بەرەبابەكانی‮ ‬دەسەڵات لە سریلانكادا

0
147

خه‌بات: رەمزی‮ ‬میرەكانی:-
گۆتابایا راجاباكسا،‮ ‬سەركردەی‮ ‬سەربازیی‮ ‬پێشووتر و وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬پێشوو،‮ ‬توانی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬لە سریلانكا براوە بێت و بە جیاوازی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬%10 كۆی‮ ‬دەنگەكان،‮ ‬بەسەر ركابەرەكەی،‮ ‬ساجیس بریمداسا،‮ ‬پاڵێوراوی‮ ‬پارتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬پارێزگاردا سەركەوێت‮. ‬گۆتابایا،‮ ‬كە برا بچووكی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پێشووتر،‮ ‬ماهیندا راجاباكسایە،‮ ‬پاڵێوراوی‮ ‬پارتی‮ ‬بەرەی‮ ‬گەلی‮ ‬سریلانكی‮ ‬بوو و توانی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬پەیڕەوكارانی‮ ‬سەنهالی‮ ‬بەدەست بێنێت،‮ ‬كە ئیتنێكی‮ ‬ئایینیە،‮ ‬لەتەك پشتیوانی‮ ‬پیاوە بەهێزەكانی‮ ‬ئایینی‮ ‬بوزا‮. ‬ئەمەو‮ ‬سەنهالییەكان نزیكەی‮ ‬%75 لە كۆی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬سریلانكا پێك دەهێنن،‮ ‬لەوكاتەی‮ ‬تامیلەكان،‮ ‬كە هندۆسین،‮ ‬رێژەی‮ ‬%11 دانیشتووان پێك دەهێنن،‮ ‬زێدەباری‮ ‬نزیكەی‮ ‬دوو ملیۆن موسڵمان‮.‬

‮ ‬ئەوەش‮ ‬یەكەم جارە لە سریلانكا،‮ ‬دوو برا،‮ ‬دەسەڵاتەكەی‮ ‬بەڕێوە ببەن،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەرۆك گۆتابایا راجاباكسا،‮ ‬برا گەورەكەی‮ ‬خۆی،‮ ‬ماهیندای‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆك وەزیران راسپارد،‮ ‬كە پێشتر ئەویش سەرۆكی‮ ‬ئەو وڵاتە بووە‮. ‬ئەو دوو برایە سەر بە بەرەبابی‮ ‬سینانایاكەن،‮ ‬كە مێژووییەكی‮ ‬درێژیان لەو وڵاتەی‮ ‬باشووری‮ ‬ئاسیادا هەیە‮. ‬لە بەناوبانگترین بەرەبابەكانی‮ ‬دەسەڵاتیش لە سریلانكا،‮ ‬ئەمەی‮ ‬لای‮ ‬خوارەوەن‮.‬

سینانایاكە
مێژووی‮ ‬هەڵكشانی‮ ‬ئەو بەرەبابە بۆ دەسەڵات،‮ ‬بۆ ساڵی‮ ‬1951 دەگەڕێتەوە،‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬دادلی‮ ‬سینانایاكە،‮ ‬لە شوێنی‮ ‬باوكی‮ ‬ستیڤن سینانایاكە،‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬سریلانكای‮ ‬وەرگرت‮. ‬بەم دواییەش ماڵباتی‮ ‬راجاباكسا،‮ ‬لە رێگەی‮ ‬برایان،‮ ‬گۆتابایا و ماهیندا،‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی‮ ‬سریلانكایان وەرگرت،‮ ‬كە پێشتریش چەند پۆستێكیان لە نێوان خۆیاندا بەش كردبوو‮.‬

