سه‌ره‌تا چاوپێكه‌وتن یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان توێژێكی‮ ‬هەمیشە كاراو بەردەوام نوێبوونەوە

یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان توێژێكی‮ ‬هەمیشە كاراو بەردەوام نوێبوونەوە

0 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
391

خەبات:تریفە ئازاد
هەموو ساڵێك لەم مێژووەدا بیرەورەی‮ ‬ساڵیادی‮ ‬دەمەزراندنی‮ (‬ی‮.‬ق.ك‮) ‬دەكرێتەوە ئەو توێژە كارایەی‮ ‬وەكو خۆری‮ ‬كۆمەڵگا دێتە هەژماركردن چونكە هەم‮ ‬ڕێنیشاندرو هەم‮ ‬ڕۆشنكەرەوەی‮ ‬ئایندەی‮ ‬كۆمەڵگان لە ئێستا دا‮ (‬ی‮.‬ق.ك‮) ‬ئامادەییەكانی‮ ‬خوێندن تا دەگاتە زانكۆ و پلە باڵاكان لە جموجۆل و چالاكی‮ ‬بەردەوام دان بۆیە ئەم بۆنەیە هەڵدەقۆزینەوە بۆ ورژاندنی‮ ‬چەند پرسیارێكی‮ ‬هەستیار‮.‬
پ.د‮. ‬محەمەد سدیق خۆشناو سەرۆكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬لوبنانی‮ ‬فەرەنسی‮ ‬لە‮ ‬یادی‮ ‬18ی‮ ‬شوبات‮ ‬باس لە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان دەكات‮ ‬لە‮ ‬ڕابردوو و تاوەكو بە ئەمرۆ دەگات لە پێگەیاندنی‮ ‬تاكێكی‮ ‬ڕۆشنبیر لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬سەرەتا پیرۆزبایی‮ ‬67‮ ەیەمین ساڵیادی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان لەسەرجەم قوتابیانی‮ ‬كوردستان دەكەم كە دەبینین ئەو‮ ‬ڕۆژە بە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬قوتابیان لە كوردستان ناسێندراوە.دیارە توێژی‮ ‬قوتابیان لەسەر ئاستی‮ ‬دونیا بەتوێژێكی‮ ‬ئاكتیڤ و بزوێنەری‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬و هیوای‮ ‬ئایندە و‮ ‬ڕەوتی‮ ‬پیشخستنی‮ ‬تەكنۆلۆژیا و زانستخوازی‮ ‬لە قەڵەم دەدرێن، هەر بۆیە نەتەوە زیندووەكان بەچاوێكی‮ ‬بەرز لەم توێژە دەڕوانن، چونكە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬گرنگیان لە پێشخستن و ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬وڵاتەكەیاندا هەیە.هەڵبەتە‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستانیش كە لە ساڵی‮ ‬1953 دامەزراوە، توانیویەتی‮ ‬لە ئاڵۆزترین كاتدا هێز و تواناكانی‮ ‬توێژی‮ ‬قوتابیان و لاوانی‮ ‬كوردستان كۆبكاتەوە و بە چەكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬مەعریفی‮ ‬و هزری‮ ‬هەڵقوڵاویی‮ ‬نەتەوەخوازی‮ ‬ئەندامەكانی‮ ‬پەروەردە بكات، بۆ ئەوەی‮ ‬لە رێگەی‮ ‬بایەخدان بە بواری‮ ‬زاستخوازییەوە خزمەتی‮ ‬گەورە پێشكەش بە بزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كوردستان و كۆمەڵگای‮ ‬كوردی‮ ‬بكەن‮.‬
شجگە لەمەش‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان هەوڵی‮ ‬داوە بەعەقڵیەتێكی‮ ‬كراوە مامەڵە لەگەڵ توێژی‮ ‬قوتابیاندا بكات، ئەمەش‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬بە‮ ‬ڕوونی‮ ‬لەناو واقیعی‮ ‬كۆمەڵگەدا بەجێ هێشتووە، هەر بۆیە لەناو‮ ‬ڕیزەكانی‮ ‬ئەم رێكخراوە ئاكتیڤەدا، زۆر كەسایەتی‮ ‬ناودار و پسپۆری‮ ‬بلیمەتی‮ ‬ناو بوارە زانستە جۆراوجۆرەكان و كەسایەتی‮ ‬ڕوناكبیری‮ ‬گەورە و فەرماندەی‮ ‬بەهێز و سەركردەی‮ ‬مەزن پەیدابوون‮. ‬
