‬رزگار تۆفیق‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬راهێنان لەتۆپی‮ ‬باسكە بەدەست دەهێنێت

0
189

خه‌بات‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین‮ ‬
لەشاری‮ ‬بەغدا خولێكی‮ ‬راهێنان بۆ سەرجەم راهێنەرانی‮ ‬تۆپی‮ ‬باسكەی‮ ‬عێراق ئەنجام درا،‮ ‬لەخولەكەدا راهێنەرێكی‮ ‬كوردی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەشداری‮ ‬تێدا كردبوو كە توانی‮ ‬سەركەوتووانە ببێتە خاوەنی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬راهێنان لەیاری‮ ‬تۆپی‮ ‬باسكەدا‮، بەبەشداری‮ 42 راهێنەری‮ ‬تۆپی‮ ‬باسكە لەسەر ئاستی‮ ‬هەموو شارەكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬رزگار تۆفیق‮ ‬ڕاهێنەری‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬باسكەی‮ ‬كچانی‮ ‬عێراق لەسەر‮ ‬پشكی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق بەشداریكرد،‮ ‬لەخولەكەدا رزگار توفیق توانی‮ ‬ببێتە خاوەنی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬سی‮ ‬،‮ ‬ئەم بروانامەیەش لەنێو راهێنەرانی‮ ‬عێراق زۆر بەكەمی‮ ‬دەبیندرێت،‮ ‬جا بۆئەم مەبەستە لەلێدوانێكی‮ ‬تایبەتدا راهێنەر رزگار توفیق بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬بەسەرپەرشتی‮ ‬وانەبێژ و راهێنەری‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬تۆپی‮ ‬باسكە بەڕەگەز سڕبی‮ ‬زۆران كەوانەبێژێكی‮ ‬زۆر بەتواناو ئاست بەرز و سەركەوتووە لەم بوارەدا،‮ ‬بەباشمزانی‮ ‬بۆ بەدەست هێنانی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬سی‮ ‬بەشداریم لەخولی‮ ‬راهێنانی‮ ‬تۆپی‮ ‬باسكە بكەم و كەتیایدا خۆشبەختانە توانیم بەسەركەوتوویی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬سی‮ ‬بەدەست بهێنم و ببمە خاوەنی‮ ‬ئەو بڕوانامە گەورەیە‮.‬

ئەو راهێنەرە لەدرێژەی‮ ‬قسەكانیدا لەبارەی‮ ‬بەشداریكردن وسوود وەگڕتنی‮ ‬لەخولەكەدا گوتی‮: ‬ئەو وانانەی‮ ‬كەلەخولەكەدا فێربووم زۆر سوودم لێوەرگڕت،‮ ‬بێگومان بیرو‮ ‬ڕای‮ ‬منی‮ ‬لەبارەی‮ ‬راهێنەرانەوە گۆرێ بەجۆرێك بەپێویستی‮ ‬دەزانم ئەو وانانەی‮ ‬كەلەكاتی‮ ‬مەشق و راهێنان بەهەر تیپ‮ ‬ویانەیەك وپەیمانگاكان بدرەوشێ و رەنگبداتەوە‮.‬

جێی‮ ‬ئاماژەبۆ كردنە هەر راهێنەرێك لەكاتی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬سی‮ ‬ئەو كات دەتوانی‮ ‬لەناوەوەو دەرەوەی‮ ‬وڵات كاری‮ ‬راهێنەرایەتی‮ ‬بكات،‮ ‬بۆیە راهێنەر رزگار توفیق ئێستا خاوەنی‮ ‬ئەو بروانامەیە و ناوبراو لەتوانایدا هەیە لەهەموو شوێنێك كاری‮ ‬راهێنەرایەتی‮ ‬بكات چونكە خاوەن بڕوانامەیەكی‮ ‬گەورەیە لەیاری‮ ‬تۆپی‮ ‬باسكەدا كەهەمیشە زۆر كەس ناتوانی‮ ‬بەئاسانی‮ ‬بگاتە ئەو بڕوانامەیە‮.‬

زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

‎شێرزاد حەسەن: گەورەترین هەڵەی زانستی كەرەنتینكردنی نەخۆشە لەنێو چوار دیواردا

خەبات: رۆشنا عەلی:- شێرزاد حەسەن رەزا، پسپۆر لە نەخۆشییەكانی مایكۆرۆبایۆلۆژی پزیشكی و مامۆ…