تەنسیقمان كردووە،‮ ‬ئەو نەخشە و پلانانەی‮ ‬كە داڕێژرابوون و جێبەجێمان كرد‮. ‬لە رۆژی‮ ‬5-3-1919 راپەڕینێك دەستی‮ ‬پێكرد و رۆڵی‮ ‬پێشمەرگە بە‮ ‬ڕاستی‮ ‬رۆڵێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بوو لە راپەڕیندا‮. ‬بێگومان‮ ‬هەوێنی‮ ‬راپەرین پێشمەرگە بوو‮‬،‮ ‬مەبەست ئەوە نییە كە رۆڵی‮ ‬خەڵك و جەماوەر،‮ ‬یان حزب‮ ‬یان بەرەی‮ ‬كوردستان كەم بكرێتەوە،‮ ‬بەڵام لە هیچ شوێنێكی‮ ‬كوردستان راپەڕین نەكرا تاكو پێشمەرگە كەم‮ ‬یان زۆر نەگەیشتنە شوێنی‮ ‬راپەڕینەكە،‮ ‬بەڵگەش بۆ قسەكانم،‮ ‬دەبینین كە رانیە گیراو پێشمەرگە لێبوو،‮ ‬بەڵام تا پێشمەرگە نەچووە سۆران راپەرین دەستی‮ ‬پێ نەكرد‮. ‬پێشمەرگە تا نەچووە سلێمانی‮ ‬راپەڕین نەبوو و ئازاد‮ ‬نەكرا،‮ ‬هەولێریش رزگار نەكرا تاكو پێشمەرگە نەچوو بۆ ناوی،‮ ‬ئاكرێ و دهۆكیش بە هەمان شێوە بوو،‮ ‬بەمجۆرە بۆمان دەسەلمێت كە رۆژی‮ ‬راپەڕین‮ ‬ئەو كاتە كرا كە پێشمەرگە گەیشتە ناو ئەو شوێنەی‮ ‬كە راپەڕینی‮ ‬تێدا كرد،‮ ‬بە واتایەكی‮ ‬تر بزوێنەری‮ ‬راپەڕین پێشمەرگە بوو،‮ ‬بەرەكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بوو،‮ ‬سیاسەتێك لە پشت راپەڕینەوە بوو لە لایەن بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬داڕێژرابوو پێش دەستێك لە پشت راپەڕین بوو،‮ ‬من رۆڵی‮ ‬پێشمەرگە بە رۆڵێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەزانم،‮ ‬دووبارەی‮ ‬دەكەمەوە ئەگەر بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬نەبا راپەڕین نەدەبوو،‮ ‬لە دنیادا هیچ راپەڕینێك بە بێ سەركردایەتی،‮ ‬بە بێ جۆشدان و هاندان ناكرێت،‮ ‬بەرەی‮ ‬كورستانی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬راپەڕینی‮ ‬دەكرد‮. ‬ئەمانە هەموو تەواوكەری‮ ‬یەكترن،‮ ‬بۆیە رۆڵی‮ ‬پێشمەرگە رۆڵێكی‮ ‬هەرە گەورە بوو لە راپەڕیندا‮.‬