‮ ‬هاوكار كەلهوڕی،‮ ‬قوتابی‮ ‬بەشی‮ ‬تەكنیكی‮ ‬میدیا لە كۆلێژی‮ ‬تەكنیكی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات لە‮ ‬یادی‮ ‬18ی‮ ‬شوبات ساڵیادی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان گوتی،‮ ‬بەبۆنەی‮ ‬ساڵیادی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬یەكێتی‮ ‬قونابیانی‮ ‬كوردستان‮” ‬پیرۆزبایی‮ ‬لە سەرجەمی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان دەكەم،‮ ‬هیوای‮ ‬بەرەوپێشچونی‮ ‬رێكخراوەكە دەخوازم،‮ ‬كە زیاتر گرینگی‮ ‬بە تواناو بەهرەكانی‮ ‬قوتابیان بدات،‮ ‬پێشنیار دەكەم بەهەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ حكومەت هەلی‮ ‬كاری‮ ‬زیاتر بۆ قوتابیان برەخسێنێ،‮ ‬ئەویش لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەتبەت،‮ ‬حكومەت مەرجی‮ ‬كاركردنی‮ ‬هەر كۆمپانیایەكی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬و بیانی‮ ‬بكاتە‮ ‬٪‭?‬5‮ ‬كارمەندەكانی‮ ‬دەبێ دەرچووی‮ ‬ناوەندەكانی‮ ‬خوێندن بێت لەكوردستان بە موچەكی‮ ‬شایستە،‮ ‬بەم جۆرە دەتوانن زۆرترین خزمەتی‮ ‬قوتابیان و كۆمەڵگە بكەن،‮ ‬دۆزینەوەو فەراهەمكردنی‮ ‬كاركردن بۆ قوتابی‮ ‬كۆمەڵگە لەچەندین كێشەی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و تاوان دەپارێزێت،‮ ‬هیوادار و داواكارم زیاتر لەخەمی‮ ‬قوتابیاندابن و ببنە پێشەنگی‮ ‬رێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مەدەنی‮ ‬لە كوردستان،‮ ‬پێشنیارێكیترم ئەوەیە زۆرترین گەشتی‮ ‬زانستیان بۆ رێكبخەن بەتایبەتی‮ ‬گەشتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵات،‮ ‬بە رێگای‮ ‬كرداری‮ ‬قوتابیان فێری‮ ‬زانستەكانی‮ ‬خۆیانبن لەرێگای‮ ‬گەشتی‮ ‬زانستی،‮ ‬بەمەش ئاستی‮ ‬زانستی‮ ‬قوتابی‮ ‬تا بەرزترین ئاستبەرزدەبێتەوەو دەتوانن لە ئایندە داهێنانی‮ ‬گەورە بكەن‮.‬
نێچرڤان حوسێن سكرتێری‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوبتابیانی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬یادی‮ ‬18ی‮ ‬شوبات لە لێدونێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬بە بۆنەی‮ ‬18ـی‮ ‬شوبات،‮ ‬67ـەمین ساڵیادی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان و رۆژی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان پیرۆز بایی‮ ‬لە گەشت كادیرو قوتابیانی‮ ‬كودرستان دەكەم‮ .‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬18ـی‮ ‬شوباتی‮ ‬1953ـەوە تاوەكو ئێستا كە نزیك دەبینەوە لە‮ ‬67ـەمین ساڵیادی‮ ‬دامەزراندنییەوە،‮ ‬بەردەوام‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬گرنگ و كاریگەری‮ ‬هەبووە لە كایە جیاوازەكانی‮ ‬خەباتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و مەدەنی‮ ‬بە پێی‮ ‬قۆناغە جیاوازەكانی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮. ‬لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬بڕوابوون بە پرسە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییەكان وەك لە پێشینەی‮ ‬كارنامەی‮ (‬ی‮.‬ق.ك‮) ‬ئاماژەی‮ ‬پێدراوە،‮ ‬لە هەر دوو شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و گوڵان،‮ ‬دواتر لە‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬بەهاری‮ ‬1991،‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم لە‮ ‬2003،‮ ‬و‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬لە‮ ‬25ـی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬2017،‮ ‬ئەندام و كادیر و سەركردەكانی‮ (‬ی‮.‬ق.ك‮) ‬ڕۆڵی‮ ‬پێشەنگانەیان بینیووە لەو وێستگە مێژوویانە كە دەستكەوتەكانی‮ ‬ئەمڕۆیان لێ بەرهەم هاتووە و لە داهاتوودا زامنی‮ ‬گەیشتنن بە ئامانجی‮ ‬گەورەتر و دەستكەوتی‮ ‬گرنگتر بۆ گەلی‮ ‬كوردستان‮. (‬ی‮.‬ق.ك‮) ‬لە پاڵ كاركردن و تێكۆشان لە پێناو ئامانجە نەتەوەییەكان و هەوڵدان بۆ چاندنی‮ ‬هزر و بیروباوەڕی‮ ‬نیشتمانپەروەرانە لە ناخی‮ ‬قوتابیاندا‮. ‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

محەمەد عەللاویش ئیرادەی‮ ‬هەولێری‮ ‬تاقیكردەوە

‬شاخەوان برایم عەبدوڵڵا لە دوو وتاری‮ ‬پێشوومدا لە ماوەی‮ ‬راسپاردنی‮ ‬محەمەد عەللاوی‮ ‬بۆ…