سیاسەتوانێكی‮ ‬ناسراوی‮ ‬ئەفریقیا:‬ كورد زۆربەی‮ ‬قۆناغەكانی‮ ‬رێگەی‮ ‬سەرفرازی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬بڕیوە

0
171

خەبات: مەریوان نەقشبەندی
سیاسەتوانێكی‮ ‬ناسراوی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئەفریقیای‮ ‬باشوور كە دووجار پێشتر سەردانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردووە و میوانداری‮ ‬چەند كەسایەتییەكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیشی‮ ‬لە شاری‮ ‬بریتۆریای‮ ‬ئەفریقای‮ ‬باشوور كردووە لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە رۆژنامەی‮ ‬خەبات رایگەیاند‮: ‬كورد زۆربەی‮ ‬قۆناغەكانی‮ ‬رێگای‮ ‬سەرفرازی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬بڕیوە و رۆڵی‮ ‬بارزانییەكانی‮ ‬لەم قۆناغانەدا بە رۆڵێكی‮ ‬گەورە و مرۆڤدۆستانە وەسف كرد‮. ‬هانز كارلۆس پەرلەمانتاری‮ ‬پێشووی‮ ‬ئەفریقیای‮ ‬باشوور لەسەر حزبی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬مەسیحی‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە رۆژنامەی‮ ‬خەبات،‮ ‬گوتی‮: ‬هەموو گەلێك بەپێی‮ ‬هەڵكەوتەی‮ ‬نیشتمانەكەی‮ ‬و بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬بە قۆناغی‮ ‬جۆراوجۆر دەڕوات تا دەگاتە ئامانجە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییەكانی‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەم پرەنسیپە ئێستا نەتەوەی‮ ‬كورد لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بە تایبەتیش بەشی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان زۆربەی‮ ‬قۆناغەكانی‮ ‬رێگای‮ ‬سەرفرازی‮ ‬و گەیشتن بە ئامانجەكانی‮ ‬بڕیوە و دەكرێت بڵێین ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬جەماوەری‮ ‬ساڵی‮ ‬2017ی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكێك بوو لە سەختترین قۆناغەكانی‮ ‬ئەم رێگایە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬لێكدانەوەی‮ ‬جۆراوجۆر و ناڕەزایەتی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتیش لەسەر ئەم ریفراندۆمە لە كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬دروستبوو،‮ ‬بەڵام ئەوە دەبینین كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ناتوانێت رێز لە ئیرادە و سووربونی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان نەگرێت و دەرەنجام وڵاتانی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬و كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیش لەم راستییە تێدەگات كە گەلی‮ ‬كورد چەند مرۆڤدۆستانە ئەم قۆناغانەیان بڕیوە و تێشدەگەن كە بارزانییەكان چەند دڵسۆزانە لە رێگای‮ ‬بەدیهاتنی‮ ‬ئەم ئامانجانەی‮ ‬خەڵكەكەیان و سەقامگیریی‮ ‬ناوچەكە خەباتیان كردووە و چەند مرۆڤانە لەپێناو گەیشتن بە خواستە رەواكانی‮ ‬میللەتەكەیان كاریان كردووە‮. ‬هانز كارلۆس گوتیشی‮: ‬كورد وەك هەندێ گەلی‮ ‬دیكە نییە كە چاوەڕێی‮ ‬گۆڕانكارییەكانی‮ ‬كردبێت هەتا هەنگاوێك بهاوێت،‮ ‬بەڵكو لە هەموو قۆناغەكان و بەپێی‮ ‬پێویستی‮ ‬قۆناغەكە ژیرانە و دوور لە توندوتیژی‮ ‬خەباتیان كردووە،‮ ‬شەڕیان لەپێناو مانەوە و سەرفرازی‮ ‬كردووە و لەپێناو هەمان ئامانجیش،‮ ‬ئاشتی‮ ‬و‮ ‬گفتوگۆیان كردووە‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆنده‌ شكست خواردووه‌كانی سه‌رده‌می پیرێز له‌ ریال مه‌درید

خەبات: نەبەز روستایی:- یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی فلۆرینتینۆ پێرێز…