سه‌ره‌تا چاوپێكه‌وتن لەیادی‮ ‬18ی‮ ‬شوباتدا قوتابیان و لاوانی‮ ‬دەڤەری‮ ‬بارزان بۆ خەبات دەدوێن

لەیادی‮ ‬18ی‮ ‬شوباتدا قوتابیان و لاوانی‮ ‬دەڤەری‮ ‬بارزان بۆ خەبات دەدوێن

0 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
431

خه‌بات: ‬مسلم دۆڵەمەڕی:-
18 ی‮ ‬شوباتی‮ ‬هەموو ساڵێك،‮ ‬ساڵرۆژی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دوو رێكخراوی‮ ‬گرنگی‮ ‬نێو كۆمەڵگای‮ ‬كوردیمانە كە ئەویش رێكخراوی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان و‮ ‬یەكێتیی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە كە لەساڵی‮ ‬1953 لەسەردەستی‮ ‬باوكی‮ ‬روحی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر ئەم دوو رێكخراوە بۆ داكۆكیكردن لەمافەكانیان و بوون بەشورەی‮ ‬پۆڵاین بۆ شۆرشی‮ ‬كورد بەسەركردایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر دامەزران كە تاكو ئێستاش بە بەردەوامی‮ ‬لە رێزی‮ ‬خەباتدان بۆگەیشتن بەئامانجەكانی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬بۆئەم مەبەستە و ئەم‮ ‬یادە پرشنگدارە قوتابیان و لاوانی‮ ‬دەڤەری‮ ‬بارزان لەرێگای‮ ‬خەباتەوە پەیامی‮ ‬خۆیان راگەیاند‮.‬

سەرەتا سالم عیسا،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬مێرگەسوری‮ ‬یەكێتیی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان گوتی‮:‬‮ ‬هەروەك لەدونیادا باوە كە توێژی‮ ‬قوتابیان بەیەكێك لەتوێژە هەرە كاریگەر و گرنگەكان دادەنرێت و زۆربەی‮ ‬پێشكەوتن و هۆشیاری‮ ‬شۆڕەشەكانی‮ ‬ناوكۆمەڵگەش لەسەردەستی‮ ‬قوتابیان هاتۆتە ئاراوە،‮ ‬هەربۆیەش بەهۆی‮ ‬هەستكردن بەگرنگی‮ ‬و بایەخی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان لەناو سەركردایەتی‮ ‬و مەكتەبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بیر لە دامەزراندنی‮ ‬ڕێكخراوێكی‮ ‬تایبەت بەقوتابیان كرایەوە تا قوتابیانی‮ ‬كوردستانیش لەڕێگای‮ ‬ڕێكخراوێكەوە داواكانیان ئاراستەی‮ ‬لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار بكەن بە مەبەستی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬ماف و ئازادییەكانیان و هەر لەسۆنگەی‮ ‬هەستكردن بەڕۆڵی‮ ‬قوتابیان لەبزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازیدا ئەوە بوو لەڕۆژی‮ ‬18ی‮ ‬شوباتی‮ ‬1953 ڕێكخراوی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان لەسەربڕیاری‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەسەردەستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر دامەزرا،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوە ئەم‮ ‬ڕێكخراوە‮ ‬ڕۆژ لە دوای‮ ‬ڕۆژ و بەردەوام داكۆكی‮ ‬لەمافەكانی‮ ‬قوتابیان كردووە و هەمیشە خۆی‮ ‬بەخاوەنی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان و پێویستییەكانی‮ ‬قوتابیان زانیوە،‮ ‬هەروەها بۆمافە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییەكان هەمیشە لەبەرگریكردن و تێكۆشان پێشەنگ بووە،‮ ‬هەر بەبۆنەی‮ ‬67ەمین ساڵیادی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان بەناوی‮ ‬خۆمان و هەڤاڵانمان لە لقی‮ ‬مێرگەسۆری‮ ‬ی‮.‬ق.ك پیرۆزباییەكی‮ ‬گەرم لەقوتابیانی‮ ‬سنوورەكەمان دەكەین و بەدڵنیاییەوە‮ ‬یادی‮ ‬18ی‮ ‬شوبات وەك هەمیشە بەرز‮ ‬ڕادەگرین،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەكارییەكی‮ ‬تەواومان كردووە بۆ‮ ‬ڕێزگرتن لەم‮ ‬یادە پیرۆزە بەڕێكخستنی‮ ‬چەندین چالاكی‮ ‬جۆراوجۆر لەنێو ناوەندەكانی‮ ‬خوێندن لەم سنوورە‮.‬

هەروەها مەنسور بیرانی،‮ ‬كارگێری‮ ‬لقی‮ ‬مێرگەسوری‮ ‬یەكێتیی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان گوتی‮:‬‮ ‬بێگومان وەك چۆن بارزانی‮ ‬باوك فەرموویەتی‮ ‬قوتابیان سەری‮ ‬رمن لەگشت شۆرش و راپەرینێكدا،‮ ‬ئێمەش بەبۆنەی‮ ‬ئەم‮ ‬یادەوە كە‮ ‬یادی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬یەكێتییەكەمانە دەڵێین و دووپاتی‮ ‬دەكەینەوە بۆ رێبازی‮ ‬پیرۆز و پرلەسەروەری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كە تا دوا دڵۆپی‮ ‬خوێنمان و تادووا دڵۆپی‮ ‬پێنوسەكانمان بەزانستی‮ ‬خۆمان سەرەرم بین بۆ بەرگریكردن لەمافەرەواكانی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬بۆیە بەم بۆنەیەوەش پیرۆزباییەكی‮ ‬گەرم لە خۆم و گشت قوتابیانی‮ ‬كوردستان دەكەم و هیوای‮ ‬سەركەوتن بۆ گشت قوتابیان دەخوازم و دووپاتیش دەكەینەوە ئێمە وەك‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیان و لقی‮ ‬مێرگەسور بەتایبەتی‮ ‬لە خزمەتی‮ ‬قوتابییانمان دەبین بۆ هەر داواكارییەك و چالاكییەك كە لەتواناماندا بێت كە بۆ ئەم ساڵیش چەندین چالاكی‮ ‬و بەرنامەی‮ ‬تایبەتمان بەبۆئەی‮ ‬ئەم‮ ‬یادە دەبێت لە ناوەندەكانی‮ ‬خوێندنی‮ ‬سنوورەكەمان‮.

‬هەروەها فەرسەت ساڵح،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬ناوەندی‮ ‬باڵای‮ ‬مێرگەسوری‮ ‬یەكێتیی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬بەبۆنەی‮ ‬18ی‮ ‬شوبات و‮ ‬67مین ساڵیادی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان پیرۆزبایی‮ ‬لە گشت لاوانی‮ ‬سنوورەكەمان،‮ ‬كوردستان و جیهان دەكەین‮. ‬رێكخراوەكەمان لە سەر دەستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬روحی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردمستەفا بارزانی‮ ‬دامەزرا‮. ‬ریكخراوەكەمان رێكخراوی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬لاوان‮. ‬رێكخراوێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬دیمكراتی‮ ‬ئازادە،‮ ‬هەموو ئەو كور و كچە لاوانە لە خۆ دەگرێ كە ئامانجێك كۆیان دەكاتەوە،‮ ‬لە پێناو چەسپاندنی‮ ‬ماف و داخوازییەكانی‮ ‬لاوان و بەشداریكردن لە بونیادنانی‮ ‬كۆمەڵگایەكی‮ ‬مەدەنی،‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬گشتی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە ژێر ناونیشانی‮ ‬دروشمی‮ ‬هێنانەكایەی‮ ‬ئایندەیەكی‮ ‬گەش بۆ لاوان‮ ‬لە پێناو بونیادنانی‮ ‬كۆمەڵگایەكی‮ ‬دیموكراسی‮. ‬رێكخراوەكەمان لە ساڵی‮ ‬1953 دامەزرا‮. ‬پێش دامەزراندنی‮ ‬رێكخراوەكەمان‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬فەرمووی‮ “‬پێویستە لە ژێر سایەی‮ ‬حزبی‮ ‬ئێمەدا لاوان رێك بخرێن و هان بدرێن‮” ‬و‮” ‬لاوان با ئازاد بن لە كار و بیركردنەوەیاندا‮”. ‬بریاری‮ ‬هاندانمان لە لایەن سەركردەكانمان وامان لێدەكات شەو و رۆژ نەوەستین،‮ ‬شەونخونی‮ ‬بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬لاوێكی‮ ‬تەندروست لە سەر بنەمای‮ ‬پەروەردەیەكی‮ ‬تێگەیشتوو و پێگەیشتوو بۆ بنیادنانی‮ ‬كادیرێكی‮ ‬بە ئەزموون دروست بكەین بۆ ئایندەمان‮. ‬لاوی‮ ‬كورد حازر و ئامادەیە بۆ كوردستانێكی‮ ‬بەهێز و تێكۆشان لە پێناو كوردستانێكی‮ ‬سەربەخۆ‮. ‬یەكریزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬كورد هەوێنی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬یەكجارەكییە‮. ‬چۆن مێژووی‮ ‬دوینێ جوگرافیای‮ ‬ئەمرۆی‮ ‬دروستكرد بە خوێنی‮ ‬لاوانی‮ ‬خوێنی‮ ‬گەرم،‮ ‬ئەمرۆش ئەم جوگرافیایە دەپارێزین و لە دوێنێ زیاتر تێدەكۆشین و خوێن دەبەخشین،‮ ‬سبەینێش لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كوردستان خەبات و خوێن تێكەڵ بە‮ ‬یەكتری‮ ‬دەكەین،‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬ی‮ ‬25ئەیلولی‮ ‬2017 دەوڵەت بۆ نەوەی‮ ‬داهاتوو و لاوی‮ ‬ئێستا‮ ‬ڕادەگەیێنین تاكو چیتر خوێنی‮ ‬لاوەكانمان بە دەستی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كوردستان نەرژێ‮. ‬ئێمە وەكو‮ ‬یەكێتیی‮ ‬لاوان بۆ خزمەتكردنی‮ ‬توێژی‮ ‬لاوان دامەزراوین،‮ ‬برواشمان بە خۆیە كە بێ ماندووبوون خزمەت دەكەین بە توێژی‮ ‬لاوان‮. ‬سەرۆك و مەرجەعی‮ ‬كوردستان‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬دەفەرموێ‮ “‬یەكێتی‮ ‬لاوانی‮ ‬كوردستان قوتابخانەی‮ ‬پێگەیاندنی‮ ‬نیشتمانپەروەرانە‮” ‬لە كۆتاییدا سڵاو و درود بۆ گشت شەهیدانی‮ ‬رێگای‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كورد و كوردستان و سەروەریان‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و كاكە ئیدریس‮‬ی‮ ‬هەمیشە زیندوو‮.‬

هەروەها ئارمان حەكیم،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬ناوەندی‮ ‬چالاكی‮ ‬و پێگەیاندنی‮ ‬لاوانی‮ ‬بلێ گوتی‮:‬‮ ‬لەیادی‮ ‬67مین ساڵیادی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان سڵاو و درود دەنێرین بۆگیانی‮ ‬پاكی‮ ‬دامەزرێنەری‮ ‬رێكخراوەكەمان بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬بێگومان دامەزراندنی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬قوتابیان و لاوان لەم ساتووەختەدا سەروەتێكی‮ ‬گەورە بوو بۆشۆرش و گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬چونكە بووە هۆی‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬تەواوی‮ ‬لاوان و قوتابیانی‮ ‬كوردستان لە ژێر چەتری‮ ‬پارتیمان كە تاكو ئێستاش بەبەردەوامی‮ ‬لە ژێر ئەم چەترە پیرۆزەدا درێژەپێدەری‮ ‬خەبات و رێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرین،‮ ‬نمونەش پێگەیشتنی‮ ‬دەیان سەركردە و نیشتمان پەروەر و دڵسۆزی‮ ‬ئەم وڵاتە لەرێگای‮ ‬ئەم رێكخراوانەدا‮. ‬بۆیە لەم‮ ‬یادەدا داواكارم زیاتر خزمەت بەچینی‮ ‬لاوانمان بكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬لاوانمان زیاتر پێشكەون و زیاتر بگەن بە خەون وسەركەوتنەكانیان لە گشت بوارێكدا بۆ سەرخستن‮ ‬وپێشخستنی‮ ‬گەل و خاكمان،‮ ‬هەربەم بۆنەیەوەش پربەدڵ پیرۆزبایی‮ ‬خۆم ئاراستەی‮ ‬تەواوی‮ ‬لاوانی‮ ‬كورد و ئەندامانی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬رێكخراوەكەمان دەكەم و دووپاتیشی‮ ‬دەكەمەوە كە تادواساتی‮ ‬ژیان و دوا دڵۆپی‮ ‬خوێنمان درێژەپێدەری‮ ‬خەبات و رێبازی‮ ‬پیرۆی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بین‮.‬

