قوتابیان سەری‮ ‬رم و لاوان شورای‮ ‬پوڵایین

0
222

ئەسرین عاسی‮ ‬شوانی
هەمیشە و لە هەموو جیهاندا و لە هەموو شوێن و سەردەمێكدا وابووە كەوا قوتابیان و لاوانی‮ ‬خوێن گەرم داینەمۆی‮ ‬شۆڕش و پێشكەوتنەكانی‮ ‬وڵات بوونە و ئەوان بوونە كە بە خوێن و بیروباوەڕ‮ ‬و باسك و مێشكیان هۆكاری‮ ‬باشترین گۆڕانكاری‮ ‬بوونە لە بنیاتنانی‮ ‬باشترین سیاسەت بۆ بڕەودان بە سیاسەتی‮ ‬ڕاست و تەندروست‮.‬ هەر لەسەر ئەم‮ ‬ڕاستییەش بوو كە سەركردایەتی‮ ‬كورد و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە كۆنگرەی‮ ‬سێی‮ ‬پارتی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1953دا بیریان لە دامەزراندنی‮ ‬ڕێكخراوێكی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬قوتابیان و لاوانی‮ ‬كوردستان كردەوە و لەو كۆنگرەیەدا‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬قوتابیان و لاوانی‮ ‬كوردستان دیاری‮ ‬و سەربەخۆ كران و هەر لەوساتەوە جێ پەنجەی‮ ‬ئەو توێژە گرنگەی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی‮ ‬كەوتە بواری‮ ‬كردارییەوە و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كردارییان بینیوە شانبەشانی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەر لە سەرەتای‮ ‬دامەزراندنییەوە تا ئێستای‮ ‬لە گەڵدا بێت قوتابیان سەری‮ ‬ڕمی‮ ‬تێكۆشان بوونە و لاوانیش شورایەكی‮ ‬پۆڵایین لە پشتی‮ ‬پێشمەرگەوە خەباتی‮ ‬بێ پسانەوەیان كردووە و لە پێشكەوتنی‮ ‬شۆڕش و كوردایەتیدا كوانوی‮ ‬بەرەوپێشچوونی‮ ‬شۆڕش و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوونە‮.‬ دیارە هەر ئەو گرنگییەشی‮ ‬بووە،‮ ‬بۆیە پارتی‮ ‬و سەركردایەتییە حەكیمەكەی‮ ‬دركیان بە گرنگی‮ ‬و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬قوتابیان و لاوان كردووە لەو سەردەمەدا و لە كۆنگرەی‮ ‬سێی‮ ‬پارتی‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬چارەنووسسازی‮ ‬لەو جۆرەیان داوە و قوتابیان و لاوانیان وەك‮ ‬ڕێكخراوێكی‮ ‬سەربەخۆ و ئەكتیڤ ناساندووە و هاوشانی‮ ‬پێشمەرگە و شۆڕش دەسكراوە كراون،‮ ‬بۆیە هەر لە گەڵ دامەزراندنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیان و لاوانی‮ ‬كوردستانیشدا‮ ‬ڕێكخراوەكە لە لایەن قوتابیان و لاوانەوە پشتیوانی‮ ‬گرنگ و باڵای‮ ‬لێ كرا سەدان و هەزاران لە خوێن گەرمانی‮ ‬ئەو توێژە گرنگەی‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬كوردەواری‮ ‬خۆیان‮ ‬ڕێكخست و بوونە پشت و پەنا و شورای‮ ‬پۆڵایینی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و لەو پێناوەشدا دەریایەك خوێنیان بەخشی‮ ‬و‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬ڕاوەدونان و گرتن و كوشتن بوونەوە لەلایەن داگیركەرانی‮ ‬كوردستانەوە‮. ‬بۆیە ئەمڕۆ لە‮ ‬یادی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬و لە دایكبوونی‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیان و لاوانی‮ ‬كوردستاندا سەرەڕای‮ ‬دانەواندنی‮ ‬سەری‮ ‬ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەرزەكانی‮. ‬لەسەر‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬قوتابیان و ئەركی‮ ‬لاوان و گرنگی‮ ‬و‮ ‬ڕۆڵ و خەباتیان دەكرێت دەیان كتێب و لێكۆڵینەوەی‮ ‬لەسەر بكرێت تا ئەو سەرچاوانە ببێتە‮ ‬ڕێپیشاندەر بۆ نەوەی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬دیارە و‮ ‬ڕوون و ئاشكرایە كە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬قوتابیان و لاوان چۆن بووە و چۆن ئەبێت لەبەر ئەوەی‮ ‬لەگەڵ پارتیدا دوانەیەكی‮ ‬لێك دانەبڕاون‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

با هەموومان پاڵپشتی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین

زیرەك‮ ‬ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات،‮ ‬…