دابڕانی‮ ‬بایۆلۆژی‮..‬ ئایا چین بە هۆی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا لە جیهان دادەبڕێت؟

0
140

د‮. ‬سامان سۆرانی
ئەگەر دەوڵەت زلهێز نەبێت كاریگەریی‮ ‬لەسەر جیهان نابێت و دەكەوێتە ژێر فشاری‮ ‬گەورە‮. ‬زلهێز باوەڕی‮ ‬بە بێ لایەنی‮ ‬نیە‮. ‬ئەو پێێ وایە،‮ ‬یان لەگەڵ ئەوی‮ ‬یان دژومنی‮ ‬ئەوی‮. ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا لە چین و گواستنەوەی‮ ‬بۆ ژمارەیەك لە وڵاتانی‮ ‬جیهان دیبەیتێكی‮ ‬گەرمی‮ ‬سەبارەت بە كاریگەری‮ ‬ئەم‮ “‬قەیرانە بایۆلۆژیە‮” ‬لەسەر‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬چین لە جیهان وورووژاندووە‮.‬ بڵاوبوونەوەی‮ ‬كۆرۆنا لە كاتێكدایە چین هەموو هەوڵێكی‮ ‬خۆی‮ ‬خستۆتە گەڕ‮ ‬بۆ بەهێزكردنی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬جیهانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬پرۆژەی‮ “‬پشتێن و‮ ‬ڕێگا‮” ‬و پەرەپێدانی‮ ‬توانا سەربازیەكانی‮. ‬ لە بەرامبەردا دیدگایەكی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬هەیە،‮ ‬كە پێی‮ ‬وایە ئەم ڤایرۆسە نسكۆیەكە بۆ فراوانخوازی‮ ‬چین‮. ‬بەڵام چین،‮ ‬ژمارەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬لە‮ ‬ 20/2/2020 گەیشتۆتە‮ ‬ 1،401،630،000 كەس،‮ ‬پێی‮ ‬وایە ئەم قەیرانە دەچێتە خانەی‮ ‬ئەو كارەساتە سروشتیانە،‮ ‬كە هاوشێوەی‮ ‬لافاو و‮ ‬ڕەشەبا و ئاگركەوتنەوەیە لە جەنگەڵەكان و پاش ماوەیەكی‮ ‬كورت گوزەر دەكەن و لە بیر دەچنەوە‮. ‬چین پێی‮ ‬وایە پاش زاڵبوون بەسەر ئەو كارەساتە كوشندەیە دەتوانێ بە هێزەوە بێتەوە ناو مەیدان‮. ‬چین ئەم قەیرانە بەدەرفەتێ دەبینێت بۆ دووبارە بونیادنان و بەهێزكردنی‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬وڵاتەكەی‮. ‬ڕاستە چین لە‮ ‬ڕووی‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬بەرامبەر بە قەیرانەكان‮. ‬چین بەتوانایە و هەماهەنگی‮ ‬كردووە لەگەڵ دەوڵەتە بیانیەكان بۆ گواستنەوەی‮ ‬خێرای‮ ‬دانیشتوە بیانییەكان لە شاری‮ ‬وۆهان‮.‬ چین نەخۆشخانەی‮ ‬ 1500 قەرەوێڵەیی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬ 10 ڕۆژ درووستكرد،‮ ‬بەڵام ئەم ڤایرۆسە كۆمەڵی‮ ‬كاریگەری‮ ‬نەرێنی‮ ‬هەبووە لەسەر‮ ‬ڕۆلی‮ ‬چین لە جیهان،‮ ‬لەوانە‮: ‬ سستبوونی‮ ‬گەشەكرندنی‮ ‬ئابوری‮ ‬و دابەزینی‮ ‬گەشەكردنی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬گشتی‮ ‬ناوخۆ بۆ كەمتر لە‮ ‬5% ‮ ‬لە چارەگی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ساڵی‮ ‬ 2020 و دابەزینی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬فرۆشتن بۆ‮ ‬7% تا‮ ‬8%‮.‬ بە پێچەوانەوە ئەم ڤایرۆسە كەرتی‮ ‬بەرهەمەكانی،‮ ‬كە لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئینتەرنێت دەفرۆشرێن دەبووژێنێتەوە‮.