ئەگەر جەماوەرنەبووایا بە دڵنیاییەوە راپەڕینیش نەدەبوو
‮- ‬لە بارەی‮ ‬رۆڵی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان لە راپەڕیندا بەرێزعومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬گوتی‮: ‬جەماوەركێیە؟ پێشمەرگە كێیە؟ حزبەكانی‮ ‬تر كێنە؟ گشتیان هەڵقوڵاوی‮ ‬جەماوەرن،‮ ‬جەماوەری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان هەمان پێشمەرگە بە سەركردایەتی‮ ‬و پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان رۆڵەی‮ ‬جەماوەرن‮. ‬بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬جەماوەر دایكی‮ ‬هەموومانە،‮ ‬بەڵام ئەگەر جەماوەر نەبوایا بە دڵنیاییەوە راپەڕیینیش نەدەبوو‮. ‬كەرەستەی‮ ‬خانوی‮ ‬راپەڕین جەماوەر بوو،‮ ‬جەماوەر رۆڵێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەبوو وباوەشی‮ ‬بۆ پێشمەرگە كردبووەوە،‮ ‬هاوكاری‮ ‬پێشمەرگەیان دەكرد،‮ ‬گوێڕایەڵی‮ ‬پێشمەرگە بوون‮. ‬راپەڕین سەرهەڵدانێكی‮ ‬پیرۆز بوو،‮ ‬كارێك بوو دەكرێت بە شاكاری‮ ‬مێژوویەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ناو ببرێت‮. ‬نەك تەنیا لە سەدەی‮ ‬بیستەم،‮ ‬بەڵكو لە چەند سەدەی‮ ‬رابردوو تاكۆ ئیمرۆ وێنەی‮ ‬نەبووە،‮ ‬بەمشێوەیە توانرا دام ودەزگایەكانی‮ ‬رژێم لە ناو ببردرێت‮. ‬من ناڵێم كەموكورتی‮ ‬نەبووە،‮ ‬زۆر كەموكورتیش هەبووە،‮ ‬گەورترین بڕیار كە لەدوای‮ ‬راپەڕین درا بریاری‮ ‬لێبوردنی‮ ‬گشتی‮ ‬بوو،‮ ‬تاكە كەس‮ ‬غەرزی‮ ‬شەخسی‮ ‬لە گەڵ كەس نەبێت،‮ ‬كەس تۆڵەی‮ ‬خۆی‮ ‬نەكردەوە و لە هەمان كاتیشدا دوو فەیلەقی‮ ‬زیاتر‮‬50.000‮‬ هەزار سەربازی‮ ‬رژێم كەوتە دەست راپەڕین،‮ ‬كەسێك نەكوژراو هەموویان بە سەلامەتی‮ ‬چوونە ناو ماڵ و منداڵی‮ ‬خۆیان،‮ ‬رەنگە هەندێكیان گەڕاونەتەوەو هێرشیان هێنابێتەوە،‮ ‬بەڵام كە بەدیل دەگیران جەماوەر پێشوازیان لێدەكردن و نان و خواردنیشیان دەدایەو دەیان حەواندنەوە،‮ ‬ئێمەش وەك بەرپرسی‮ ‬میحوەرەكان هاوكاری‮ ‬ئەو سەربازو ئەفسەرانەمان دەكرد كە خۆیان بە دەستەوەدەدا،‮ ‬هەموویان بە سەلامەتی‮ ‬رەوانەی‮ ‬ماڵ و منداڵەكانی‮ ‬خۆیان كرانەوە ئەمە خۆی‮ ‬لە خۆیدا لێبوردوویی‮ ‬كورد و سەركردایەتی‮ ‬كوردستان دەسەلمێنێت و مەجالی‮ ‬تۆڵەسەندنەوە بە كەس نەدراوە‮.‬

