سه‌ره‌تا هزرو هونه‌ر خەلیل‮ ‬یابە‮: بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ر نه‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا، ده‌بێت حكوومەتی‮ ‬هەرێم پشتگیری‮ ‬زیاتری‮ ‬هونەرمەندان بكات

خەلیل‮ ‬یابە‮: بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ر نه‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا، ده‌بێت حكوومەتی‮ ‬هەرێم پشتگیری‮ ‬زیاتری‮ ‬هونەرمەندان بكات

1 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
205

خه‌بات: پەریها عومەر:-
هونەرمەندی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر‮ ‬،‮ ‬خەلیل‮ ‬یابە كەریم لە ساڵی‮ ‬1938‮‬لە شارۆچكەی‮ ‬گوێڕ‮ ‬لەدایكبووە،‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬هەر لە گوێر تەواو كردووە و ناوەندیشی‮ ‬لە هەولێر و خانەی‮ ‬مامۆستایان لە موسڵ تەواو كردووە.سەرەتای‮ ‬دەست پێكردنی‮ ‬كاری‮ ‬هونەری‮ ‬دەگەڕێتەوە بۆ نمایشی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬قوتابخانەكان كەبەشداریكردووە،‮ ‬بەشداری‮ ‬لە چیرۆكێكی‮ ‬تەمسیلی‮ ‬بەناوی‮‬خۆشی‮ ‬جوتیار‮ ‬كردووە‮. ‬ئەوە دەبێتە بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬حەزی‮ ‬بۆ هونەر بەڵام بۆی‮ ‬نەڕەخساوە لە هەموو چالاكییەكان بەشداری‮ ‬بكات‮. ‬
‮❊ ‬چ خوێندنەوەیەكتان بۆ ئێستای‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی؟
‮-‬پاش هاتنی‮ ‬داعش شەری‮ ‬تیرۆر حكومەتی‮ ‬هەرێم دووجاری‮ ‬قەیرانێكی‮ ‬دارایی‮ ‬قوڵبووە ئەوەش كاریگەری‮ ‬هەبوو لە سەر هەموو سێكتەرەكانی‮ ‬ژیان بەتایبەتی‮ ‬بواری‮ ‬هونەری‮ ‬بەگشتی،‮ ‬بواری‮ ‬هونەری‮ ‬شانۆ و شانۆگەری‮ ‬و فیلم سازی‮ ‬دراما بەبێ پشگیری‮ ‬دارایی‮ ‬ئەنجام دانی‮ ‬ئەستەمە.ئەگەر سەرنجێك بدەینە هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬دەبینین چەندین شانۆ درامای‮ ‬كوردی‮ ‬لەكار كەوتوون چونكە هیچ پاڵپشتیەكی‮ ‬داریی‮ ‬نەكراون‮.‬
‮❊ ‬سەبارەت بەو دراما دۆبلاژكراوانە چیت هەیە وەك هونەرمەندێك؟
بەداخەوە بۆ كەناڵەكانی‮ ‬ئێمە ئەو دراما بیانیانە پەخش دەكەن،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬دراما توركییەكان كە لەگەڵ داب و نەریتی‮ ‬ئێمە نا گونجێت و بۆتە هۆی‮ ‬لێكترازاندنی‮ ‬خێزانەكان و لە ناوبردنی‮ ‬درامای‮ ‬كوردی‮. ‬زۆرجار پێشنیاری‮ ‬ئەوەمان كردووە كە تەنیا پارەی‮ ‬دۆبلاژكردنی‮ ‬ئەو فیلم مانەمان بۆ سەرف بكەن ئێمە دەتوانین درامای‮ ‬كوردی‮ ‬ئەنجام بدەین بەڵام بەداخەوە كەس گوێی‮ ‬پێ نەداین‮.‬
‮❊ ‬جگە لە بواری‮ ‬هونەری‮ ‬بە چ پیشەیەكی‮ ‬ترەوە سەرقاڵی؟‮ ‬
هیچ پیشەیەكی‮ ‬ترم نیە‮. ‬بەداخەوە دەبوایە هونەرەكەمان‮ ‬پیشەبوایە لە پاش ئازادكردنی‮ ‬عێراقەوە پێك هێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان هیوامان وابوو‮ ‬ڕۆژ بەڕۆژ هونەر بەرە و پێشەوا بچێت نەك بگاتە ئەو ئاستەی‮ ‬ئێستا‮.‬
‮❊ ‬چ كار و پرۆژەیەكی‮ ‬هونەری‮ ‬تازەت لەبەر دەستە ؟
بریارە لە زنجیرە درامای‮ ‬گورگەكان بە شداری‮ ‬بكەم دەگاتە زیاتر لە هەشتا ئەڵقە بۆ كورد ماكس تیڤی‮ ‬لە نوسین و دەرهێنانی‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬بەتوانا‮ ‬میران شیری‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

گۆرانی كۆرۆنای سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی بڵاوكرایه‌وه‌

خه‌بات: رانیار دڵشاد:- موزیكژه‌ن مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی نوێترین كاریان بۆ رووبه‌رو…