باندارانایاكە‮- ‬كۆماراتونگا
لە ساڵی‮ ‬1954 دا،نۆرەی‮ ‬بەرەبابی‮ ‬باندارانیكە،‮ ‬لەگەڵ سۆلۆمۆن باندارانایكە دێت،‮ ‬كە سەركردەیەكی‮ ‬رادیكالی‮ ‬چوست و چالاك بوو،‮ ‬كە لە دوای‮ ‬دووەم جەنگی‮ ‬جیهاندا،‮ ‬نەتەوەی‮ ‬سەنهالی‮ ‬لەگەڵ قوتابخانەی‮ ‬سوشیالیستی‮ ‬تێكەڵاو كردبوو‮. ‬دوای‮ ‬تیۆركردنیشی،‮ ‬بێوەژنەكەی،‮ ‬سیریمافۆ باندارانایكە،‮ ‬لە مانگی‮ ‬تەموزی‮ ‬1960دا،‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬سریلانكای‮ ‬وەرگرت،‮ ‬كە ئەودەم‮ ‬یەكەم خانمە سەرۆك وەزیران بوو لە جیهاندا‮. ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەو بەرەبابە بۆ چەندین دەیەی‮ ‬لە دوای‮ ‬یەك،‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ئەو وڵاتەیان بەدەستەوە گرت،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬نێوان‮ ‬1994 و‮ ‬2005 دا،‮ ‬چاندریكا كۆماراتۆنگا،‮ ‬كچی‮ ‬سۆلۆمۆن و سیریمافۆ،‮ ‬لە رێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬سریلانكای‮ ‬ئازادی‮ ‬چەپڕۆی‮ ‬سەنهالی،‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬گرتەوە دەست و لەگەڵ دایكی،‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانیان ئاڵوگۆڕ‮ ‬كرد‮. ‬لە ساڵی‮ ‬2008 یشدا،‮ ‬ئەنوارا باندارانایكە،‮ ‬كە پێشتر وەزیری‮ ‬دەرەوە،‮ ‬سەرۆك ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران و سەركردەیەكی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن بوو،‮ ‬لە هەڵبژاردنەكاندا بەرامبەر ماهیندا راجاباكسا دۆڕا‮.‬

بریماداسا
ئەوكاتەی‮ ‬سیاسەتمەداری‮ ‬بە ئەزموون،‮ ‬راناسینگی‮ ‬بریماداسا،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1989دا،‮ ‬توانی‮ ‬ببێتە سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬پارێزگار،‮ ‬كە لەلایەن چینی‮ ‬دەست رۆیشتووی‮ ‬سەریلانكا پشتیوانی‮ ‬لێ دەكرێت،‮ ‬كەم كەس پێیان وابوو،‮ ‬بتوانێت ماڵباتەكەی‮ ‬بباتە ریزی‮ ‬بەرەبابە گەورەكانی‮ ‬سیاسەتەوە‮. ‬چەند ساڵێك پێش ئێستا،‮ ‬ساجیس بریماداسا،‮ ‬كچی‮ ‬راناسینگی،‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬سریلانكای‮ ‬وەرگرت،‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬سەرۆكایەتیشدا،‮ ‬ركابەری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەڵبژێردراو گۆتابایا راجاباكسا بوو‮.‬

ئەوانی‮ ‬دیكە
لەلایەكی‮ ‬دیكەوە،‮ ‬بەرەبابەكانی‮ ‬سیاسەت،‮ ‬لە رێگەی‮ ‬ژنخوازییەوە تێكەڵاوی‮ ‬یەكتری‮ ‬بووینە،‮ ‬بۆیە زۆربەی‮ ‬پۆستەكانی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت و میریشیان لە نێوان خۆیاندا دابەش كردووە‮. ‬لە دیارترین ئەو بەرەبابانەش ئەمانە‮: ‬گوبالاوا و جایواردینە،‮ ‬كە لەسەردەمی‮ ‬داگیركاریی‮ ‬بەریتانیادا،‮ ‬لە خزمەتی‮ ‬ئەو وڵاتەدا بوون‮. ‬یەكەم كەسیش كە لەنێو ئەو بەرەبابە چووە نێو دونیای‮ ‬سیاسەتەوە،‮ ‬هیكتۆر ئەلفرێد جایواردینە بوو،‮ ‬كە ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬شارەوانی‮ ‬كۆلۆمبۆی‮ ‬پایتەخت بوو،‮ ‬هەروەها جۆنیۆس جایواردینەش،‮ ‬یەكێ لە سیاسەتمەدارەكانی‮ ‬ئەو بەرەبابەیە،‮ ‬كە بۆ ماوەی‮ ‬11 ساڵ،‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬سریلانكا بوو‮. ‬هەروەها جایواردینە،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬ژنخوازییان لەگەڵ بەرەبابی‮ ‬ویكریماسینگەش هەیە،‮ ‬كە سەرۆك وەزیرانی‮ ‬پێشووتری‮ ‬سریلانكا،‮ ‬رانیل ویكریماسینگە،‮ ‬یەكێ لە ئەندامانی‮ ‬ئەو بەرە بابەیە و چەندین ساڵیش لە پۆستەكەیدا مایەوە‮.‬

مێژووی‮ ‬سریلانكا
سریلانكا،‮ ‬یان سری‮ ‬لانكا،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬نێوان ساڵی‮ ‬1948 و‮ ‬1972دا،‮ ‬بە ناوی‮ ‬سیلان ناسراو بوو،‮ ‬ناوە فەرمییەكەشی،‮ ‬كۆماری‮ ‬سریلانكای‮ ‬دیموكراتی‮ ‬سۆشیالیستییە.وڵاتێكی‮ ‬دورگەییە و دەكەوێتە باكووری‮ ‬زەریای‮ ‬هیندی‮ ‬لە باشووری‮ ‬نیمچە كیشوەری‮ ‬هند لە باشووری‮ ‬ئاسیادا‮. ‬مێژووی‮ ‬سریلانكا بۆ سێ هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە‮. ‬جاران بنكەی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬رێگا سەرەكییەكانی‮ ‬دەریاوانی‮ ‬بوو،‮ ‬كە رۆژئاوا و باشووری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬ئاسیا بەیەكەوە دەبەستێتەوە،‮ ‬لەبەر ئەو پێگە ستراتیژییەشی،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬نێوان رێگەی‮ ‬ئاوریشم و دووەم جەنگی‮ ‬جیهاندا،‮ ‬رۆڵێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەبوو‮. ‬لە ساڵی‮ ‬1948 دا،‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬خۆی‮ ‬وەرگرت،‮ ‬دوای‮ ‬دانووستانی‮ ‬ئاشتیانە لەگەڵ بەریتانیا‮. ‬سریلانكا بە جەنگێكی‮ ‬ئەهلیی‮ ‬توند ناسراوە،‮ ‬كە نزیكەی‮ ‬یەك چارەكە سەدە بەردەوام بوو،‮ ‬لەساڵی‮ ‬1983 وە بۆ ساڵی‮ ‬2009 ئەویش لە نێوان‮ ‬یاخیبووانی‮ ‬پڵینگەكانی‮ ‬تامیل و سوپای‮ ‬سریلانكا بوو‮. ‬

باری‮ ‬كۆمەڵایەتی
سریلانكا بە مەكۆیە سەرەتاییەكانی‮ ‬بوزا دادەنرێت و لەوێ‮ ‬یەكەم دەقە ناسراوەكانی‮ ‬ئەو ئایینە نووسراوەتەوە،‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬فەرە ئایین،‮ ‬ئیتن و زمانە و رێژەی‮ ‬%70 دانیشتووانی‮ ‬لە سەر ئایینی‮ ‬بوزان،‮ ‬ئەوانی‮ ‬دیكەش هیندۆسەكان‮ ‬%12 موسڵمانان‮ ‬%10 كاسۆلیكی‮ ‬%6 و پرۆتستانتیش‮ ‬%1. لەسەر ئاستی‮ ‬ئیتنیشدا،‮ ‬سەنهالییەكان زۆرینەن و رێژەی‮ ‬%75 دانیشتووان پێكدەهێنن،‮ ‬زێدەباری‮ ‬تامیلەكان‮ ‬%11 باقیەكەش دیكەش تامیلی‮ ‬عەرەب،‮ ‬هندی،‮ ‬مالیزیی‮ ‬و بورگەرن‮. ‬بە ناوبانگترین وەرزش لە سریلانكا،‮ ‬یاری‮ ‬كریكتە و لە ساڵی‮ ‬1996دا،‮ ‬نازناوی‮ ‬جامی‮ ‬جیهانی‮ ‬لەو‮ ‬یارییەدا بەدەستهێناوە،‮ ‬لە ساڵانی‮ ‬2011 و‮ ‬2017یش،‮ ‬پلەی‮ ‬دووەمی‮ ‬بەدەستهێناوە،‮ ‬هەروەها لە مێژووی‮ ‬بەشداریكردنەكانیدا،‮ ‬تەنیا خاوەنی‮ ‬دوو میدالیای‮ ‬زیوی‮ ‬ئۆلمپییە.لە سریلانكادا دوو زمانی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬هەیە،‮ ‬سەنهالی،‮ ‬كە نزیكەی‮ ‬سێ بەشی‮ ‬ئەو وڵاتە قسەی‮ ‬پێ دەكەن،‮ ‬لەگەڵ تامیلی،‮ ‬كە رێژەی‮ ‬%26 دانیشتووان قسەی‮ ‬پێ دەكەن‮. ‬سریلانكا بە هەناردەكردنی‮ ‬چا،‮ ‬قاوە،‮ ‬لاستیك و گوێزی‮ ‬هندی‮ ‬بەناوبانگە‮. ‬ژمارەی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬سریلانكا،‮ ‬21444000 ملیۆنە كەسە،‮ ‬رووبەرەكەشی‮ ‬65610 هەزار كیلۆمەتری‮ ‬دووجایە و پایتەختەكەشی،‮ ‬كۆلۆمبۆیە‮. ‬سریلانكا لە رووی‮ ‬كارگێڕییەوە بەسەر‮ ‬9 هەرێم دابەش بووە،‮ ‬ئەوانیش بەسەر‮ ‬25 پارێزگا دابەش بووینە،‮ ‬هەرێمەكان خاوەن دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكارن و دەسەڵاتداری‮ ‬خۆیان هەیە‮. ‬هەرێمەكانیش ئەمانە‮: ‬كاندی،‮ ‬ترینكۆمالی،‮ ‬ئەنواردابورا،‮ ‬جفنا،‮ ‬كۆرۆنیگالا،‮ ‬راتنابوار،‮ ‬گالی،‮ ‬بادۆلا و كۆلۆمبۆ‮. ‬

