جوبرائیل ‮‬ئەیلان‮ ‬دەگەینێتە‮ ‬یۆنان

0
150

فیلمی‮ ‬ئەیلان‮‬ی‮ ‬دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر كە بەسپۆنسەری‮ ‬زانكۆی‮ ‬نۆلج بەرهەمهێنراوە،‮ ‬لە‮ ‬فستیڤاڵێكی‮ ‬سینەمایی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬لەوڵاتی‮ ‬یۆنان بەشداری‮ ‬دەكات و كێبڕكێی‮ ‬بردنەوەی‮ ‬خەڵات دەكات.دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬فیلمەكەی‮ ‬لەو‮ ‬فستیڤاڵە وتی‮ “‬فیلمی‮ ‬ئەیلان‮ ‬لە‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬ساڵانە بۆ فیلمی‮ ‬ئەنیمەیشن بەشداری‮ ‬دەكات كە لەوڵاتی‮ ‬یۆنان بەڕێوە دەچێتء لە بەشی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤدا كێبڕكێی‮ ‬بردنەوەی‮ ‬خەڵاتی‮ ‬فستیڤاڵەكە دەكات‮”.‬جوبرائیل ئەبوبەكر وتیشی‮ ” ‬فستیڤاڵەكە لە رۆژی‮ ‬18ی10ی2018 ‮ ‬دەستپێدەكات و تا رۆژی‮ ‬21ی10ی2018 ‮ ‬بەردەوام دەبێت‮”. ‬سەبارەت بە چیرۆكی‮ ‬فیلمەكە دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر وتی‮ “‬چیرۆكی‮ ‬فیلمەكە باس لە ئەیلان كوردی‮ ‬دەكات كە لەسوریا شەڕ‮ ‬دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی‮ ‬رێگەی‮ ‬تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو توركیا بەڕێدەكەون،‮ ‬بەڵام لەوێ بەر لەوەی‮ ‬بگەن بەكەناری‮ ‬ئارامی‮ ‬شەپۆلەكانی‮ ‬دەریا دەیكاتە قوربانی‮”.

‬فیلمی‮ ‬سینەمایی‮ ‬ئەیلان‮ ‬لەلایەن جوبرائیل ئەبوبەكر كاری‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬بۆ كراوە و ئومێد رۆژ كاری‮ ‬مۆسیقای‮ ‬فیلمەكەی‮ ‬جێبەجێكردووە و هەروەها ئالان رۆژبەیانی‮ ‬كاری‮ ‬گرافیك و دیزاینی‮ ‬فیلمەكەی‮ ‬جێبەجێ كردوە‮. ‬دواهەمین فیلمی‮ ‬سینەمایی‮ ‬دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر‮ ‬فیلمێك بوو بەناوی‮ ‬بێدەنگی‮ ‬ئاسمان‮ ‬كە لەكەمتر لە ساڵێكدا لە‮ ‬54 ‮ ‬فستیڤاڵی‮ ‬سینەمایی‮ ‬جیهانیدا بەشداری‮ ‬كردو چەندین خەڵاتی‮ ‬بەدەستهێنا.جوبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبوی‮ ‬ساڵی‮ ‬1983ی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێرە،‮ ‬لەساڵی‮ ‬2001ەوە دەستیداوەتە كاری‮ ‬سینەمایی‮ ‬و لەنزیكەی‮ ‬40 كورتە فیلمدا‮ ‬یاریدەدەری‮ ‬وێنەگر بوە و لە‮ ‬13 فیلمی‮ ‬سینەمایی‮ ‬درێژیشدا‮ ‬یاریدەدەری‮ ‬وێنەگر بووە و لەساڵی‮ ‬2010ەوە كاری‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬سینەمایی‮ ‬دەكات‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

خەبات … چیرۆكی كڕین و فرۆشتنی باسی دەرچوون و ڕاپۆرت لەلایەن ئامادەكاران و كڕیارانەوە دەگێرێتەوە

خەبات: ڕۆشنا عەلی:- لەكارێكی مەیدانیدا لاپەڕەی پەروەردەو خوێندن بەدواداچونێكی بۆبابەتی ئام…