با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

0
363

زیرەك‮ ‬ڕواندزی
لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستانیش ئەو كارێزمایە دەركەوت و كەوتەكار ئەویش‮ ‬ڕێزدار كاك‮ “‬مسرور بارزانی‮ ” ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە‮. ‬مەسرور بارزانی‮ ‬چەندین ساڵ لە بواری‮ ‬پاراستنی‮ ‬هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا خزمەتی‮ ‬كردووە،‮ ‬دواجار بەشداری‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬بەڕێزیان بوو لە شەڕی‮ ‬رووبەرووبوونەوەی‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش كە پاڵەوانانە و خۆنەویستانە لەبەرۆكی‮ ‬شەڕدا ئامادەبووەو كوردستان و هاووڵاتییانمانی‮ ‬لەم دڕندانە پاراست‮.‬ روونە حكوومەتێكی‮ ‬وەك سوریا و عێراق كە ئێستاشی‮ ‬لەگەڵدا بێت نەیانتوانیوە ناوچەكانیان لە داعش پاك بكەنەوە سەرەرای‮ ‬هەموو ئەو هێزی‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬و پشتیوانیكردنەیان،‮ ‬بەڵام دەبینین كە هەرێمی‮ ‬كوردستان هێمن و ئارامە دوور لە تیرۆر و ترس و دڵەڕاوكێ،‮ ‬دانیشتوو و هاووڵاتیانی‮ ‬كوردستان ئەمڕۆ‮ ‬ئازادانە و ئازایانە تێیدا ژیان دەگوزەرێنن‮.‬ كار و كردەوە و سیاسەت و خەبات و پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬بۆ هەموانە،‮ ‬هەموومان لەبەر سێبەرەكەی‮ ‬پشوو دەدەین و ژیان دەكەین‮. ‬لە كات و ساتی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان باش لەبیرمە بەڕێزیان گوتی‮: “‬ئەولەوییەت كار و بەرنامەمان،‮ ‬خزمەتكردنمانە بە هاووڵاتیانمان‮”. ‬لەم سۆنگەیەوە گۆڕانكارییە ئیدارییەكان و سەربازییەكانیش‮ ‬بەكردار ئەوەمان نیشاندەدات كە كەسانێكی‮ ‬پڕۆفشناڵ و پڕ‮ ‬ئەزموون و خاوەن بڕیار دانراون،‮ ‬مەبەست لەم كەسانە‮ ‬ڕوون و ئاشكرایە كە من و تۆی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬سوودمەند دەبین‮.‬ هەروەها هەموو ئەو بڕیارە گرنگانەی‮ ‬كەوا لەم كابینەیە دراون بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬كوردستان و بەرە و پێشچوونیەتی‮ ‬و ئامانجی‮ ‬زیاتریش خۆشگوزەرانی‮ ‬هاووڵاتییە،‮ ‬وەك‮ ‬ڕێكخستنەوەی‮ ‬دەوامی‮ ‬فەرمانبەران و نۆژەنكردنەوەی‮ ‬ڕێگاوبانەكان و وەرگرتنەوەی‮ ‬قەرزی‮ ‬كۆمپانیاكان و برینی‮ ‬كارەبای‮ ‬تەجاوز و‮ .. ‬هتد‮. ‬هەموو ئەمانە و چەندین بریاری‮ ‬تر حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هاتنە ئاراوە و كەوتنە بواری‮ ‬جێ بەجێ كردن‮.‬ لەبەر ئەوەی‮ ‬هەرچەند سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان بەهێز و لێهاتوو و لێزان بێت،‮ ‬بەڵام بێشك پێویستی‮ ‬بە هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیشە‮.‬ هەڵبەت پاڵپشتی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬هاووڵاتیان و حیزبە سیاسییەكان بۆ ئەم حكوومەتە دەرخەری‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬و‮ ‬یەكبوونمانە و زامنكردنی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز و بردنی‮ ‬بۆ كەنارێكی‮ ‬ئارامتر مسۆگەر دەكات‮ .‬ پڕوشكی‮ ‬ئاگر و ماڵوێرانی‮ ‬و ئاوارەیی‮ ‬و دەستوەردانی‮ ‬حكوومەتە زلهێزەكانی‮ ‬جیهان و پێشبڕكێی‮ ‬چەكە قورسەكانیان و تاقیكردنەوەیان لە میللەتە‮ ‬ڕەش و رووت و خێرلەخۆنەدیوەكەی‮ ‬دەوروبەرمان،‮ ‬ڕۆژانە بە بەرچاوی‮ ‬هەموو جیهان‮ ‬ڕوودەدات كەسیش نوقەی‮ ‬لێوەنایەت جگە لە دیفاعكردن نەبێت لە بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خۆیان هیچی‮ ‬تریان لێ بەدی‮ ‬ناكرێت،‮ ‬ئاشكرایە كە بە درێژایی‮ ‬مێژوو هەرچی‮ ‬كاولكاری‮ ‬و بەدبەختی‮ ‬هەیە لە مێژووی‮ ‬جەنگەكاندا بەرامبەر بە ئێمەی‮ ‬كورد كراوە بەڵام ؟‮!.