‬ كۆمپانیاكان‮ ‬ڕێگە بە هاوڵاتیان دەدەن،‮ ‬لە ماڵەوە كاری‮ ‬كۆمپانیاكان ئەنجام بدەن،‮ ‬ئەمەش شێوازێكی‮ ‬نوێی‮ ‬بەكاربردن و ژینگەیەكی‮ ‬نوێی‮ ‬كاری‮ ‬لەناو كۆمەڵگەی‮ ‬چین هێناوەتە كایەوە‮. ‬ فۆبیای‮ ‬چینی‮ ‬لە ژمارەیەك لە وڵاتان بەرزبۆتەوە،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬لە وڵاتانی‮ ‬ڕۆژئاوا،‮ ‬بە هۆیەوە لە شەقامەكان بە ئاشكرا هێرش دەكرێتە سەر هاوڵاتی‮ ‬چینی،‮ ‬لە بەرامبەردا چەندین وڵات هاوسۆزی‮ ‬خۆیان بۆ دەوڵەتی‮ ‬چین پیشاندا و هاوكاری‮ ‬مرۆییان پێشكەشی‮ ‬كرد‮. ‬ لەگەڵ ئەوەشدا متمانەی‮ ‬وەبەرهێنەران جێگیرە،‮ ‬بانكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە‮ ‬4ی‮ ‬شوباتی‮ ‬ 2020 ئاشكرای‮ ‬كرد،‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬چین پانتاییەكی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬گشتی‮ ‬لەبەردەستە بۆ وەڵامدانەوە‮. ‬بەڕێوەبەری‮ ‬جێ بەجێكردنی‮ ‬سندوقی‮ ‬دراوی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬كریستالینا ئیڤانۆڤا جۆرجێڤا ووتی،‮ ‬سندووقی‮ ‬دراو پاڵپشتی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬پەكین دەكات بۆ‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا و ئەوان لەو باوەڕەن،‮ ‬ئابوری‮ ‬چین هێشتا بەهێزە و توانای‮ ‬باشتربوونی‮ ‬هەیە‮. ‬ لە دیدی‮ ‬ئێمەوە بە هۆی‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬ئەم ڤایرۆسە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬چین لە جیهان كەم بێتەوە،‮ ‬چینیەكان دەڵێن،‮ ‬گرفتەكان‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬نەتەوە زیاد دەكەن و سەختیەكانی‮ ‬ژیان تاقیكردنەوەن‮. ‬ پەكین توانی‮ ‬ئەو تاقیكردنەوەیە تێپەڕێنێت،‮ ‬بە هۆیەوە هۆشیاری‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬چین لە مەڕ‮ ‬مەترسیە نائاساییەكان و چۆنێتی‮ ‬ڕێگریكردنی‮ ‬و میكانیزمیەكانی‮ ‬مامەڵەكردن لەگەڵیدا زیادی‮ ‬كرد‮. ‬هەندێ ئابوریناس پێیان وایە بڵاوبونەوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا جۆرە شەڕێكی‮ ‬ئابوری‮ ‬ئەمریكا بێت بۆ پەكخستنی‮ ‬كۆمپانیا زەبەلاحەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬تاوەكو هەلی‮ ‬كار لە ئەمریكا زیاد بكات‮.‬ ئەمریكا لەو‮ ‬ڕێگەیەوە مەبەستیە هەژموونی‮ ‬خۆی‮ ‬بەسەر ئابوری‮ ‬چین دا بسەپێنیت،‮ ‬چونكە بەهۆی‮ ‬گەشەسەندنی‮ ‬ئابوری‮ ‬چین لە ماوەی‮ ‬ڕابووردوو شارەزایان مەترسی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬شەڕێكی‮ ‬ئابوری‮ ‬گەورەیان دەكرد‮. ‬بەڵام چین لەم قۆناغەدا پێداچوونەوە بە گرفتەكانی‮ ‬دەكات بۆ ئەوەی‮ ‬بە قووڵی‮ ‬كار لەسەر چاكسازی‮ ‬بكات و بەردەوام بێت لە پەرەپێدان و زاڵبوون بەسەر ئالنگاریە بایۆلۆژی‮ ‬و ئابوریەكان‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…