سه‌ره‌تا چاوپێكه‌وتن یاد و بیرەوەرییەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە هزر و بیری‮ ‬خەڵكدا هێشتا زیندوون

یاد و بیرەوەرییەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە هزر و بیری‮ ‬خەڵكدا هێشتا زیندوون

0 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
593

ساسان دەروێش-ئەڵمانیا
41‮ ‬ساڵ تێدەپەڕێ بەسەر كۆچباری‮ ‬ڕابەری‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و باوكی‮ ‬ڕۆحی‮ ‬نەتەوەییمان بارزانیی‮ ‬نەمر،74 ‮ ‬ساڵ لە خەباتی‮ ‬پارتەكەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هێشتا كەلەپوور و رێبازەكەی‮ ‬وەك مێژووی‮ ‬ئەم ژەنەڕاڵەی‮ ‬لە چیا بەرزتر كە مێژووێكی‮ ‬پڕ‮ ‬سەروەریین بۆ نەتەوەی‮ ‬كورد لەناو خەڵكدا بەزیندوویی‮ ‬گوزەر دەكەن و وانەی‮ ‬جوانیی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬فێری‮ ‬پێشمەرگە و خەڵك دەكات و خۆشەویستی‮ ‬لە ناخی‮ ‬نەوەی‮ ‬نوێدا دەچێنێت،‮ ‬لەسەر ئەو بنەمایەش كاروانی‮ ‬رێبازە پیرۆزەكەی‮ ‬پڕ‮ ‬رێبوارە و بەردەوامە لە درێژەدان بەو خەباتە كە سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬لە ئێستادا رابەرایەتیی‮ ‬دەكات و هەمیشە خۆی‮ ‬بە پێشمەرگە و لەنێو سەنگەری‮ ‬بەرگریدا بینیوەتەوە،‮ ‬لە14 ‮ ‬ساڵی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول و پێشمەرگایەتی‮ ‬چەندها كەسایەتی‮ ‬نێو شۆڕش‮ ‬یاد و بیرەوەرییەكانیان لەگەڵ بارزانیی‮ ‬نەمر و شۆڕشەكەی‮ ‬بوونەتە شاهیدحاڵی‮ ‬مێژوو،‮ ‬ئاراس شێخ نەجمەدینی‮ ‬شێخ ساڵح رۆشنبیر و كادیرێكی‮ ‬پێشكەوتووی‮ ‬پارتییە لە ئەڵمانیا و باوكی‮ ‬یەكێك بووە لە فەرماندە و دڵسۆزەكانی‮ ‬شۆڕش و چەندەها بیرەوەری‮ ‬لەو شۆڕشەدا هەیە و چەندجارێكیش بە خزمەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر گەیشتووە بۆ ئەم بیرهێنانەوەیە بۆ خەبات دوا‮.‬
بارزانیی‮ ‬نەمر هەمیشە لەنێو پێشمەرگەكانیدابوو
ئاراس بەرزنجەیی‮ ‬باس لە‮ ‬یەكێك لە‮ ‬یادەوەرییەكانی‮ ‬ئامادەبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬و باوكی‮ ‬دەكات و دەڵێت بارزانیی‮ ‬نەمر هەمیشە لەنێو پێشمەرگەكانی‮ ‬دابوو لە نزیكەوە ئاگاداری‮ ‬رەوشی‮ ‬ژیان و هەڵسوكەوتیان بوو هەروەك سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬كە پەروەردەی‮ ‬ئەو باوكە نەمرەی‮ ‬كوردە كە هەمیشە خۆی‮ ‬بە پێشمەرگە دەزانێ و لە سەنگەری‮ ‬بەرگریكردندایە و مێژووش شاهیدی‮ ‬زیندووە و گوتی‮: ‬بە چەند ساڵێك پاش‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬ساڵی1991 ‮ ‬لە خزمەتی‮ ‬باوكم و چەند هاوڕێیەكی‮ ‬باوكم بە خزمەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬كاك مەسعود بارزانی‮ ‬لە بارەگاكەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە پیرمام گەیشتین‮. ‬بەرزنجەیی‮ ‬گوتیشی‮: ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بە وردی‮ ‬ئاگاداری‮ ‬هەموو شۆڕش و پێشمەرگە و پارتەكەی‮ ‬بوو،‮ ‬بۆیە لە هزری‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لە نزیكەوە پێشمەرگە و هاوخەباتی‮ ‬بوون،‮ ‬بۆ ئەوانەشی‮ ‬لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬هاوخەباتەكانییەوە بارزانیی‮ ‬نەمری‮ ‬گەورەیان ناسیبێت لەبیری‮ ‬ناكەن و رێبازەكەی‮ ‬هەرگیز بەر نادەن،‮ ‬درێژەپێدەری‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێبازەش سەرۆك مەسعود بارزانییە كە هەمیشە لەنێو سەنگەرەكانی‮ ‬پێشمەرگەدایە و خۆی‮ ‬بە پێشمەرگە دەزانێ و مێژوو شاهیدی‮ ‬زیندووی‮ ‬قارەمانیەتی‮ ‬و دڵسۆزییانە‮.‬
ناوی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بۆ هەمیشە درەوشاوییە
ئاراس بەرزنجەیی‮ ‬لە‮ ‬یادەوەرییەكی‮ ‬تری‮ ‬باوكیدا دەربارەی‮ ‬گەورەیی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و خاكیبوونی‮ ‬لەنێو خەڵك و شۆڕش و خزمەتكردنی‮ ‬كە زیاتر لەنیو سەدە بوو بە ئێستاشەوە ناوی‮ ‬لە هزر و ویژدانی‮ ‬كورددا بەزیندوویی‮ ‬ماوەتەوە و‮ ‬ڕێبازەكەی‮ ‬پڕ‮ ‬ڕێبوارە و گوتی‮: ‬ناوی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بۆ هەمیشە درەوشاوییە لەنێو دڵ و دەروونماندا،‮ ‬باوكم بۆی‮ ‬گێڕامەوە لەسەروەختی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬مەلا مستەفا بارزانی‮ ‬لە ساڵی1958 ‮ ‬لە‮ ‬ڕووسیاوە بەرەو نیشتمان،‮ ‬چەند گەنجێكی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬مەحموودی‮ ‬حەمەی‮ ‬شازەمان،‮ ‬عەلی‮ ‬حاجی‮ ‬حەمەسوور،‮ ‬حاجی‮ ‬باقی‮ ‬بەنگێنە،‮ ‬شێخ نەجمەدینی‮ ‬شێخ ساڵح‮ ‬چوبوونە بەغدا تا بە خزمەتی‮ ‬سەرۆك بارزانیی‮ ‬نەمر شاد بن و بەخێرهاتنەوەی‮ ‬لێ بكەن بۆ كوردستان‮ ‬،‮ ‬پێیمی‮ ‬گوت‮ : ‬دوای‮ ‬بینینمان و لەخزمەتیدا دانیشتین‮ ‬،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بەئێخەی‮ ‬یەكێك لە كوڕانی‮ ‬شارەوە وێنەی‮ ‬خۆی‮ ‬بینی،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بەگشتی‮ ‬بۆمان دوا و فەرمووی‮: ‬من دڵخۆشم پێتان،‮ ‬دڵنیام ئەم میللەتە مەزلومە دەگاتە حەقی‮ ‬خۆی،‮ ‬چونكە رۆڵەكانی‮ ‬ئێوەن،‮ ‬بەڵام تكاتان لێ دەكەم كوردایەتیی‮ ‬بەشێوە و جۆری‮ ‬تر بكەن،‮ ‬لە جیاتی‮ ‬هەڵگرتنی‮ ‬وێنەی‮ ‬من كاری‮ ‬تر زۆرە،‮ ‬بچنە رۆژنامەی‮ ‬خەبات دوو دێڕ‮ ‬بۆ رۆژنامەكە بنووسن و بچنە ناو خەڵك باسی‮ ‬كورد و مێژووەكەی‮ ‬و مەزلومییەتی‮ ‬كورد بكەن،‮ ‬ئەمە خزمەتە‮. ‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

محەمەد عەللاویش ئیرادەی‮ ‬هەولێری‮ ‬تاقیكردەوە

‬شاخەوان برایم عەبدوڵڵا لە دوو وتاری‮ ‬پێشوومدا لە ماوەی‮ ‬راسپاردنی‮ ‬محەمەد عەللاوی‮ ‬بۆ…