سه‌ره‌تا كوردستانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ کوردستان دووپات کردەوە

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ کوردستان دووپات کردەوە

0 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
0
1,710

نێچیرڤان بارزانی و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌ و لە دیدارەکەداسولیڤان پیرۆزبایى له‌ نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر داعشدا، هه‌روه‌ها پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و داواى به‌رده‌وامیى گفتوگۆكانى هه‌ولێر ـ به‌غداى كرد بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كان و هاریكاریى ئه‌منى و ئابوورى.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/10/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ جۆن سولیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد كه‌ له‌ ژه‌نه‌رال میگی ڤادل یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هابه‌ش، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، ستیڤ ڤاگن كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتبوو.


له‌ دیدارێكدا سولیڤان پیرۆزبایى له‌ نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر داعشدا، هه‌روه‌ها پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و داواى به‌رده‌وامیى گفتوگۆكانى هه‌ولێر ـ به‌غداى كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هاریكاریى ئه‌منى و ئابوورى. هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانى عێراق و هیواى خواست هه‌موو سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كاتى دیاریكراوى خۆیدا و به‌پێى ده‌ستوورى عێراق، حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق ده‌ستبه‌كار ببێت.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان تیایدا و پرۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان خسته‌ ڕوو.

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ژمارەیەک حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راگەیاندرا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوازدە حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی…