• لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بە یاوەی شاندێکی نوێنەرایەتی لە برۆکسل زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتانی ئەورووپی لە یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدا.

‏‎لەو میانەیەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لە چەند کۆبوونەوەی جیا چاویکەوت بە باڵیۆز و نوێنەرانی ھەر یەک لە وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا و پلۆنیا و سلۆڤاکیا لە یەکێتی ئەوروپا.

  • لە میانەی دیدارەکاندا باس لە ھەر دوو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارلەمانی کوردستان  و ئەنجامی دەنگدان و نەخشەی سیاسی نوێی ھەرێمی کوردستان و عێراق کرا. جێبەجێ کردنی دەستووری عێراق و بە تایبەتی پرسی بودجە و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم و پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا دوای ھەڵبژاردنەکان تەوەرێکی تری دانیشتنەکان بوون و پەیامی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاسایی کردنەوە ئەو ناوچانە و گەرانەوەی پێشمەرگە بارودۆخی ئاوارەکانی ئەو ناوچانە باسیان لێوە کرا و داوا کرا کە ئۆرگانە پەیوەندارەکانی یەکێتی ئەوروپا ھاوکاری پێویست بگەینن بەم ئاوارانە و لە کاتی گەرانەوەیان ھاوکاری پێویست بکرێن.

لە بەشێکی تری گفتگۆکان داوای ھەرچی زووتری جێبەجێ کردنی ستراتیجی نوێی یەکێتی ئەوروپا کرا لە گەڵ عێراق کە پشتگیری لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەکا و جەخت لە سەر جێبەجێ کردنی تەواوی خاڵەکانی دەستور و چارەسەرکردنی پرسی بودجە دەکات. 

ھەروھا داوا کرا کە لەمەودوا لە سەرجەم پرۆگرامەکانی یەکێتی ئەوروپا تایبەت بە عێراق بەشێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان ھەبێت و ھەرێمی کوردستان خۆی نوێنەری لە پرۆگرامەکان ھەبێت.

لایەنی ئەوروپی جەختی لە سەر گرنگی چەسپاندنی دەستور و جێبەجێ کردنی خالەکانی کردەوە و رایگەیاند کە ئەوان چاوەرێی ئەوەن ھەر دوو حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەستبەکار بن بۆ ئەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەکانیان لە گەل ھەردوولا ئەنجام بدەن.

لە چەند رۆژی داھاتوو نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە چاوپێکەوتن لە گەڵ باڵیۆز و نوێنەرانێ وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە پێناو گەیاندنی پەیامی ھەرێمی کوردستان و بەھێز کردنی پێگەی ھەرێم لە یەکێتی ئەوروپا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆک بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دا تویتێکی بلاوکردەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ دەڵێ: “ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە،…