به‌ بۆنه‌ی 16ی ئابه‌وه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كێتیی بایه‌خی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دێرینه‌ ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌قۆناغه‌كانی رابردوودا ده‌ستكه‌وتی زۆری بۆ گه‌له‌كه‌مان ھه‌بووه‌.

ده‌قی بروسكه‌كه‌

به‌رێزان مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

به‌ بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری حه‌فتاوچوار ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌ین و له‌رێی ئێوه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌ین.

یه‌كێتیی بایه‌خی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دێرینه‌ ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌قۆناغه‌كانی رابردوودا ده‌ستكه‌وتی زۆری بۆ گه‌له‌كه‌مان ھه‌بووه‌.

پێشمان وایه‌ له‌م ھه‌لومه‌رجه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا باشترین بژارده‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌ قه‌یرانی سیاسی و ئابووری، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سیاسیی رۆژی (4/3/2019)و گرتنه‌به‌ری ھاوسه‌نگی و شاندانه‌به‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی كه‌ خۆی له‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتحادیدا ده‌بینێته‌وه‌ بۆ دابینكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و مووچه‌ و گوزه‌رانیان.

جارێكی تر پیرۆزه‌ …

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

١٦-٨-٢٠٢٠

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 44 ملیۆن کەس تێپەڕی

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 28-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین…