(‬ریفراندۆم بڕیاری‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بوو‮)‬

2,374

سەلام عەبدوڵڵا

بەڵگەنەویست و حاشا هەڵنەگرە كە گەلی‮ ‬كورد بەبێ خواستی‮ ‬خۆی‮ ‬و بە زۆرەملى لكێندرا بە عێراقەوە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬ئینگلیزەكان چەند بەڵێن و ئامادەگییان دا كە پشتیوانی‮ ‬لە گەل و مافەكانی‮ ‬كورد دەكەن و چەند رێوشوێنێك دانرا بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ئەو بەڵێنانە، لەگەڵ ئەوەشدا حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬تا دەهات خۆی‮ ‬لەو بەڵێنانە دەدزییەوە و نەیدەویست بە كردار جێبەجێيان بكات و ئەوەندەی‮ ‬لە توانای‮ ‬دابوو چ سەربازی‮ ‬و چ ئیداری،‮ ‬دژی‮ ‬ئەو بەڵێن و مافانە هەنگاوی دەنا.
بە كودەتای سەربازیی‮ ‬14‮ ‬ى تەممووز کە رژێمی پاشایەتی هەڵوەشاند، ئاسۆیەكی‮ ‬نوێ بەپێی دەستووری کاتیی عێراقی هاتە كایەوە، کوردیش بەو پێیە دەبووە شەریكە بەش لە دەوڵەتی‮ ‬عێراقدا، بەڵام ئەمانیش بەڵێنەكانیان هەر مەرەكەبی‮ ‬سەر كاغەز بوو‮.‬
لە كودەتا سەربازییەكانی‮ ‬لەمەودواشدا، هەر حكوومەتێك هێزی‮ ‬كەوتبێتە دەست، درێغی‮ ‬لە دژایەتی‮ و پێشێلکردنی ‬مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلەكەمان نەكردووە، بەڵكو لەوەش زیاتر چەك نەما بە كیمیاوی‮ ‬و گازیشەوە دژی‮ ‬كورد بەكارنەهێنرێ و هەوڵی‮ ‬قڕكردنی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬گەلەکەمان نەدرێ‮.‬
بە پێچەوانەوە گەلی‮ ‬كورد لە خەباتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و چەكداری‮ ‬خۆی‮ ‬دژی‮ ‬رژێم بەردەوام بوو تا ئەو كاتەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ دوای راپەڕین ‬بە ناچاری‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەجێهێشت. ئەگەرچی بەشێك‮ ‬لە ناوچە كورديیەكان هەر لە ژێر رکێفی رژێمدا مانەوە، بەڵام زۆربەی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان كەوتەوە بەر دەستی‮ ‬كورد خۆی‮ ‬و دەسەڵاتی‮ ‬ئیداری‮ ‬و سەربازی‮ ‬و یاسایی خۆی‮ ‬تێدا دامەزراند و پەرلەمان و دامودەستگای‮ ‬حكومی‮ ‬تێدا بنیات نا، ئەگەرچی‮ ‬بەداخەوە سیمای‮ ‬دوو ئیدارەیی‮ ‬وەرگرت، بەڵام هەر لەژێر دەسەڵاتی‮ ‬كورد خۆی‮ ‬دابوو‮.‬
رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەدام مۆڵەتی‮ ‬دروستكردنەوەی‮ ‬عێراقێكی‮ ‬نوێی‮ ‬ڕەخساند كە كورد بتوانێت لە سێبەری‮ ‬عێراقێكی‮ ‬دیموكراتیدا بە مافە رەواكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بگات،‮ ‬وەك دروشم و بەڵێنەكانی ئۆپۆزسیۆن بانگەشەی‮ ‬بۆ دەكرد‮ن، ‬بەڵام ئەم بەڵێن و‮ ‬ڕێككەوتننانەی کە پێش رووخانی رژێم رێککەوتنی لەسەر کرابوو زۆر بەردەوام نەبوو، چونكە هەر كە حكوومەتی‮ ‬نوێی عێراق هەستی بە بەهێزبوونەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬كرد ئەوا‮ ‬یەكسەر لە زۆربەی‮ ‬بەڵێنەكانی‮ ‬پاشگەزبووەوە، نە تەنیا ئەوەش، بەڵكو هەڕەشەی‮ ‬داگیركردنەوەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەكرد و خۆشی‮ ‬بۆ ئامادە دەكرد‮. ‬
ئەمە سەرەڕای‮ ‬بوودجە و مووچە بڕین و برسی‮ ‬كردنی‮ ‬گەلەكەمان و ئابڵۆقەدانی،‮ ‬بۆیە گەلەكەمان بە گشتی‮ ‬گەیشتە ئەو باوەڕەی‮ ‬كە دەبێ چارەسەرێكی‮ ‬نوێ و بنەڕەتی بۆ ئەو زوڵمە بەردەوامە بدۆزێتەوە و بتوانێ زەمینەسازیی‮ ‬داهاتووی‮ ‬خۆی‮ ‬دیاری‮ ‬بكات‮.‬ بۆیە بڕیاری‮ ‬ریفراندۆم و راوەرگرتنی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بڕیاری‮ ‬تاكە کەس و تاکە حزب و تەنها لایەنێك نەبوو، بەڵکو بڕیاری‮ ‬زۆرینەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬گەلەكەمان بوو، ئەوەش لە ئەنجامی‮ ‬ئەو گشتپرسییەدا بە روونی‮ ‬ئەو راستییەی ئاشکرا کرد كە گەلەكەمان بە‮ ‬‭‬92.7٪‮ ‬داوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دەكات و بە چارەسەرێكی‮ ‬گونجاوی‮ ‬دەزانێت‮.‬
بۆیە ئەو بڕیارە،‮ بڕیاری ‬تێكڕای‮ ‬گەلەكەمان بوو، دەنا هیچ حزب و لایەنێك نەیدەتوانی‮ ‬چەند بەهێزیش بێت ئەو رێژە بەرزە دەستەبەر بكات‮.‬
بەرزو پیرۆز بێت دووەم ساڵیادی‮ ‬ریفراندۆم کە بووە بەڵگەیەکی مێژوویی بۆ راگەیاندنی خواستی گەلەکەمان، کە چەندین ساڵە خوێن و قوربانی لە پێناودا دەدات. ‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

له‌ هه‌رێم 259 توشبووی‌ نوێ‌ كۆرۆنا تۆماركرا و 385 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا…