19ـەمین ساڵیادی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە و فەرماندە فرەنسۆ هەریری فرەنسۆ هەریری‮ ‬رێبوارێكی‮ ‬بەوەفای‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬بوو،

0
589

خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی
كاروانی‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان زۆر سەركردە و پیاوی‮ ‬قارەمانی‮ ‬لێ هەڵكەوتووە كە مێژووی‮ ‬پرشنگداری‮ ‬پارتیمان لەم روویەوە زۆر دەوڵەمەندە و تێكۆشەرانێكی‮ ‬قارەمان و بەرچاوی‮ ‬لە پێناو ئامانجە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پێشكەشی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬كردووەو گیانی‮ ‬خۆیان كردۆتە قۆچی‮ ‬قوربانی‮ ‬ئەم رێبازە پیرۆزە‮. ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە فرەنسۆ هەریری‮ ‬ئەستێرەیەكی‮ ‬گەشی‮ ‬ئەم رێبازە راستەقینەیە كە هەر لە سەرەتای‮ ‬لاوێیەوە سۆز و خۆشەویستی‮ ‬نواندووە بۆ گەلەكەی‮ ‬و تا دوا ساتەكانی‮ ‬تەمەنی‮ ‬بەردەوام لە خەبات و خزمەت دابووە،‮ ‬كە بە داخێكی‮ ‬زۆرەوە دەستی‮ ‬رەشی‮ ‬شەمشەمەكوێرەكانی‮ ‬تاریكایی‮ ‬شەو گەیشتە خوێنی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬ئەم پیاوە شۆڕشگێڕە و لە‮ ‬18ی‮ ‬شوباتی2001 ‮ ‬گەیشتە كاروانی‮ ‬هەرگیز نەمران‮. ‬لە‮ ‬19ەمین سالێادی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە و فەرماندە‮ (‬فرەنسۆ هەریری‮)‬دا بەچەند دێرێك‮ ‬یادی‮ ‬بكەینەوە‮.‬ هەڤاڵانی‮ ‬فڕەنسۆ هەریری‮ ‬یادی‮ ‬دەكەنەوە هەر لە بیرەوەرییەك لە بارەی‮ ‬شەهید سەركردە فرەنسۆ هەریری‮ ‬یاد كرابوو،‮ ‬خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد مەلا قادر ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەوكات بەم شێوەیە باسی‮ ‬شەهید فڕەنسۆ هەریری‮ ‬كردووە‮:‬‮ ‬مرۆڤێكی‮ ‬شۆڕشگێڕ‮ ‬بووەو بڕوای‮ ‬بە پێكەوەژیان و پێشكەوتنی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و سیاسی‮ ‬هەبووەو هەمیشە هەڵوێستەكانی‮ ‬بەرامبەر رووداو و دوژمن و نەیاران روون و ئاشكر بوو،‮ ‬واتە هەڵوێستی‮ ‬گومان و نادیاری‮ ‬تێدانەبوو و بەرامبەر بە دوژمنانیش هەڵوێستی‮ ‬راست و رەق بووە،‮ ‬بۆیە دوژمنان لە لایەك حسابیان بۆ دەكرد و لایەكی‮ ‬دیكەوەش بە توندی‮ ‬لە دژی‮ ‬بوون،‮ ‬لە كاتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوودا هەردەم‮ ‬لە دوای‮ ‬نیوەڕۆیان گەر رۆیشتبوونایە بارەگای‮ ‬بارزانی‮ ‬ئەوا شەهید فرەنسۆ لەوێ ئامادەیی‮ ‬هەبوو،‮ ‬بە راستی‮ ‬فرەنسۆ و بارەگای‮ ‬بارزانی‮ ‬دوو شتی‮ ‬پێكەوە بەسترابوون و ئەم پەیوەندییە رۆژ بەرۆژ لە گەشەكردن و بەهێزیدا بوو،‮ ‬تا بارزانیی‮ ‬نەمر مابوو لەگەڵ ئەودا بوو،‮ ‬دوای‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمریش پەیوەندی‮ ‬لە گەڵ كاك ئیدریسی‮ ‬هەمیشە زیندوو و كاك مسعود دابوو،‮ ‬كاك ئیدریس زۆر رێزی‮ ‬دەگرت و بایەخی‮ ‬پێدەدا،‮ ‬شەهید فرەنسۆ خۆی‮ ‬مرۆڤێكی‮ ‬رۆشنبیربوو و دەستی‮ ‬نووسینیشی‮ ‬باش بوو،‮ ‬لە رۆژنامەی‮ ‬برایەتی‮ ‬و خەبات و سەفین زۆر شوێنی‮ ‬دیكەش شتی‮ ‬دەنووسی،‮ ‬هەروەها دیدار و چاوپێكەوتنی‮ ‬تەلەفزیۆنیشی‮ ‬هەبوو زۆر بە توانا بوو لەم بوارەدا لە شۆرشی‮ ‬ئەیلوول لە كاتێكدا كە بەرنامەی‮ ‬ئاشووری‮ ‬لە ئێزگەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردستان داندرا،‮ ‬شەهید فرەنسۆ دەوەری‮ ‬ئەساسی‮ ‬هەبوو لە دامەزراندنی،‮ ‬هەروەها ماوەیەك خۆی‮ ‬بەرنامەكەی‮ ‬پێشكەش دەكرد،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬لە گەڵ نووسەران و رۆشنبیران زۆر بە هێز و دۆستانە بوو،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬لە گەڵ مامۆستا هەژار موكریانی‮ ‬و هێمن و هێدی‮ ‬و عەبدولخالق مەعروف و دەیانی‮ ‬تر پەیوەندی‮ ‬زۆر خۆش بوو،‮ ‬بەراستی‮ ‬كاك فرەنسۆ كادیرێكی‮ ‬هەمەكارە بوو،‮ ‬كادیری‮ ‬عەسكەری‮ ‬و كادیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و كادیری‮ ‬رێكخراوەیی‮ ‬و كادیری‮ ‬ئیداری‮ ‬رۆژانی‮ ‬سەخت بوو و سەرسەختانە لە گەڵ سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬راوەستا و لایەن خەڵكەوە حسابی‮ ‬بۆ دەكرا‮.‬ لە بارەیی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە فرەنسۆ هەریردا بەڕێز د.عەبدوڵڵا ئاگرین دەڵێت‮:‬‮ ‬ئەو بە پەرۆشەوە عاشقی‮ ‬راستگۆیی‮ ‬بوو،‮ ‬دەروێشێكی‮ ‬بێ‮ ‬غەل و‮ ‬غەشی‮ ‬بیروڕا و هەڵوێستی‮ ‬بارزانی‮ ‬بوو،‮ ‬تا گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬لە قەفەزی‮ ‬سینەی‮ ‬دەرچوو،‮ ‬ئەو رێبازەی‮ ‬پەرست و بەموو لێی‮ ‬لانەدا،‮ ‬عەقڵێكی‮ ‬كۆمپیۆتەری‮ ‬هەبوو،‮ ‬ئاسوی‮ ‬بیری‮ ‬فراوان و سەردەمیانە بوو،‮ ‬فرەنسۆ بۆ كورد و ئاشووری،‮ ‬كوڕی‮ ‬رۆژانی‮ ‬رەش و تەنگانە بوو،‮ ‬كێوێكی‮ ‬سەرسەختی‮ ‬ورە بەرزی‮ ‬دەنواند،‮ ‬لێزمە تاوە بارانێكی‮ ‬بە خوڕ‮ ‬و رووبارێكی‮ ‬تیژی‮ ‬تێكۆشان بوو،‮ ‬فرەنسۆ لە كاتی‮ ‬هەڵوێست نواندندا دڵی‮ ‬چیای‮ ‬دەهەژاند و لە كاتی‮ ‬پێویستیشدا شیرازەی‮ ‬هێز و توانای‮ ‬لەشكری‮ ‬ناحەزانی‮ ‬تێكدەشكاند و شپرەزی‮ ‬دەكردن‮.‬ بەڕێز محەمەد ئەحمەد مستەفا لە وتارێكێدا لە بارەی‮ ‬شەهید فرەنسۆ هەریری‮ ‬دەڵێت‮:‬‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە فرەنسۆ هەریری‮ ‬بە رۆحیەتەكەوە كاری‮ ‬دەكرد،‮ ‬كە هەردەم خۆی‮ ‬بە بەرپرسی‮ ‬بزاڤی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ومەسەلەی‮ ‬كوردستان وچارەنووسی‮ ‬پارتەكەی‮ ‬دەزانی،‮ ‬هەر بۆیەش لە هەموو‮ ‬یادو بۆنە حزبی‮ ‬و جەماوەریەكاندا،‮ ‬ئامادەگی‮ ‬هەبوو،‮ ‬لە تێكرای‮ ‬چالاكیە حزبی‮ ‬و جەماوەرییەكاندا لە خۆپیشاندان و كۆڕ‮ ‬و كۆبوونەوە و سمیناری‮ ‬سیاسی‮ ‬و رۆشنبیری‮ ‬و ئیعلامی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮.. ‬یەكێكی‮ ‬دیكە لە خەسڵەتە هەرە گەورەكانی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە فرەنسۆ هەریری‮ ‬ئەوە بوو كە ماندووبوونی‮ ‬نەدەزانی‮ ‬و هەموو كارێكی‮ ‬بە ئەركی‮ ‬خۆی‮ ‬دەزانی‮ ‬و هەرچی‮ ‬بە قازانجی‮ ‬میللەت و نیشتمانەكەی‮ ‬بوو،‮ ‬بەبێ منەت تەداخولی‮ ‬تێدا دەكرد و تێیدا دەبوو بە ئەندامێكی‮ ‬ئیجابی‮ ‬و كاریگەر‮. ‬فرەنسۆ هەریری‮ ‬بەوە ناسراو بوو كە بەردەوام لە بەرچاوان بوو لە هەموو بوارەكاندا ئامادەیی‮ ‬ئەم پیاوە هەبوو،‮ ‬شەو رۆژ لای‮ ‬وەك‮ ‬یەك بوون‮.‬ تەوازعی‮ ‬ئەم پیاوە مەزنە كە خاوەنی‮ ‬ئەم مێژووە درێژە بوو لە خەبات و قوربانیدان بەڕادەیەك بوو كە ناتوانرێ وەسفی‮ ‬بكرێ‮. ‬هەر هاووڵاتییەك خۆی‮ ‬بە دۆستێكی‮ ‬نزیكی‮ ‬ئەو دەزانی‮ ‬و ئەویش خۆی‮ ‬بە دۆستی‮ ‬نزیكی‮ ‬هەموویان دەزانی،‮ ‬بۆیە لە ماڵ و شوێنەكانی‮ ‬كاركردن،‮ ‬بەردەوام لە گەڵ خەڵك دەژیا و لە خەمی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشە و گرفتەكانیان بوو،‮ ‬هەموو ئەو خەسڵەتە مومەییەزو رەوشتە بەرز و ماندوونەناسە و دڵسۆزییەی‮ ‬كاك فرەنسۆ بوو،‮ ‬كە كورد و ئاشووری‮ ‬و توركمان و ئیزیدی‮ ‬و سەرجەم چین و كۆمەڵگای‮ ‬كوردستان فرەنسۆیان بەهی‮ ‬خۆیان دەزانی‮ ‬و لە مەراسیمی‮ ‬بە خاكسپاردنیشی‮ ‬لە‮ ‬20-2-2001 ‮ ‬ئەوەیان ئیسپات كرد كە میللەت چەندە پەرۆشی‮ ‬فرەنسۆ هەریری‮ ‬بوون،‮ ‬خەڵكی‮ ‬سەر بە هەر چین و توێژێك بن دەڵێن فرەنسۆ هەریری‮ ‬هەموو دەم بە كردەوە هەوڵی‮ ‬دەدا ئەوە ئیسپات بكات كە پارتی‮ ‬و رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بۆ هەموو كەسە،‮ ‬بەبێ جیاوازی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئایینی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و چینایەتی‮. ‬تاوانی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬مامۆستا فرەنسۆ هەریری‮ ‬تاوانێك بوو دژی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و برایەتی،‮ ‬غەدرێك بوو لە كاروانی‮ ‬پێشخستنی‮ ‬ژیانی‮ ‬شارستانیانەی‮ ‬ئەم گەلە،‮ ‬كوێرانە لە خاچدانی‮ ‬دەنگێكی‮ ‬هەقبێژ و راستی‮ ‬پەروەر و هزرێكی‮ ‬رۆشن و چاكە كار و گیانێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە جۆش و خرۆشی‮ ‬خزمەتكردنی‮ ‬جەماوەر بوو،‮ ‬هەروەك كاكە فەوزی‮ ‬كوڕی‮ ‬شەهید فرەنسۆ گوتی‮: ‬لێرە بەدواوە قۆناغێكی‮ ‬دیكە لە ژیانی‮ ‬ئەم پیاوە گەوەرەیە دەستی‮ ‬پێ دەكات،‮ ‬بەمەش قەت ناتوانین بڵێین فرەنسۆ هەریری‮ ‬مرد،‮ ‬ئەمەش حەقیقەتێكە كە مرۆڤی‮ ‬مەزن قەت نامرێ،‮ ‬هەزاران سڵاو وەفاداری‮ ‬بۆ گیانی‮ ‬پاك و بەرزە‮ ‬فڕی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە فرەنسۆ هەریری‮ ‬و سەروەری‮ ‬شەهیدان بارزانیی‮ ‬نەمر و كاك ئیدریسی‮ ‬هەمیشە زیندوو و سەرجەم شەهیدانی‮ ‬كورد و كوردستان‮.‬
سەرچاوە‮: ‬یادێك بۆ شەهیدی‮ ‬سەركردە‮ (‬فرەنسۆ هەریری‮)‬،‮ ‬نووسینی‮ ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی‮ ‬و كتێبی‮ ‬بوونیاتنەرانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردستان چاپی‮ ‬2010‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…