سه‌ره‌تا هزرو هونه‌ر عماد نازم:‬‮ ‬خەونی‮ ‬گەورەم ئەوەیە، كوردستان وەك وڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆ ببینم

عماد نازم:‬‮ ‬خەونی‮ ‬گەورەم ئەوەیە، كوردستان وەك وڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆ ببینم

0 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
217

خه‌بات: ‬بەرهەم شێخ عزەدین:-
عماد نازم فازل لەدایكبووی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوكم‮ ‬،‮ ‬ئێستا لە سلێمانی‮ ‬دانیشتووم بەهۆی‮ ‬پیشەكەمەوە كە پزیشكی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬ڕاستكردنەوەی‮ ‬ددانم،‮ ‬دەستپێكی‮ ‬كاری‮ ‬هونەریم لە‮ ‬2015 بوو كە بۆ‮ ‬یەكەم جار لە ستۆدیۆیەكی‮ ‬پڕۆفیشناڵ گۆرانیم تۆمار كرد‮ ‬،‮ ‬بەڵام پێش ئەوە بە چەن ساڵێك چومە ناو جیهانی‮ ‬هونەر و مۆسیقاوە لە‮ ‬ڕێی‮ ‬ئامێری‮ ‬عودەوە،چونكە مۆسیقا لای‮ ‬من هەستێكی‮ ‬پیرۆزە و بەهرەیەكی‮ ‬خواكردەیە كە مرۆڤ چێژی‮ ‬لێ وەردەگرێت‮.‬
عود لای‮ ‬تۆچی‮ ‬دە گەیە نیێت؟ جگە لە ئامێری‮ ‬عود چ ئامیریكی‮ ‬دیكە دە ژە نیت؟
عود جوانترین ئامێرە و نزیكترین هاوڕێیە بۆمن.جگە لە ئامێری‮ ‬عود هیچ ئامێرێكی‮ ‬دیكە ناژەنم بەداخەوە‮ .‬
مە رجە عازف لە هە موو ئالیە تە كان شارە زابێت؟
نەخێر مەرج نیە،‮ ‬بەڵام ئەگەر شارەزای‮ ‬زیاتر لە ئالەتێك بێت جوانترە‮ ‬،‮ ‬من بەش بەحاڵی‮ ‬خۆم تەنها لەگەڵ ئالەتی‮ ‬عودا ئاوێتە بوم و زۆر‮ ‬یارمەتیدەرمە لە هەڵبژاردنی‮ ‬ئەو گۆرانیانەی‮ ‬كە دەیڵێم‮ ‬هەرچەندە من عازفی‮ ‬پڕۆفیشناڵ نیم‮.‬
هۆكاری‮ ‬نە مانە وە‮ ‬ی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬هونەرمەندان لەناوخەڵك لەسەرزاری‮ ‬خە ڵك بۆچی‮ ‬دە گەڕێنیتە وە؟ بەڕای‮ ‬من ئەگەر بەرهەمەكە شایەنی‮ ‬ئەوە بێت كە بمێنێتەوە ئەمێنێتەوە‮.‬
وە كولاوێك خە ون بە چی‮ ‬دە بینیت؟
خەونی‮ ‬گەورەم ئەوەیە كە كوردستان ببینم ببێت بە وڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆ‮ ‬،‮ ‬وەكوو لایەنی‮ ‬كەسیش خەونی‮ ‬ئەوەم هەیە كە بتوانم بەردەوام بم لە هونەر‮ .‬
شە هیدان و پێشمەرگە لە كوێی‮ ‬خەونی‮ ‬داهاتوی‮ ‬تۆن؟
‮ ‬سەری‮ ‬ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دائەنەوێنم هیوادارم ئەو‮ ‬ڕۆژە بەچاوی‮ ‬خۆمان ببینین كە كوردستان ببێت بەوڵات.هەموو كاتێك ئامادەم كاری‮ ‬هونەریان بۆ بكەم لە ناخی‮ ‬دڵمەوە حەز ئەكەم‮ ‬ڕۆژێك لە‮ ‬ڕۆژان سروودێكی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬پێشكەش بكەم‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

گۆرانی كۆرۆنای سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی بڵاوكرایه‌وه‌

خه‌بات: رانیار دڵشاد:- موزیكژه‌ن مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی نوێترین كاریان بۆ رووبه‌رو…