خه‌بات: شوان سەرابی
قۆنسوڵخانەی‮ ‬ژاپۆنی‮ ‬یەكەمین فستیڤاڵی‮ ‬فیلمی‮ ‬لە هەولێر،‮ ‬فامیلی‮ ‬مۆڵ،‮ ‬ئیمپایەر سینەما بەڕێوەبرد‮، سەر لە ئێوارەی‮ ‬رۆژی‮ 52ی‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەمی‮ 8102كونسوڵخانەی‮ ‬ژاپۆن لە هەولێر‮ ‬یەكەمین فستیڤاڵی‮ ‬فیلمی‮ ‬ژاپۆنی‮ ‬رێكخست،‮ ‬كە لە لایەن تۆیۆتا عێراقەوە سپۆنسەر كرابوو،‮ ‬دوو فیلمی‮ ‬ژاپۆنی‮ ‬نمایش كران،‮ ‬دایناسۆری‮ ‬دۆرایمان نۆبیتا‮ ‬6002 یەكەمین فیلم بوو كە نمایش كرا،‮ ‬ئەم فیلمە باس لە كارەكتەرێكی‮ ‬كارتۆن دەكات كە لە داهاتووەوە گەڕاوەتەوە بۆ‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬منداڵێك بە گەشتكردن بە كات‮.

‬ئەم كارەكتەرە بە باڵیۆزی‮ ‬فیلمی‮ ‬كارتۆنی‮ ‬ژاپۆنی‮ ‬هەڵبژێردراوە و بەناوبانگترینە لە وڵاتی‮ ‬ژاپۆن.فیلمی‮ ‬دووەم بەناوی‮ ‬چیرۆكی‮ ‬سامورایەكی‮ ‬چێشتلێنەر بوو كە لە ساڵی‮ ‬2011 دەرچووە،‮ ‬لە ماوەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬17 بۆ‮ ‬18 چێشتلێنەرێكی‮ ‬بەتوانا هاوسەرگیری‮ ‬دەكات لەگەڵ میراتگری‮ ‬خێزانێكی‮ ‬بەناوبانگ و هاوسەرەكەی‮ ‬فێری‮ ‬هونەری‮ ‬چێشتلێنان دەكات بە‮ ‬یارمەتی‮ ‬خەسووی‮. ‬ئەم فیلمە باس لە نەهێشتنی‮ ‬رۆڵە كولتوورییەكانی‮ ‬كۆمەڵگە دەكات لە چیرۆكێكی‮ ‬رۆمانسی‮ ‬كۆمیدیدا‮. ‬كاتسۆمی‮ ‬مۆریاسۆ راوێژكاری‮ ‬كونسوڵخانەی‮ ‬ژاپۆن لە هەولێر گوتی‮:” ‬هیوادارم بە سەیركردنی‮ ‬ئەم فیلمانە ئاشنایەتی‮ ‬بە لێكچوونەكان و جیاوازییەكانی‮ ‬نێوان وڵاتی‮ ‬ژاپۆن و هەرێمی‮ ‬كوردستان پەیدا بكەن‮. ‬ئەم فستیڤاڵە رێكخرابوو بۆ بەرزڕاگرتنی‮ ‬هەشتا ساڵەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان ئیچ عێراق و پتر ئاشنابوون بە كولتووری‮ ‬ژاپۆنی‮.‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

شێوەکار رێژنە حەمید: هونەر لە کۆمەڵگایەکی داخراوی وەک کۆمەڵگای کوردی قورسە

خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار رێژنە حەمید مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1984 لە قەزای رانیە، دە…