سیستمی‮ ‬سیاسیی‮ ‬
سیستمی‮ ‬سیاسیی‮ ‬لە سریلانكا،‮ ‬كۆماری‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬فرە حزبییە‮. ‬سەرۆكی‮ ‬وڵات،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكارە،‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان لە نێوان حكومەت و پەرلەمان دایە،‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬دادگایی،‮ ‬لە هەردوو دەسەڵاتەكەی‮ ‬دیكە جیایە و سەربەخۆیە‮. ‬لەوەتەی‮ ‬ئەو وڵاتە سەربەخۆ بووە،‮ ‬تەنیا دوو پارت هەژموونیان بەسەر حكوومەتە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكاندا سەپاندووە،‮ ‬پارتی‮ ‬ئازادی‮ ‬سریلانكا،‮ ‬كە ئاراستەیەكی‮ ‬سۆشیالیستی‮ ‬هەیە،‮ ‬لەگەڵ پارتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬پارێزگار‮. ‬سەرۆك كۆمار بۆ ماوەی‮ ‬6 ساڵ،‮ ‬بە دەنگدانی‮ ‬گشتی‮ ‬راستەوخۆ هەڵدەبژێردرێت و لەبەردەم پەرلەمان بەرپرسیارە،‮ ‬كە دەتوانێت بە كۆی‮ ‬دەنگی‮ ‬دوو لەسەر سێی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬لە پۆستەكەی‮ ‬دووری‮ ‬بخاتەوە،‮ ‬ئەویش بە رەزامەندی‮ ‬دادگای‮ ‬باڵا،‮ ‬سەرۆك كۆمار،‮ ‬سەركردەی‮ ‬باڵای‮ ‬هێزە چەكدارەكانە‮. ‬پەرلەمانی‮ ‬سریلانكا،‮ ‬لە‮ ‬225 ئەندام پێكدێت و هەر‮ ‬6 ساڵ جارێك هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت،‮ ‬لەوانە‮ ‬196 ئەندام،‮ ‬لەو بازنە هەڵبژاردنانە دەنگیان پێ دەدرێت،‮ ‬كە خاوەنی‮ ‬یەك كورسین،‮ ‬29 ئەندامەكەی‮ ‬دیكەش،‮ ‬بە سیستمی‮ ‬لیستی‮ ‬رێژەیی‮ ‬هەڵدەبژێردرێن‮. ‬سەرۆك كۆمار مافی‮ ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئەویش دوای‮ ‬تێپەڕبوونی‮ ‬ساڵێك بەسەرتەمەنیدا‮.‬

سەرچاوە ‮ ‬www.aawsat.com

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

به‌نزیما پاڵەوانی راستەقینەی لالیگایە

خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- رۆژنامەی as ی مەدریدی راپۆرتێكی لەبارەی كەریم بنزیمای ئەستێرەی ف…