‬ لە ئێستادا كە سەردەمی‮ ‬چەكە پێشكەوتووەكان و دووگمە سۆرەكانی‮ ‬جەنگە و شەڕ،‮ ‬شەری‮ ‬نەوت و مسۆگەركردنی‮ ‬ئابوورییەكی‮ ‬بەهێز و كاولكردن و گەڕاندنەوەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بەرامبەریانە بۆ دواوە،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كە لەم جەنگەن و ئەم ماراسۆنە دەیانگرێتەوە،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬تر شەر،‮ ‬شەری‮ ‬زیاتر‮ ‬ڕەخساندنی‮ ‬هەلی‮ ‬كارە بۆ خۆیان و ناچاركردنی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ترە بە هاوردەكردنی‮ ‬كاڵاكانی‮ ‬خۆیان،‮ ‬تەرك كردن و بایكۆتكردنی‮ ‬كاڵای‮ ‬وڵاتانی‮ ‬نەیاریان‮ ‬،‮ ‬دەریا و زەریا و ئاسمان و بست بە بستی‮ ‬خاك بووەتە شوێنی‮ ‬ئەم جەنگانە‮.‬ ‮ ‬تازە بەتازە بەچكە‮ (‬حیزبەكان‮) ‬و كۆمەڵە كەسانێك بە فیت و هوتافی‮ ‬ناڕەوا دەیانەوێت ئەم ئەزموونە بشێوێنن و‮ ‬ڕەوشی‮ ‬نالەباری‮ ‬دەوروبەرمان بە تایبەت بەغدای‮ ‬بێ ساحێب و بێ حكومڕان بگوازنەوە بۆ ئێرە‮ .. ‬ئاخر لێرە و لەم هەرێمە حكوومەت و دامەزراوە و حكومڕان و خاوەنی‮ ‬هەیە،‮ ‬لێرە دایكی‮ ‬شەهید و باوكی‮ ‬شەهید و قوربانیانی‮ ‬ئەنفال و كیمیاباران و زیندەبەچاڵەكان و شەهیدانی‮ ‬دوێنێی‮ ‬شەری‮ ‬داعش و پاڵەوانانی‮ ‬داستانی‮ ‬سحێلا و پردێ و‮ …..‬هتد هەیە و زامنی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬هەرێم دەكەن‮. ‬كەچی‮ ‬هەندێك كەس بەپینە و پەڕۆی‮ ‬چەند مانگێك لەمەوبەر و هەڵوەشاوەی‮ ‬دوێنێ و پەرتەوازەبوونی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كادیر و ئەندامانیان،‮ ‬تازە دێن وەك بڵقی‮ ‬سەر بوونی‮ ‬خۆیان بخەنەروو‮. ‬بێ ئەوەی‮ ‬لەخۆیان بپرسن ئایا هەرێمی‮ ‬كوردستان لە كوێی‮ ‬ئەم شەرەیە‮.‬ شاراوە نییە،‮ ‬ئەگەر بە پێی‮ ‬پلان و نەخشەی‮ ‬بەشێك لە وڵاتان و بگرە خیانەتكارانی‮ ‬ناوخۆشمان بووایە،‮ ‬دەبوو ئێستا هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬یان لە ژێر دەستی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش بووایە،‮ ‬یانیش تەختی‮ ‬زەوی‮ ‬دەبوو وەك بەشێكی‮ ‬خاكی‮ ‬سوریا و عێراق،‮ ‬یانیش قوربانی‮ ‬پێشبڕكێی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێزی‮ ‬بەرژەوەندخوازی‮ ‬جیهان بوو،‮ ‬بەڵام پێچەوانەی‮ ‬هەموو ئەم پلانانە ئێستا هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەستێرەیەكی‮ ‬لێهاتوو و پێشكەوتووە لای‮ ‬هەموو جیهان لە كۆربەندی‮ ‬داڤوس و كۆنفرانسی‮ ‬میونشن ئەم ئەگەرانە دەركەوتن و‮ ‬ڕوونتر دیدار و كۆبوونەوە و‮ ‬گەشتە دیپلۆماسییەكەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت دەرخەری‮ ‬زامنكردن و گەشەسەندنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانن لە رووی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و ئابوورییەو‮.‬ جالەبەر خەبات و هەوڵ و تێكۆشان و پلان و پرۆگرامی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەت و خودی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەت،‮ ‬وادەخوازێ ئێمە وەكو میللەت شان بەشانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم لەپێناوی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬خاك و خەڵكی‮ ‬كوردستان پێویستە دوورلە ئینتیمای‮ ‬حزبایەتی‮ ‬با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬حكوومەت و پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین لە هەموو بوار و سیكتەرێكدا‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

دابڕانی‮ ‬بایۆلۆژی‮..‬ ئایا چین بە هۆی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا لە جیهان دادەبڕێت؟

د‮. ‬سامان سۆرانی ئەگەر دەوڵەت زلهێز نەبێت كاریگەریی‮ ‬لەسەر جیهان نابێت و دەكەوێتە ژێر فش…