سه‌ره‌تا چاوپێكه‌وتن سەرپەرشتیاری‮ ‬دەروازەی‮ ‬باشماخ‮: ‬هیچ هاووڵاتییەك بەبێ پشكنینی‮ ‬تەندروستی‮ ‬ناگەڕێتەوە كوردستان

سەرپەرشتیاری‮ ‬دەروازەی‮ ‬باشماخ‮: ‬هیچ هاووڵاتییەك بەبێ پشكنینی‮ ‬تەندروستی‮ ‬ناگەڕێتەوە كوردستان

0 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
444

خەبات‮: ‬عەلی‮ ‬بانیشاری:-
سەرپەشتیاری‮ ‬دەروازەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬باشماخ رایدەگەیەنێت هیچ مەرزێك ناتوانێت بە ئارەزووی‮ ‬خۆی‮ ‬كار بكات و سەرجەم دەروازە نێودەوڵەتییەكان‮ ‬یەك فەرمان جێیەجێ دەكەن كە ئەویش لەلایەن وەزارەتی‮ ‬ناوخۆوە دەردەچێت‮. ‬بەپێی‮ ‬ئامارەی‮ ‬دەروازە نێودەوڵەتییەكە لە‮ ‬1ـی1ـی‮ ‬2020ـەوە تا‮ ‬20ـی2 ‮ ‬زیاتر لە35 ‮ ‬هەزار هاووڵاتی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە چوونەتە كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران‮.‬

لیوا مەریوان شێخ كەمال قەرەداغی،‮ ‬سەرپەرشتیاری‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬دەروازەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬باشماخ بەخەبات‮‬ی‮ ‬راگەیاند‮: ‬بۆ خۆپاراستن و چۆنییەتی‮ ‬رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬و سەرپەرشتی‮ ‬د.هەڤاڵ ئەبووبەكر ژووی‮ ‬عەمەڵیات بۆ بەرژەوەندیی‮ ‬گشتی‮ ‬دروستكراوە و لایەنە پەیوەندارەكانیش تێیدا ئەندامن‮. ‬دەشڵێت‮: ‬هیچ هاونیشتیمانییەك ناتوانێت سەفەری‮ ‬ئێران بكات و هاووڵاتییانی‮ ‬ئێرانیش ناتوانن داخڵی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ببن‮.‬

ئاماژەی‮ ‬بەوەشدا ئەو هاووڵاتییانی‮ ‬پێش بڕیاری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ناوخۆ چوونەتە ئێران دەتوانن بگەڕێنەوە هەرێم،‮ ‬بەڵام لە دەروازەكە پشكنینیان بۆ دەكرێت و دواتر لەژێر چاودێری‮ ‬تیمی‮ ‬تەندروستی‮ ‬رەوانەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬لەوێش‮ ‬كەرەتێنایان بۆ دەكرێت و لە شوێنێكی‮ ‬تایبەت بۆ ماوەی14 ‮ ‬رۆژ دەمێننەوە‮.‬
سەرپەرشتیاری‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬دەروازەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬باشماخ گوتیشی‮: ‬لە‮ ‬1ـی1ـی2020ـەوە زیاتر لە‮ ‬35 هەزار هاووڵاتی‮ ‬چوونەتە ئێران،‮ ‬بەڵام‮ ‬39 هەزار گەڕاونەتەوە،‮ ‬ئەو چوار هەزار كەسەی‮ ‬كە زیادن هی‮ ‬پێش ئەمساڵە‮. ‬ئەوەشی‮ ‬گوت‮: ‬ئێستا رۆژانە خەڵك لە كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێرانەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬لیوا مەریوان شێخ كەمال قەرەداغی‮ ‬هەروەها دەشڵێت‮: ‬دەروازە نێودەوڵەتییەكان هەموو فەرمان و رێنماییەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ناوخۆ و تەندروستی‮ ‬وەكو خۆی‮ ‬جێبەجێ دەكەن‮.‬

سەبارەت بە پەیوەندییە بازرگانییەكانی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و وڵاتی‮ ‬ئێران؟ سەرپەرشتیاری‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬دەروازەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬باشماخ گوتی‮: ‬لە ئێستادا ئاڵوگۆڕی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و هاتنی‮ ‬شتومەك و كاڵا و سووتەمەنی‮ ‬لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان ئاساییە‮. ‬زیاتر گوتی‮: ‬ئەو شۆفێرە ئێرانییانەی‮ ‬كە دێنە دەروازەكە پێش هەموو شتێك پشكنینیان بۆ دەكرێت،‮ ‬پاشان كۆ دەكرێنەوە تا دەبنە‮ ‬50 شۆفێر،‮ ‬دواتر ئاسایش و هاتووچۆ لە پێش و پاش شۆفێرەكانەوە دەڕۆن تا دەگەنە سلێمانی،‮ ‬لەوێش پشكنینی‮ ‬تەندروستییان بۆ دەكرێت و بارەكانیان بەتاڵ دەكرێت و بەهەمان شێوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئێران‮. ‬ئەوەشی‮ ‬گوت‮: ‬شوفێرەی‮ ‬تانكەرە ئێرانییەكان بۆیان نییە لە رێگەدا لابدەن و بەتەنها بن‮. ‬وەكو لیوا مەریوان شێخ كەمال قەرەداغی‮ ‬دەڵێت‮: ‬هەمان رێكارە بۆ بارە ترانزێتەكانیش دەگیرێتە بەر‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

عماد نازم:‬‮ ‬خەونی‮ ‬گەورەم ئەوەیە، كوردستان وەك وڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆ ببینم

خه‌بات: ‬بەرهەم شێخ عزەدین:- عماد نازم فازل لەدایكبووی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوكم‮ ‬،‮ ‬ئێستا لە سلێ…