‮- ‬بەرێز عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬دەرباری‮ ‬راپەڕین و رزگاركردنی‮ ‬كەركوك‮ ‬زیاتر دواو،‮ ‬گوتی‮: ‬كە هەر‮‬3‮‬ پارێزگای‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬و دهۆك رزگار كرا ئینجا بیر لە رزگاركردنی‮ ‬كەركووك كراوە،‮ ‬كەركووك جیاوازی‮ ‬هەبوو لەگەڵ هەولێر و سلێمانی‮ ‬و دهۆك لەبەر ئەوەی‮ ‬پێشمەرگە قوەتێكی‮ ‬زیاتری‮ ‬بە دەست كەوتووە و ئیمكانیاتی‮ ‬زیاتر بوو،‮ ‬حكومەت بیری‮ ‬لە دفاع كردن كردەوەو بەرەیەكی‮ ‬گرنگ و پتەوی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬كەركوك داناو لە بەرزاییەكان چەندین تیپ‮ ‬و لیوا و چەندین تانك و تۆچخانەی‮ ‬داناو زریپۆشی‮ ‬هێنا مەیدان،‮ ‬حكومەت چەند هەلیكۆپتەر و فڕۆكەی‮ ‬شەڕی‮ ‬ئامادەكرد و هێنایە ناو شەڕ‮ ‬و بەرگری‮ ‬زۆری‮ ‬كرد،‮ ‬بەڵام هێزی‮ ‬پێشمەرگە و جەماوەر توانی‮ ‬ئەو سەدەی‮ ‬بشكێنێت و كەركووك رزگار كرا،‮ ‬پاش رزگار كردنی‮ ‬كەركوك دیارە رژێم دەستی‮ ‬پتر باڵا بوو،‮ ‬ئەو هێزانەی‮ ‬كە لە بەسرا و ناسریەوە خوارووی‮ ‬عێراق هەبوو رێگای‮ ‬كێشانەوەیان نەبوو،‮ ‬رێگەیان درا كە بكێشنەوە لە گەڵ ئەو هێزانەیەدا‮ ‬یەك بگرن كە لە بەغدا دەهاتن و هەلیكۆپتەر و فڕۆكەكانی‮ ‬هێنا كە بەرگری‮ ‬لە خۆ بكەن،‮ ‬ئەمە كارێكی‮ ‬هەڵە بوو كە لە لایەن هاوپەیمانان رێگەی‮ ‬پێدرا،‮ ‬بەڵام بە سودی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد تەواو بوو‮. ‬ئەوانیش دژە پەلاماری‮ ‬خۆیان دەست پێكرد و سەركەوتن لە سلێمانی‮ ‬و هەولێر و دهۆك،‮ ‬لە ئەنجامدا كۆچڕەو دروست بوو،‮ ‬ئەو كۆچڕەوە بووە هێز و دیسان گەڕایەوە بۆمان،‮ ‬لە بەر ئەوەی‮ ‬كۆچڕەوی‮ ‬ملیۆنی‮ ‬كورد بووە هۆی‮ ‬هەژاندنی‮ ‬ویژدانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬وگەلانی‮ ‬ئاشتیخواز و گەلانی‮ ‬مرۆڤدۆست،‮ ‬ئەوە بوو كە بریار درا خەتی‮ ‬36‮‬ دابنرێت تا رژێم نەتوانی‮ ‬چیتر هێرش بكاتە سەر گەلی‮ ‬كورد‮.‬

‮- ‬سەرۆك‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬لە كۆیە پێشنیاری‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬كرد،‮ ‬لەمبارەیەوەبەرێز‮ ‬عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬گوتی‮: ‬رژێم كە دیتی‮ ‬ناتوانێت بە شێوەی‮ ‬جاران دەست بەسەر كوردستان دابگرێتەوە،‮ ‬سوپای‮ ‬خۆی‮ ‬لە كوردستان كێشاوە و دواتر بەرێز جەنابی‮ ‬سەرۆك‮ ‬مسعود‮ ‬بارزانی‮ ‬لە كۆیە پێشنیاری‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬كرد،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬دەسەلاتی‮ ‬شەرعی‮ ‬لە كوردستان دروست بكات،‮ ‬تا لە جیاتی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئیدارە بەڕێوە ببات،‮ ‬ئەو بیرەش بووە بەرنامەی‮ ‬كاری‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬هەڵبژاردن كراو حكومەت و دام و دەزگا دامەزرێنران‮.‬

لەم چەند ساڵەدا حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان خزمەتی‮ ‬یەكجار گەورە پێشكەش بە گەلی‮ ‬كوردستانی‮ ‬باشوور كردەووە‮. ‬لە‮ ‬یادی‮ ‬راپەڕیندا رێز و نەوازش بۆ گشت شەهیدانی‮ ‬راپەڕین و هەموو شەهیدانی‮ ‬رێگای‮ ‬ئازادی‮ ‬گەلەكەمان سەروەریان بارزانیی‮ ‬نەمر و كاك ئیدریسی‮ ‬هەمیشە زیندوو‮. ‬
ئەرشیف‮:‬‮ ‬چاوپێكەتنم لەگەڵ بەرێز عومەر عوسمان مێرگەسۆری‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە ساڵی2007 ‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

دلیان جافۆ بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە

خه‌بات: هەمزە سەرحان:- دلیان جافۆ، خانمە گۆرانیبێژی رۆژئاوای كوردستان، نوێترین ڤیدیۆكلیپی …