لەكۆتاییدا رەمەزان هەرنی،‮ ‬وەك ئەندامێكی‮ ‬ئەم رێكخراوە گوتی‮:‬‮ ‬بەبۆنەی‮ ‬67ـەمین ساڵی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬رێكخراوەكانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬لاوان و قوتابیانی‮ ‬كوردستان بە گرنگ دەزانم چەند خاڵێك بخەمەروو،‮ ‬ئەم دوو رێكخراوە بوونە دوو قوتابخانە بۆ پێگەیاندنی‮ ‬كەسانی‮ ‬شارەزا و بسپۆر لە بوارە جیاوازەكاندا و زۆرێك لە بەرپرسانی‮ ‬ئێستای‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرهەمی‮ ‬ئەم دوو رێكخراوەن،‮ ‬ئەم دوو رێكخراوە لە كۆنگرەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە ساڵی‮ ‬1953 لەسەر دەستی‮ ‬رابەری‮ ‬گەلی‮ ‬كورد‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬دامەزراون،‮ ‬بۆیە پێویستە ئەم دوو رێكخراوە وەك پیشەی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬كە پۆڵا و سەری‮ ‬رم بوونە لە گشت شۆرش و داستانەكاندا،‮ ‬لمەودوا لەسەر هەمان ئەو بیرورایە كار بكەن كەلەسەری‮ ‬دامەزراون،‮ ‬لایەنیكەم ساڵانە ئەم دوو رێكخراوە تاك بێت‮ ‬یان پێكەوە خولی‮ ‬پێگەیاندن و دروستكردنی‮ ‬دوارۆژ بۆ ئەندامانی‮ ‬ئەو دوو چینە بكەنەوە بۆ ئەوەی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬ئەم دوو رێكخراوە سەر كاروانی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬كوردستان بن،‮ ‬پێویستە بێجگە لە كردنەوەی‮ ‬ئەو خولانە وەك دوو رێكخراوی‮ ‬گرنگ خولی‮ ‬جۆراوجۆر لەسەر ئاستی‮ ‬باڵا و بە شێوەیەكی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬بكەنەوە بۆ ئەندامەكانیان لەسەرتاسەری‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە‮ ‬67 ــەمین ساڵەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬ئەم رێكخراوە پیرۆزبایی‮ ‬لە تەواوی‮ ‬سكرتێر و ئەندامانی‮ ‬ئەم دوو رێكخراوە دەكەم،‮ ‬چاوەرێی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬گەوەرتریان لێیان دەكەم،‮ ‬بەخۆشحاڵییەوە ئەو شەرەفە بەر من كەوتووە ماوەی‮ ‬4 ساڵ لە رێكخراوی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوان و ماوەی‮ ‬2 ساڵ لە رێكخراوی‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیان خزمەتم بەو دوو رێكخراوە كردووە‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

عماد نازم:‬‮ ‬خەونی‮ ‬گەورەم ئەوەیە، كوردستان وەك وڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆ ببینم

خه‌بات: ‬بەرهەم شێخ عزەدین:- عماد نازم فازل لەدایكبووی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوكم‮ ‬،‮ ‬ئێستا لە سلێ…